Jump to content

چۆن ژیری دەستکرد AI بەکاردێت بۆ گۆڕینی نوسین بۆ وێنە


Rasti

پێشنیاز کردنی بەشداری

چۆن ژیری دەستکردAI (Artificial Intelligent ) بەکاردێت بۆ گۆڕینی نوسین بۆ وێنەی Text-to-Image ؟ لە تەلارسازی چۆنە؟
لەو چەند مانگەی دوایی بەکارهێنانی AI بۆ گۆڕینی نوسین بۆ وێنە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوونکردییە بەتایبەتی دوای کردنەوەی چەند سێرڤەرێک بە ڕووی خەڵکی ئاسایی کە تاڕادەیەک دەتوانن بەکاری بهێنن.
ئەم سێرڤەرانە هەڵدەستن بە دروستکردن و داڕشتنی وێنە لەسەر بنەمای ئەو وشە و ڕستانەی کە بەکارهێنەر داوایکردووە کە لە سێرڤەری MidJounry پێی دەوترێت (prompt )، سێرڤەرەکان پشت دەبەستێت بە پێی ئەوەی هەیه لە داتا تۆمارکراوەکان کە لەوەتەی ئینتەرنێت هەیە لەلایەن خەڵکی تر ئەپڵۆدکراوە لە وێب سایت و شوێنە جیاجیاکان وە سێرڤەرەکان شتانێکی زۆر فێربوون و شتەکان دەناسنەوە.
بۆ نموونە ئەگەر ملیۆنان جار وێنەی پشیلە ئەپڵۆد کرابێ لە ئینتەرنێت کە لەسەر وێنەکە نوسراوە پشیلە ئەوە سێرڤەرەکە فێربووە پێکهاتەی و شێوەی پشیلە چۆنە بۆیە لە توانای هەیە وێنەی پشیلەکەت بۆ دروستبکات بەو شێوەیی تۆ دەتەوێت، وە ئەگەر جەنابت کەسەکی بەناوبانگی وێنەت زۆر هەیە لە ئێنتەرنێت بە نوسینی ناوی خۆت دەکرێ هەزارەها وێنەت لێدروستبکات.
لە ئێستادا خزمەتگوزاری ئەوە بەردەست نییە کە خۆت وێنە ئەپلۆد بکەی و فێری بکەیت، بەڵام بە دڵنیایەوە لە داهاتووەکی نزیک ئەوەش دەکرێ، چەند وێنەیەکی خۆت ئەپڵۆد دەکەی و ئەویش دەتناسی و ئینجا بە ئارەزووی خۆت شتی لێدروست دەکەیت، بۆ نموونە ناوی خۆت دەنوسی و دەڵێ بەهەمان ستایلی مۆنا لیزا وێنەکم بۆ دروست بکە ئەو کات لە چەند چرکەیەک وێنەیەکی وەک ئەوت بۆ دروست دەکات لەسەر شێوەی خۆت.

بە بەکارهێنانی AI دەتوانرێ ئەو وێنانەی پێدروستبکرێت کە لە ژیانی ڕاستی دروستکردنیان کات و ماندی بوونی زۆری دەوێ یان ئەستەمە یان هەر نییە بۆ نمونە :
- وێنەی چۆلەکەیەک هێدفۆنی لەسەر بێت و لەبەردەم مایکرۆفنێک قسەبکات لە ستۆدیۆ.
شتێکی لەو جۆرە لە ڕاستی بونی نییە، بە بەرنامەکانی کۆمپیوتەریش دەکرێ بەڵام کات و ئەزموونی باشی دەوێ ئەگەر بە 2D یان 3D بکەی لەم کاتەدا AI ئەو کارەت بۆ دەکات. (وێنەی A)

im-a.thumb.jpg.a216f7a2cfc6a1105c6f4c35608b7db2.jpg
- نمونەکە خۆم پێشنیارمکردییە کە داوامکردییە زوحا حەدیدد و نۆڕمان فۆستەر بەیەکەوە لە کافێیەک دانیشتبن. (وێنەی B)

im-b.thumb.jpg.402be8502ed405e670b70340e319c96d.jpg

لە #تەلارسازی دەکرێ لە ڕووی کاری هونەری زیاتر سودی لێببینرێت یان لە ڕووی بیرۆکەی فۆڕم، زیاتر لە قۆناغی یەکەمی دەستپێکردنی پڕۆژە، بۆ دروستکردنی پلان تاقیمکردیتەوە ئەنجامی باشی نەبووە ئەوەش نیشانیدەدات لە ئێستادا ئەزموونی کەمە چونکە زیاتر کاری ڕێندەر و وێنە تەلارسازیەکان لە ئێنتەرنێت هەیە بۆیە ڕێژەی فێربوونی لەو ڕووەوە زیاترە وەک لەڕووی پلان، زیاتر توڵی تایبەتتر هەیە بۆ کاری پلان، لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە دا شێوازی Generative Design بە کار دەهێنرێت بە شێوەیەك کە هاوکاریت دەکات نەخشەکەت دروست بکەی بە شێوەی خۆکار :

 

هەرگیز ئەو کارەی بەم سێرڤەرانە دەکرێ ناکرێ خۆتی لێبکەیتە خاوەن وەکو ئێشکی خۆتی هەژمار بکەی ئەگەر ڕاستەوخۆ وێنە دروستکراوەکە بەکاربهێنیت، چونکە کارت تەنها نوسینی prompt بووە، هەرچەندە نوسینی prompt ی نموونەیی ئاسان نییە، ڕێکخستنی وشەی گونجاو و تایبەت و نمونەیی ئەنجامی جوانترت دەداتی، ڕاستی چەندی لە جۆر و ناوی ئەو هونەر و تەکنیکانەی کە کاریپێدەکرێت لە ژیانی ڕاستەقینە شارەزابیت وێنەی ویستراو و داواکاراو باشتر دەرەچێت.

ئەو سێرڤەرانەی ئەم تەکنەلۆژیایە بەکاردەهینن زۆرن بەڵام MidJounry, DALL.E 2 , Parti,Imagen لە بەهێزترینەکانن، لە ئێستادا سێرڤەرەکانی MidJounry, DALL.E 2 بەردەستن بۆ بەکارهێنان و لە قۆناغی تاقیکارین(Beta)، سێرڤەری MidJounry کە وەکو Bot ئیشدەکات لە بەرنامەی Discord هەموو کەس دەتانی ئەکاونت دروستبکات (بە پارەیە).
بەڵام سێرڤەری DALL.E 2 بەهێزترە لە MidJounry زیاتر ئەنجامەکانی وێنەی ڕاستەقینەن، بەکارهێنانی بەبێ بەرامبەرە بەڵام دەبی داواتنامەت هەبی (invitation) ئەویش دەبی لە وێبسایتیان ناوت تۆمار بکەی لە لیستی Waitinglist پاڵبدەیەوە هەتا لۆت دەنێرن، چەندی پێدەچی؟ نازانم!، ئێستا لۆدەکی زۆر زۆری لەسەرە. ، هەروەها سێرڤەری Parti زۆر بەهێزە پارامیتەرەکانی لە 350 ملیۆن بەرزکرایتەوە بۆ 20 ملیار پارەمیتەر، سەیری بەرەوپێشچوون و وردی بکەن.(وێنەی C)

im-c.thumb.jpg.e05a56b5e33de7886231b1ed96d7c0fa.jpg

- وێنەکانی D,E,F,G,H,I,J لەسەر داواکاری خۆم دروستمکردون.

لە تویتەر،LinkedIn، فەیسبووک هاشتاگی MidJounry# بنوسن کاری زیاتر دەبینن.
ئەکاونتی MidJounry# م هەیە ئەگەر شتەک لەمێشکتە یان دەتەوێ prompt ەک تاقی بکەیەوە ئەوا لە کۆمێنت بینوسە بە پێ کات وەڵامی دەدەمەوە بەس هەتا دەکرێ با تەلارسازی بن، نمونەی هەندێک prompt و ئەنجامەکانیان لە وێنەکانی کۆتایین سەیریان بکە تاکو بزانی شتەکە چۆن ئێش دەکات.

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێك کارن کە بە ژیری دەستکرد دروست کراون

 

وەرگیراوە
نوسەر: ئەحمەد عمر
 

im-d.jpg

im-e.jpg

im-f.jpg

im-g.jpg

im-h.jpg

im-i.jpg

im-j.jpg

im-1.jpg

im-2.jpg

im-3.jpg

im-4.jpg

im-5.jpg

im-6.jpg

im-7.jpg

im-8.jpg

im-9.jpg

im-10.jpg

im-11.jpg

im-12.jpg

im-13.jpg

im-14.jpg

لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Rasti
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • سەرمەد ئەمە بابەتەی جێگیر کرد

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...