Jump to content

Render Mask سکریپتێکی زۆر بەهێزی ماکس


Dashty

پێشنیاز کردنی بەشداری

سکریپتی Render Mask، یەکێکە لە سکریپتە هەرە بەهێزەکان کە بە کار دەهێنرێت بۆ دروسر کردنی Render Passی وەک (Ambient Occlution, Z depth, color text, .....هتد).

زۆر جار کە دەتەوێت Pass ێک دروست بکەی وا پێویست دەکات کە دیمەنەکە بە تەواوی ڕێندەر بکەیتەوە، بەڵام لە ڕێی ئەم سکریپتەوە دەتوانی بێ ئەوەی ڕێندەری بکەیتەوە pass ەکەی وەرگری و لە Compsiting دا بە کاری بهێنی.

 

تایبەتمەندیەکانی ئەم سکریپتە:

  • دروست کردنی Render pass بۆ دیمەنەکە.
  • دەتوانی بە تەنها Pass ی یەک ئۆبجێکت یان چەند ئۆبجێکتێک وەرگری.
  • دەتوانی وێنەکە بە شێوەی "JPEG, BMP, Cineon, V-Ray image, HDRI"  پاشەکەوت بکەی.
  • دەتوانی شێوەی ڕێکخستنەکانت پاشەکەوت بکەی بۆ ئەوەی جارێکی تر ڕاستەوخۆ ئەو شێوەیە بە کار بهێنی.
  • دەتوانێت بە هەر دوو شێوەی "Drag", "3 Point" پاسی ZDepth وەرگرێت.
  •  

داگرتنی ئەم سکریپتە

ماڵپەڕی پەرەپێدەری سکریپت

render_mask_preview.thumb.jpg.47876a2972

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

من دەمێکە کاری پێ دەکەم و زۆر سودم لێ بینیوە.

بەڵام لە ڤیڕەی ٣ دا ئەم تایبەتمەندیە زیاد کرا، بۆیە ڕاستەوخۆ لەوێوە بەکارم هێنا.

:ph34r:

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بە خوا ڕزگارت کردم، هەر بژیت کاکە @Dashty.

زۆر زۆر دەمێکە بە دوای شتێکی لەو شێوەیە دەگەڕام، پێشتر دەچووم و دووبارە ڕێندەرم دەکردەوە، بەڵام وام لێ دەکرد کە لحگهتحنگ حساب نەکات بۆ ئەوەی خێرا ڕێندەری بکەت، ئەمەش بە تەنها بۆ Alpha Channel بە کار دەهات.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بەڕێز @Azmar Abdulkarim هەر کاتێک کێشەیەکی لەو شێوەیەت هاتە بەردەم ئەوە بە واتای ئەوە دێت ئەو وەشانەی ماکس نەدۆزرایەوە کە بۆی دروست کراوە، وەک من زانیاریم هەبێ ئەم پڵەگینە تا ماکسی ٢٠١٥ سەپۆرت دەکات. لەوانەیە تۆ ماکسی ٢٠١٦ ت هەبێ، بەڵام کێشە نیە هەر کار دەکات لە سەری، بەس پێویستە بە شێوەی Manual ڕێچکەی ماکسی بدەیتێ کە بە شێوەی ئاسایی دەکەوێتە (c:/program Files/Autodesk/3ds max 2016) .

کلیک لە سەر Browse بکە و ئەو ڕێچکەیەی بدەرێ.

ئەمە هەمویەتی

هیوادارم ئەم زانیاریانە سودی هەبێت.

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...