Jump to content

ئەپڵ بەهێزترین چیپسێتەکانی نمایش کرد


Rasti

پێشنیاز کردنی بەشداری

ئەپڵ هەردوو چیپسێتی M2 Pro و M2 Maxـی لەگەڵ زنجیرەی نوێی ماک بووک پرۆی نوێ و ماک مینی نمایشکرد.

هەردوو چیپسێتەکە بە قەبارەی 5 نانۆمەتری بنیات نراون.

 

چیپسێتی M2 Pro بەراورد بە نەوەی پێشووتری (M1 Pro) ژمارەی ترانزستەرەکانی بەڕێژەی %20 زیاترە و هەروەها دوو هێندەیە بەراورد بە چیپسێتی M2.

بەپێی وتەی ئەپڵ چیپسێتەکە لە ڕووی فرە ناووکەوە بەڕێژەی %20 باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێشووتری. هەروەها پشتگیری لە ڕامی 32 گێگابایت دەکات.

لەرووی یەکەی گرافیکی (GPU) چیپسێتەکە 19 ناووک لە خۆدەگرێت کە بەڕێژەی %30 باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێشووتری.

 

چیپسێتی M2 Max بەهەمان شێوەی M2 Pro خاوەنی 12 ناووکە لەرووی یەکەی ناوەندی (CPU)ـییەوە بەڵام ژمارەی ناووکەکانی لە یەکەی گرافیکی زیاترە کە 38 ناووکە و بەڕێژەی %30 باشتر کراوە بەراورد بە چیپسێتی M1 Max. هەروەها 10 ملیار ترانزستەر زیاتر لەخۆدەگرێت بەراورد بە چیپسێتی M1 Max. هەروەها پشتگیری لە ڕامی 96 گێگابایت دەکات.

 

ئەپڵ دەڵێت کە چیپسێتی M2 Max باشترین چیپسێتە لەرووی هێز و چوستییەوە لەسەر لاپتۆپەکان لە جیهاندا.

 

وەرگیراوە لە ماڵپەڕی kitn

  • لایک 2
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...