هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەناریا ەوە
-
چۆن ژیری دەستکرد AI بەکاردێت بۆ گۆڕینی نوسین بۆ وێنە
دەستەکانت خۆش بێت کاک @Rasti بابەتێکی نایابە و ترێندی ئێستایە.
-
SPSS چییە؟ پێناسە و تایبەتمەندی و جۆرەکان و حاڵەتەکانی بەکارهێنان
دەستەکانت خۆش بێت. بە ڕاستی نوسینەکانت ماندو بونیان پێوە دیارە و زۆر بە جوانی بابەتەکان ڕوون دەکەیتەوە. هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
-
فۆتۆشۆپ چییە؟ کورتەیەک دەرباری فۆتۆشۆپ
دەست خۆش. زۆر جوان ڕونت کردۆتەوە.
-
کۆدی عێراقی بۆ دیزاینی بومەلەرزە
دەست خۆش کاك خەڵات ئەم پەرتوکە سودی دەبێت. لە بنەڕەت دا داتاکان لە IBC ەوە وەرگیراون و گونجێنراون لە گەڵ ناوچەکە، بەڵام هەنگاوێکی زۆر باشە. 👍
-
تەلارسازی چیە؟ پرسیار و وەڵام
بە ڕای من ئەم ڤیدیۆیە زۆر بە شێوەیەکی نازانستیانە ڕونکردنەوە دەدات و زیاتر لە گفتوگۆیەکی سەرەتایی دەچێت لە سەر بابەتەکە.
-
بیناكەی كارێزەوشك و گرین فیڵی لەندەن
دەست خۆش کاك توانا
-
تەلارسازی چیە؟ پرسیار و وەڵام
دەست خۆش @Taban گیان زانیاریەکان زۆر بەسودن.
-
تاج محەل
تاج مەحەل (بە ھیندی: ताज महल، بە ئوردوو: تاج محل) کۆشکێکی گەورەیە لە شاری ئاگرەی ولایەتی ئوتار پرادێشی ھیندستان کە لە سەردەمی ئیمپراتۆری مەغۆلی ھینددا بە دەستی شا جەھان لە یادی خێزانی سێیەمیدا بینا کراوە. تاج مەحەل یەکێکە لە شوێنەوارەکانی یونیسکۆ کەبەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ تەنیا لەو ساڵەدا نزیکەی ٧ بۆ ٨ میلیۆن سەردانیکەری ھەبووە[٣] تاج مەحەل لە ساڵی ٢٠٠٠ بە یەکێکە لە ٧ شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی جیھان دیاریکرا. شوێنی جوگرافیای دەکەوێتە سەر ڕووباری یامونا لە شاری ئاگرا لە وولایەتی ئاتر پرادەش ووڵاتی هندستان .. هۆی دروستکردنی شا جەهان ئیمپڕاتۆری مەغۆل بۆ یادی مردنی خێزانە خۆشەویستە کەی شاژنە ئەرجومەند ...کە سێیەم و بچوکترین ژنی بووی کە 18 ساڵ بەیەکەوە بوون 14 مناڵی لێی هەبوو ..دروستی کردوە... مێژووی دروستکردنی دوای ئەوەی لە ساڵی 1631 شاژنە ئەرجومەند بەسەر منداڵەوە دەمرێت .بۆیە دوای ساڵێک لە یادی مردنەکەیدا شا جەهان لە ساڵی 1632 دەست دەکات بە دروستکردنی بە سەرکردایەتی ئەندیازیاری گەورە ئوستاد ئەحمەد لاهوری . عیسا خان شیرازی چەندین ئەندیازاری ئێرانی و تورکی و هندی ... ماوەی دروستکردنی نزیکەی 20 ساڵی پێچوه بۆ تەواو کردنی و 20 هەزار کرێکار کاری تێدا کردوە . 1000 فیل بەشداری پێکراوە .. گەشتیاری بە یەکێک لە قەڕەباڵغترین ناوچەی گەشتیاری دادەنرێت لە جیهاندا . ساڵانە نزیکەی 3 ملیۆن گەشتیار ڕووی تێدەکات . ڕۆژانە نزیکەی 45 هەزار کەس . ساڵی 2014 نزیکەی 8 ملیۆن گەشتیار سەردان کەری بووە. یونسکۆ لە ساڵی 1983 تۆمار کراوە وەک پاشماوەی شوێنەوارە جیهانەکان لەلایەن یونسکۆە ساڵی 2000 بە یەکێک لە 7 سەرنج ڕاکێشەکەی جیهان تۆمارکراوە. لە ڕووی تەلارسازیەوە لە ڕووی تەلارسازیەوە ئەم بینایە بە یەکێك لە دیاردە تەلارسازیە نایابەکان دادەنرێت و چەندین لێکۆڵینەوە و لاپەڕەی لە سەر نوسراوە
-
چەند زانیارییەک بۆ ئەندازیاری تازە تەخەروج ئەندازیاری شارستانی
دەست خۆش کاك توانا، بابەتێکی بەسودە و دەستخۆشیش لە نوسەرەکەی دەکەم. ئەم دێڕەی لە سەرەوە دیاریم کردوە زۆر گرنگە.
-
نامیلکەی ١٢١ پێناسەی تەلارسازی
- 35 جار داگیراوە
ئەم نامیلکەیە وەگێڕانی بابەتێکی ماڵپەڕی ArchDaily ە کە لە لایەن Becky Quintal ەوە نوسراوە و لە لایەن دۆستی دڵشاو و ڕاستی کاوێسەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و بە شێوەی نامیلکە بڵاو کراوەتەوە. ئەم نامیلکەیە باس لە ١٢١ پێناسە دەکات بۆ تەلارسازی، کە لەلایەن کەسایەتیە تەلارسازە جیاوازەکانەوە لێکدانەوەی بۆ کراوە.بێبەرامبەر -
تەلارسازی مینیمالیزم
ڤیدیۆیەکی کورت کە بە زمانی کوردی باسی مینیمالیزم و سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ئەو بیرۆکەیە دەکات. مینیمالیزم چیە؟ مینیمالیزم ئەو پەڕی فۆڕمی هونەری ئەبستراکتە کە لە ساڵانی ١٩٦٠ ەکاندا لە ئەمریکا سەری هەڵداوە. ناسەرەوەکانی؟ بە بەکارهێنانی شێوە ئەندازەییە سادەکاندا دەناسرێتەوە وەك چوارگۆشە و لاکێشە. ڤیدیۆی بابەت:
-
کتێبی ئەندازیاری تەلارسازی
- 52 جار داگیراوە
ئەم ڕێبەرە تەنها ناساندنێکی کورتی تەلارسازیە، لە ٨٠ لاپەڕە پێك دێت و بە سەر دوو بەشدا دابەشکراوە، بەشی یەکەم باس لە ئەندازیارانی تەلارسازی و وانەکانی ئەو بەشە دەکات وەکو بواری خوێندن، ئەمە لاپەڕە (١-٧٥) ە ڕێبەرەکە پێك دەهێنێت. بەشی دووەم تەرخان کراوە بۆ باس کردن ە ئەندازیاری تەلارساز و ئەو کارانەی کە دەتوانێ بە بڕوانامەی تەلارسازیەوە ئەنجامیان بدات، ئەم بەشە لا لاپەڕە ٧٥ ەوە دەست پێدەکات تا لاپەڕە ٨٠.بێبەرامبەر -
کتێبی مبادیء الفن و العمارة بە کوردی
- 29 جار داگیراوە
ئەم کتێبە بەشێکه له وەرگێڕدراوی خێرای کتێبی (مبادیء الفن و العمارة)ی تەلارساز شیرین احسان شێرزاد به دەستکاریێکی کەمەوە. بەشێکی گرنگە لە بنچینەی محاضرە براییەکانی خوێندکارانی قۆناغی یەکی تەلارسازی. ئەم کتێبە لە لایەن عبدالمؤمن دەشتی ەوە وەرگێڕدراوە.بێبەرامبەر -
کتێبی تەلارسازانە هێڵکاری بکە
- 44 جار داگیراوە
- وەشان 1.0.0
ئەم کتێبە وەرگێڕانی کتێبی Sketch Like an Architect: Step-by-Step From Lines to Perspective ە کە لە لایەن هەر دوو ئەندازیاری تەلارسازی "ڕاستی کاوێس عبداللە" و "ڤەهێڵ ئاسۆ حەسەن" ەوە وەرگێڕدراوە. نوسەری بنەڕەتی کتێبەکە کە بە زمانی ئینگلیزیە David Drazil ە . ئەم کتێبە زۆر بەسودە بۆ خوێندکارانی تەلارسازی و ئەندازیارانی ئەو بوارە.بێبەرامبەر -
دیزاینی شوقەیەك لە مۆسکۆ کە ڕووبەرەکەی 56.4م² یە
دەست خۆش زۆر جوانە.
-
هه ر پرسیاریکت له 3DsMAX هه یه ولامی ده ده مه وه
زۆر جوانە کاک @خەڵات جەلال.
-
ڕاست کردنەوەی ھەندێک ووشە (ئەسترۆپۆڵ)
@haszdk دەست خۆش، بۆچوونەکەت زۆر تەواوە.
-
پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی
پڕۆژەکانی کوردستان زۆربەی تەواو کراون و ئەمەش یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە تەواو بووە و ئێستا خەڵك تێیدا نیشتەجێ بوون. ئێمە وەکو کورد هەمومان پێمان خۆشە کوردستان بەرەو پێش بچێت، سوپاس بۆ هەڵوێستەکەت.
-
نه خشه ى خانو 200م
@Mustafa Sheer چ جۆرە نەخشەیەکت دەوێ بێزەحمەت؟
-
پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی
منیش هەمان بۆچونم هەیە، بەڕێوەبردنەکەی زۆر فاشیلە، خزمەتگوزاری لاوازە، نرخەکەی زۆرە، وەڵآم دانەوەیان وەك پێویست نیە.
-
پڕۆژەی میران سیتی لە سلێمانی
بە پێی نرخەکەی Type B زۆر گونجاوە و نەخشەکەشی جوانە. بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئایا بە هەمان شێوەی دانیا سیتی جادە و بانی دەورو پشتی چاك دەکرێت یان هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، چونکە مەنتیقەکە زۆر باش نیە لە ڕووی جادە و بانەوە.
-
ئارتۆگرافی
وێنەی هونەری هونەرمەندان
-
پۆرترەیتی کەسایەتی حەمە گیان
لە ئەلبومی: ئارتۆگرافی
پۆرترەیتی کەسایەتی حەمە گیان وێنەکێش کاکە ئەسعەد ڕەفیق کێشاوێتی کۆلێجی هونەرە جوانەکان ڕەنگی ڕۆنی پێوانە 100× 77 -
پۆرترەیتی کەسایەتی حەمە گیان
لە ئەلبومی: ئارتۆگرافی
پۆرترەیتی کەسایەتی حەمە گیان وێنەکێش کاکە ئەسعەد ڕەفیق کێشاوێتی کۆلێجی هونەرە جوانەکان ڕەنگی ڕۆنی پێوانە 100× 77 -
پۆرترەیتی کەسایەتی موبارەک
لە ئەلبومی: ئارتۆگرافی
پۆرترەیتی کەسایەتی موبارەک وێنەکێش کاکە ئەسعەد ڕەفیق کێشاوێتی کۆلێجی هونەرە جوانەکان ڕەنگی ڕۆنی پێوانە 108 × 180