Jump to content

پای نێتوەرك، بەرنامەیەك مەترسییە بۆسەر هەموو كەسێك!


ADEL SNJARY

پێشنیاز کردنی بەشداری

پای نێتوەرك بەپێی زمانحاڵی داهێنەرانی، تۆڕێكی مامەڵەی دراوی ئەلیكترۆنییە، هی كەس نییە و هەموو كەسێكیش خاوەنیەتی مەبەست ئەو كەسانەی بەكاریدەهێنن دەبنەخاوەنی، لەرێگەی بەرنامەیەكەوە كارەكانی دەكات كە بۆ مۆبایلە زیرەكەكان بەردەستە (ئایفۆن، گەلاكسی، هواوەی، شاومی..)، بەدراوەكەشی دەوترێت پای كۆین.

تائێستا هیچ شوێن و جێگەیەك لەسەرئاستی جیهان ئامادەنییە مامەڵە بەم دراوە واتە پای كۆینەوە بكات، ئەوەی هەیە لە هەرێمی كوردستان تەنها بانگەشە و هاندانە (دیسان چەند خەڵكێكی داماو دەبنە قوربانیی).

واتە پای نێتوەرك، تا ئەم قۆناغەی ئێستای، هیچ بڕە پارەیەكت پێنابەخشێت بەڵكو تەنها كۆینت دەداتێ ئەم كۆینانەش ناتوانی لە هیچ شوێنێك ساغی بكەیتەوە، چونكە وەك وتمان كەس كۆینت بۆ ناگۆڕێ بۆ پارە و شتی پێبكڕیت وەك ئەوە وایە تەنها خاوەنی ژمارە بیت و بەس.

تائێرە زانیمان ئەو دراوە چییە و چۆنە، ئەوەی گرنگە و ئەمەوێ باسی بكەم لایەنی سیكورێتی (Security) یەكەیتی، كە لەكاتی دابەزاندنی بەرنامەكە و ئەزموون كردن و تێستكردنی وەك لایەنی تەكنیكی (نەك بەشداریی كردن)، سەرنجی ڕاكێشام و لام بووە جێگەی پرسیار.

بەرنامەی پای نێتوەرك، بۆ خۆتۆماركردن بە چەند هەنگاوێكدا دەڕوات، دوای قۆناغی داخڵكردنی ژمارە مۆبایل و كۆدی بانگهێشتنامە و چەند زانیارییەكی تر، داوات لێدەكات بەم مەرجانەش رازی بیت، ئەگەر رازی نەبیت ناتوانی بەشداریی بكەیت.
مەرجەكان:
١- دەبێت كۆمپانیاكە ئەو زانیارییانە بزانێت دەربارەی هەموو ئەو هێڵی ئینتەرنێتانەی بە مۆبایلەكەتەوە كۆنێكت دەبێت.
٢- زانینی هەموو ئەو ژمارە مۆبایلانەی لەناو مۆبایلەكەت خەزن كراون.
٣- وەرگرتنی زانیارییەكانی پەیوەندی كردن، بەنموونە ئی مەیڵ، یان هەر وەسیلەیەكی دیكە.
٤- زانینی ئەو زانیارییانەی تۆ وەك بەكارهێنەر چۆن دەستتدەگات بە ریكلام
٥- زانینی سیستمی مۆبایلەكەت (ئەندرۆید، ئای ئۆ ئیس)
٦- زانینی لۆكەیشن (شوێنەكەت چركە بە چركە).
٧- دەستگەیشتن بە هەستیارترین بەشی مۆبایلەكەت ئەویش (log file) كە بەرپرسە لەهەموو ئەو پەیوەندییانەی كردوتن یان بۆت هاتوون، بە وەڵام دانەوەبێت یاخود وەڵام نەدانەوە، بەهەموو كات و بەروارەكانەوە.
٨- دەستگەیشتن بە بەشی میدیا گەلەری مۆبایلەكەت (وێنە، ڤیدیۆ).
بەكورتییەكەی وەك ئەوە وایە مۆبایلەكەتی پێببەخشیت و ئەو رێگەت پێبدات چۆن بەكاریبهێنیت!

باشە ئەگەر بەرنامەیەك ئەم زانیارییە مەترسیدارانە لە بەكارهێنەرانی داوابكات وەك مەرج، دەبێت چ نیەتێكی لە پشت بێت؟ بۆیە هیچ شتێك شایەنی ئەوەنییە ئەم نهێنییانەی پێببەخشیت.

گرنگە پێش بەكارهێنانی هەر بەرنامەیەك ، هۆشیاری لەبارەیەوە وەربگریت..
ئەمە تەنها باسكردنی لایەنی ئاسایش و پاراستنەكەی بوو، دیوەكەی تری با بۆ كەسانی تربێت قسەی لەسەر بكەن.

  • لایک 2
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەست خۆش کاک @ADEL SNJARY بە ڕاستی جێی خۆیەتی مەترسیەکانی Crypto Currency بە گشتی ڕوون بکرێتەوە.

بە گشتی کار کردن لە گەڵ هەموو کریپتۆ کەرەنسیەکان زۆر مەترسیدار و تەم و مژاویە.

خۆزگە ئەم بابەتەت لە مەکۆکانیش دادەنا بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بیبینێت و بتوانێت ڕونکردنەوە بدات،

لە بەر ئەوەی ئانەکان تایبەتن و تەنها ئەندامانی یانە دەتوانن کۆمێنت بنوسن و لایك بکەن.

 

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 2 هەفتە دواتر...
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...