Jump to content

خەڵات جەلال

بەڕێوەبەر
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن خەڵات جەلال ەوە

  1. وێنە دانرا بۆ ئەلبومی گەلەری خاوەندارێتی دەکرێت لە لایەن خەڵات جەلال لە کاری گرافیکی
    پاکێجی تەواوی براندی شاورمە تایم ی ئۆکرانی، کە لە لایەن گروپی سی جی کوردەوە دیزاین کراوە.
  2. خەڵات جەلال وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی کاری گرافیکی
  3. خەڵات جەلال وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی کاری گرافیکی
  4. خەڵات جەلال وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی کاری گرافیکی
  5. خەڵات جەلال وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی کاری گرافیکی
  6. خەڵات جەلال وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی کاری گرافیکی
  7. خەڵات جەلال وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی کاری گرافیکی
  8. خەڵات جەلال وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی کاری گرافیکی
  9. خەڵات جەلال وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی ئەلبومی ئەندامان
  10. خەڵات جەلال وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی ئەلبومی ئەندامان
  11. خەڵات جەلال پێداچوونەوەی کرد بۆ پێداچوونەوە بۆ سەر فایلێکی سەرمەد لە بەشی بلۆکی ئۆتۆکاد
    چەند بلۆکێکی زۆر جوانە بۆ Elevation و بەکارهێنانیان زۆر ئاسانە. تاکە کێشە کە هەیبێ ئەوەیە کە پشتەوەی هاچی نیە واتە کاتێک دەخرێتە سەر Elevation ژێرەوەی دەردەکەوێتەوە.
  12. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش. سودی دەبێت.
  13. سەنتەرێکی فیڕکاری بە ناوی The State of Art کە بنکەی سەرەکی لە شاری ڤینیسیای ئیتاڵیایە، فێرکاریەکی بڵاو کردۆتەوە لە وێبلاگەکەیاندا لە سەر چۆنێتی بەکار هێنانی Caustic لە Corona Renderer 4 دا، منیش بە باشم زانی لێرەدا دایبنێم، بە هیوای سود بینینتان لێی. بەستەری فێرکاری https://www.stateofartacademy.com/en/corona-4-caustics-tutorial
  14. کۆمپانیای ئۆتۆدێسك ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکسی 2020 بڵاو کردەوە کە چەند تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد کردووە، لە گرینگترینیان جیا کردنەوەی ڤیوپۆرتە بە شێوەی فلۆت و دوور لە ئەپپلیکەیشنە سەرەکیەکە. لە گرینگترین نوێکاریە تازەکان: توانایی جیا کردنەوەی ڤیوپۆرت . ڕێکخەری کیبۆرد (‌hotkey Editor) ێکی نوێی بۆ زیاد کردووە. چاکسازی کراوە لە Chamfer Modifier دا. جیاکردنەوەی ڤیوپۆرت یەکێکە لە فیچەرە هەرە گرنگەکان کە زۆرترین داواکاری لە سەر بووە لە لایەن بەکارهێنەرانی بەرنامەکەوە و زۆرترین فیدباک لە سەری ئاراستەی کۆمپانیاکە کراوە. ئەم تایبەتمەندیە ڕێ بە بەکارهێنەران دەدات تا ٣ ڤیوپۆرت جیابکەنەوە و بیخەنە سەر مۆنیتەرە جیاکان، کە هەر یەکێکیان تایبەتمەندی تایبەت بە خۆی هەیە و دەتوانرێت ڕێکبخرێت. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکان Hotkey Editor ێکی نوێیە کە دەتوانرێت کیبۆرد شۆرتکەتەکان لە ڕێیەوە ڕێک بخرێت و هەروەها دەتوانی پاشەکەوتی ڕێکخستنەکانت بکەی لە فایلێکی دەرەکی دا و دواتر لۆدی بکەیتەوە هەر کاتێک ویستت. چاکسازی لە مۆدیفایەری Chamfer دا کراوە و لە Chamfer Option دا By Weight زیاد کراوە کە دەتوانی لە ڕێیەوە هێزی Chamfer بۆ Edge ەکان بە پێی Weight ەکانیان ڕێک بخەی. ئەمانە و چەندین نوێکاری تر ... کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیە دا بیانبینی: بۆ زانیاری زیاتر دەتوانی سەردانی وێبلاگی ئۆدێسک و پەڕەی دۆکیومێنتەیشن بکەی.
  15. پێناسە: ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars و چەندینی تر ...)، هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک : خێرایی لە ڕێندەر کردن دا کە بە خێراترین ڕێندەر ئینجین دادەنرێت بە تایبەت لە بواری ئەنیمەیشن دا. کار پێ کردنی هەر دوو جۆری CPU و GPU واتە لە یەک کاتدا پڕۆسیسەر و گرافیکیش بەکار دەهێنێت. ئاسانی لە بەکار هێنان دا، بەو ڕوکارە سادەیەی کە هەیەتی سەرنجی زۆرێک لە CG Artist ەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە. ئەو ناوەندەی کاری لە سەر دەکات: زۆربەی کۆمپانیا سینەماییەکان پڕۆگرامەکانی مایا و سۆفت ئیمەیج بەکار دەهێنن، لە بەر ئەوەی ئەرنۆڵد لە سەر ئەو دوو ناوەندە بە شێوەیەکی باش کار دەکات ئەمەش وای کردوە بە کارهێنانی ئەرنۆڵدیش زیاد بکات. کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەرنۆڵد لە کۆتایی ئەم مانگە دا (7-2016) هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەری بڵاو کردەوە بۆ بەکارهێنەرانی سریدی ماکس ئەویش بەرهەمهێنانی وەشانێکی ئەرنۆڵدی تایبەت بە سریدی ماکسە کە بریتیە لە وەشانی (0.5) . ئەم ئینجینە هەر وەک گشت ئینجینەکانی تر لە ناو پڕۆگرامی ماکس دا کار دەکات و دەبێتە بەشێک لە بەرنامەکە و ڕوخسار و کۆنتڕۆڵەکانیشی هەمان کۆنتڕۆلەکانی ئینجینەکەیە لە مایا دا. لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لە: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ کۆمپۆنێنتە سەرەکیەکانی ماکس ( کامێرە و Shape و Geometry و light و Material) ەکان. پاڵپشتی شێوەی ڕوناکی وێنەیی دەکات و ئاسمان فیزیایی (Physical Sky) ی تایبەت بە خۆی هەیە. پاڵپشتی Active Shade ی ماکس دەکات و دەتوانی بە شێوەی Real Time ڕێندەری پێ بکەی. پاڵپشتی فایلەکانی Deep EXR و AOV دەکات. توانای بەرهەم هێنانی شکڵەکان (Geometry) هەیە، لە کاتی ڕێندەر دا و پاڵپشتی Displacement دەکات. پاڵپشتی ڕوناکی شێوەیی Mesh Light دەکات. ڕێندەری کلاودی ئۆتۆدێسک کە ناسراوە بە Autodesk ‘Render Pilot’ program ئێستا پاڵپشتی ئەرنۆڵد دەکات. داگرتن: لەم پەیجەوە دەتوانی بە شێوەی Demo دایگری. ڕوکاری پڵەگین: دیالۆگی ڕێندەری ئەرنۆڵد ڤیدیۆی تایبەتمەندیەکان:
    • 5 جار داگیراوە
    یەکێکە لە مۆدێلە جوانەکانی قەنەفەی IKEA کە دیزاینێکی کراوەی هەیە و یەکێکە لە زنجیرەکانی قەنەفەی گۆڕاوی IKEA.
    بێبەرامبەر
    • 13 جار داگیراوە
    مۆدێلێکی جوانی مێزی نان خواردنی ٦ کەسیە کە لە لایەن کۆمپانیای IKEA بەرهەم دەهێنریت، مۆدل کراوەتەوە بە هەمان قیاسات و ڕەنگ و تێکسچەرەوە ودەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە پڕۆژەکاندا.
    بێبەرامبەر
    • 8 جار داگیراوە
    • وەشان 1.0.0
    مۆدێلێکی جوانی مێزی Folded ە واتە دەنوشتێتەوە و لە سەر دیزاینی مێزی نۆردنی IKEA کراوە و قیاساتی بە پێی هەمان ککستاندەر مۆدێل کراوە
    بێبەرامبەر
  16. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Meer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    پێویستە بە دوو بەش باس بکرێت. لومیۆن : پڕؤگرامی لومیۆن ١٠٠٪ گرافیک بە کار دەهێنێت بۆ ڕێندەر کردن واتە GPU Based ە کەواتە بۆ ئەوەی لومیۆن بە کار بهێنی پێویستە گرافیک کارتێکی بەهێزت هەبێت. هەروەک کاک ڕاستی ئاماژەی پێ داوە Series ی ٨٠ ی nvidia بەهێزترینن. ڤیڕەی: پشت دەبەستێت بە CPU واتە لە ئێستا دا ١٠٠٪ پشت دەبەستێت بە CPU بۆ ڕێندەر کردن هەرچەندە لە ڤیڕەی ٤ دا پەرەی بە ڕێندەری GPu داوە بەڵام لە سەرەتادایە، لە بەر ئەوە پێویستە پڕۆسێسەرێکی بەهێزت هەبێت کە ئەوانەی لە ئێستا دا هەن (بۆ بودجەی کەم Core i7 8700k) وە بۆ بودجەی بەرز Core i9 یان AMD RYZEN لە پێشەوەی پڕۆسێسەرە بەهێزەکانن لە ئێستا دا
  17. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گفتوگۆی گشتی
    دەست خۆش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.
  18. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    PBR کورتکراوەی (Physically Based Rendering) ە هەر وەک لە ناوەکەیدا دەردەکەوێت، بە واتای شێوازی فیزیایی ڕێندەر کردن، هەروەک دەشزانین هەتا زیاتر فیزیایی بێت زیاتر واقعی تر دەبێت. ئەمە شێوازێکی نوێی ماتریاڵە کە دەخرێتە سەر Surface ەکان و زیاتر Accurate ە واتە دیقەی زیاترە و بە شێوەی وردتر کار لە گەڵ Surface ەکە دەکات. سیفەتە فیزیاییە دیری دەکات بۆ ماتریاڵەکە، بۆ نمونە بە شێوەی ئاسایی کاتێک Reflection بە کار دەهێنین نازانین ڕێژە فیزیاییەکەی چەندە یان لە کوێی Surface ەکە دا زۆرە و لە کوێدا کەمە، بەڵام لە بەر ئەوەی PBR بە شێوەی فیزیایی دیاری دەکات ئەوا زۆر ئاسانتر دیاریدەکات و کاری لە سەر دەکات. بە گشتی بە دوو شێوە هەیە: PBR واتە Physically Based Rendering PBS واتە Physically Based Shading