کۆمپانیای بەناوبانگی Sitni Sati کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەرهەم هێنانی پڵیگینەکانی بەرنامە سریدیەکانی وەک سریدی ماکس و مایایە، ئەمڕۆ وەشانێکی نوێی پڵەگینی بەناوبانگی Fume FX ی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە.
فیوم ئێف ئێکس پڵەگینێکی تایبەتە بە بەرهەم هێنان و دروست کردنی شلەمەنی و ئاگر و دوکەڵ بە شێوەی داینامیک لە بەرنامەی ماکس دا بە شێوەیەکی زۆر واقیعی و ئاسان. لەم وەشانە دا چەندین گۆڕانکاری بەهێزی تێدا کراوە و چەند نوێکاریەکی زۆر بەهێزی تێدا زیاد کراوە لەوانە ( N-Sim) کە ڕێگە دەدات چەند Effector ێک بە یەکەوە دابنێیت و کار لە یەک بکەن، هەروەها خێرایی Simulation و Render ی زۆر لە جاران زیاترەو.
تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە:
ئەم پڵەگینە بە کار دەهێنرێت لە بواری Fluid Dynamic Simulation دا واتە بۆ بەرهەم هێنانی شلەمەنی و ئاگر و دوکەڵ و چەندین شێوەی تری Fluid ئەمەش وا دەکات کە زۆر بەکار هێنانی هەبێت بە تایبەت لە بوارەکانی ئێفێکتە سینەماییەکاندا و ڕیکڵامە بازرگانیەکاندا .
چەند نمونەیەکی ئەنیمەیشنی ئەم پڵەگینە:
چەند نمونەیەک کە بەم پڵەگینە بەرهەم هێنراوە:
لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن خەڵات جەلال
Recommended Comments
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.