Jump to content

وێبلاگ

گروپی Happy Digital پڵەگینی AutoHedge ی بڵاو کردەوە کە پڵەگینێکی تایبەت بە پڕۆگرامی سریدی ماکس و ڤیڕەیە و تایبەتە بە دروست دیواری سەوزایی (Hedge). کار کردنی ئەم پڵەگینە بە شێوەیەکە کە هەڵدەستێت بە پڕ کردنی مۆدێلە سریدیەکان بە سەوزایی و گەڵای تایبەت، ئەمەش تواناییمان پێ دەدات کە شێوازی جیاوازی دیواری سەوزایی بە ئاسانترین شێوە دروست بکەین. لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان دا و لۆد ناخاتە سەر سەرچاوەکانی کۆمپیوتەرەکەت و تەنها لە کاتی ڕێندەر کردن
سەرمەد
کۆمپانیای Chaos Group ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە کە چەند چاکسازیەکی کردوە لە ئینجینەکە دا وەک چاکسازی لە Vray IPR و نوێکردنەوەی Vray GPU، هەروەها چەند تایبەتمەندیەکی تازەشی زیاد کردووە لەانە: memory tracking reports کە ڕیپۆرتی تەواوت دەداتێ لە سەر ئەو ڕیسۆرسانەی کە ڕام یان میمۆریان بە کار هێناوە، Debug Sading لە IPR دا کە تواناییت دەداتێ بە شێوەی لایڤ گشت ماتریاڵ و Shading ەکان ڕێک بخەی لە IPR دا، تێکسچەری تایبەت بە توون Toon Texture. هەروەها چەند تایبەتمەندیەك بۆ Vray GPU و Vray
سەرمەد
کۆمپانیای ئۆتۆدێسك ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکسی 2020 بڵاو کردەوە کە چەند تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد کردووە، لە گرینگترینیان جیا کردنەوەی ڤیوپۆرتە بە شێوەی فلۆت و دوور لە ئەپپلیکەیشنە سەرەکیەکە. لە گرینگترین نوێکاریە تازەکان: توانایی جیا کردنەوەی ڤیوپۆرت . ڕێکخەری کیبۆرد (‌hotkey Editor) ێکی نوێی بۆ زیاد کردووە. چاکسازی کراوە لە Chamfer Modifier دا. جیاکردنەوەی ڤیوپۆرت یەکێکە لە فیچەرە هەرە گرنگەکان کە زۆرترین داواکاری لە سەر بووە لە لایەن بەکارهێنەرانی بەرنامەکەوە
خەڵات جەلال
پێناسە: ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars
خەڵات جەلال
یەکێکی تر لە بەشە گرنگەکانی ماڵپەڕی تەلارساز بریتیە لە پێشانگای وێنەکان کە بەم نزیکانە دەکەوێتە کار.   لە ڕێی پێشانگای وێنەکانەوە دەتوانی پڕۆژەکانت یان کارەکانت بڵاو بکەیتەوە و پیشانی گشت ئەندامانی ماڵپەڕی بدەیت، لە هەمان کاتدا پاڵپشتی چەند ماڵپەڕێکی دەرەکی وەک گووگڵ پڵەس و فایسبوک و پینتێرێست و ئینستاگرام و... چەندینی تریش دەکات، بەم شێوەیە وێنەکانت لە یەک کاتدا لە چەندین ماڵپەڕی بەهێزیشەوە دەبینرێت و بڵاو دەکرێتەوە، واتە بە تانهە دانانی وێنەکەت لە پێشانگای وێنەکاندا ، بە هەموو وێب دا
خەڵات جەلال
پڵەگینی پارا سریدی یەکێکە لە پڵەگینە بەهێزەکانی بەرنامەی ماکس، کە تایبەتە بە Parametric Modeling لەو بەرنامەیە دا و چەندین کاری سەرنجڕاکێش و نایابی پێ ئەنجام دراوە، کارەکە لە بنەڕەت دا پشت دەبەستێت بە کۆپی کردن و دووبارە کردنەوەی ئۆبجێکتەکان بە گوێرەی هێڵێک یان لە سەر ڕوکارێک ئەمەش وای لێ دەکات کە چەندین کاری نایابی پێ ئەنجام بدرێت. بۆیە حەزم کرد ئەو پڵەگینە بخەمە خزمەتتان بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن.   ماڵپەڕی سەرەکی: torabiarchitect.com/parametric-array   داگرتن:
سەرمەد
هاوڕێیان ئێستا سەرقاڵی ئەوەین کە چەند تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ تەلارساز زیاد بکەین، بەم نزیکانە ئەو تایبەتمەندیانە دەکەونە کار و لە وردەکاریەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
خەڵات جەلال
لە بەرواری 24-9-2015 ەوە ماڵپەڕی تەلارساز بە فەرمی کەوتەوە کار، بەلام ئەوە تەنها سەرەتایە چونکە بەردەوام کاری تێدا دەکەین و بە نیازین چەند بەشێکی بەهێزی تری بۆ زیاد بکەین، بۆیە داوا لە گشت میوانە بەڕێزەکانی ماڵپەڕ دەکەین کە خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لەو چالاکی و بابەتە سودبەخشانەی کە لە داهاتوو دا بڵاویان دەکەینەوە.   لە گەڵ ڕێزی ستافی ماڵپەڕ
خەڵات جەلال
بەڕێزان ماڵپەڕەکەمان تەلارساز، ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە بەرواری 24-9-2015 و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە ، بە فەرمی دەکەوێتە کار، جا داوا لە گشت بەڕێوەبەران و چاودێران دەکەم کە ئامادەکاری بکەن ..   لە گەڵ ڕێز دا  خەڵات جەلال
خەڵات جەلال
سوپاس بۆ خوا وا لە قۆناغەکانی کۆتایی نوێ کردنەوەی تەلارساز داین ... لێرەوە زۆر سوپاسی هاوڕێیانم دەکەم کە هاوکاریان کردم لەم کارە دا ، بە تایبەت بەڕێوەبەران و چاودێرانی تەلارساز.  
خەڵات جەلال
ئێمە وەک ستافی ماڵپەڕی تەلارساز خۆمان بۆ خۆشحاڵ دەزانین کە ماڵپەڕی تەلارساز بە شێوازێکی نوێوە دەخەینە خزمەتتان.
خەڵات جەلال