
هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەرمەد ەوە
-
ڤیڕەی 4 Next بۆ سریدی ماکس تاقی بکەرەوە
لە ئێستا دا سەرجەم بەکارهێنەران ماکس دەتوانن ڤیڕەی بە شێوەی trial بە بێ هیچ ڕێگریەک و بە فولی بۆ سریدیماکس داونلۆد بکەن، تاکە ڕێگریشی بەس کاتە ئەویش ئەوەیە کە دوای 30 ڕۆژ بە سەر دەچێت و دواتر دەتوانی هەژمارێکی تر دروست بکەی و ٣٠ ڕۆژی تر وەرگری.. بۆ ئەوەی بتوانی ٣٠ ڕۆژە Trial ەکە بەکار بهێنی سەرەتا بچۆرە سەر ئەم بەستەرە. دواتر ئیمێڵ و ناو و وشەی نهێنی بنوسە. لە قۆناغی دواتر بچۆرە ناوی تەواو و ناوی کۆمپانیا (ئیختیاری) بنوسە. لە کۆتایشدا دەبێت بچیتە سەر ئیمێڵەکەت بۆ چالاک کردنی هەژمارەکەت. دوای ئەوەی چویتە ناو هەژمارەکەتەوە، بچۆرە سەر Try و vray for 3ds max هەڵبژێرە. بە دووبارە کردنەوەی ئەم کردارە هەموو مانگێک دەتوانی ٣٠ ڕۆژی تازە وەرگریتەوە. پەڕەی یەکەم پەڕەی دووەم پەڕەی کۆتایی ئیمێڵی هاتوو بۆ چالاک کردنی هەژمار داگرتنی پڵەگین بۆ ماکس لە کۆتاییدا داونلۆدی بکە
-
سینەمافۆردی R20 لە کوێ داولۆد بکەم
سینەما زۆر تایبەتمەندی ناوازەی زیاد کردوە. بە ڕاستی بۆ Motion Graphic حەلی نیە ... https://www.youtube.com/watch?v=GReAzfegh9M
-
جیاوازی نێوان 1080 و 1080ti چیە؟
زۆر سوپاس کاک توانا ...
-
جیاوازی نێوان 1080 و 1080ti چیە؟
دەمەوێ بزانم جیاوازی نێوان کارتی گرافیکی 1080 و 1080ti یان 1050 چیە؟
-
تکایە یونیکۆدی کوردی بە کار بهێنن
بەڕێز @www.dahen.net ئەگەر مەبەستت یونیکۆدەکەیە، بەڵی من خۆم لە سەر ویندۆزی ٧ کارم پێ کردوە. بێ کێشە کار دەکات.
-
بؤچی Revit بەکارناهێنن لەجیاتی Autocad
ئەوەندەی من ئاگام لێی بێت، ئێستا زۆر کەس لە کوردستان بەکاری دەهێنن.
-
به رنا مه ى ئه ندازيارى Sketchup 2017 Professional Kurdish
بەڕێزان @MARD @کارێز بە ئیجازەی کاک @Twana Engineer ، کێشەکەم دۆزیەوە ئەویش ئەو فایلانەیە کەبەکاری دەهێنیت بۆ بەکوردی کردنی بە ناوی (exesketchup pro 2017 Cracked Files By twana.exe) بۆ چارەسەری ئەوە من ئەم فایلەم بۆ داناون کە لە وەشانەکەی کاک توانا دەرم هێناوە ئەوە Replace بکە ڕاستەوخۆ بەرنامەکە دەبێت بە کوردی بێ هیچ کێشەیەک. چۆنێتی دامەزراندن: سەرەتا Sketchup 2017 دابەزێنە. ئەم فایلەی دامناوە Replaceێ بکە و هیچ شتێکی تر دامەبەزێنە، واتە پێویست بە دابەزاندنی (exesketchup pro 2017 Cracked Files By twana.exe) ناکات. فایلەکە لێرەوە داگرە ( SketchUp.zip ) یان لێرەوە دایگرە : (https://mega.nz/#!mx0SCYRK!Zh-LJHtD6rTDEN7SP9mPpf-9Dp-zAqMj-p6fSfcdNtE) * ئەگەر لە کاتی داگرتن لە باستەری یەکەم ناوی فایلەکە گۆڕا ئەوا فایلەکە Rename بکە بە sketchup.zip، لە بەستەری دووەم کێشەی نیە. تێبینی : تەنها Sketchup کراوە بە کوردی و LayOut و StyleBuilder نەکراوە بە کوردی، بە هیوای ئەوەی کاک توانا ئەرک بکێشێ و لە وەشانەکانی داهاتو دا ئەویش بکات بە کوردی.
-
دیمەنی ناوەوەی شوقەکەی زەها حدید
دەست خۆش ، تێبینیەکی بەجێیە، بەڵام ئەگەر دیقەت بەی Furniture ەکانی ستایڵی خۆی پێوە دیارە.
-
نڤیدیا GTX 680 یان GTX 780
هەموو Series ی 80 کان باشن، بۆیە هەتا بەرزتر بێت باشترە، بەڵام مەرج نیە 770 لە 680 باشتر بێت چونکە Series ی 80کان زۆر بەهێزن.
-
کورد و ڤێژوال ئیفێکت
بە ڕای من هۆکاری سەرەکی نەبوونی پاڵپشتە و دواتریش خواست لە سەر بەرهەمی ناوخۆیی کە ئەمیشیان بە ناڕاستەوخۆ هەر دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی کردن. دەست خۆش بۆ وروژاندنی ئەم پرسە نایابە.
-
کۆمەڵێک Symbol و هێمای پێویست بۆ درەوینگی تەلارسازی
دەست خۆش کاکە دارین، ڕاستە ئەوە کێشەیەکی گەورەیە. بەس ئەگەر بتتوانیایە بە فایلی ئۆتۆکادیش داتبنایە باشتر دەبوو.
-
نڤیدیا جۆرێکی نوێی کارتی گرافیکی بە ناوی Titan V ڕاگەیاند
گەورە کۆمپانیای بواری بەرهەم هێنانی گرافیک کارت لە دوایین هەواڵیدا پەردەی لە سەر نوێترین جۆرەکانی کارتی گرافیکی هەڵدایەوە بە ناوی Titan V یان Volta هەڵماڵی. ئەمە لە بەهێزترین جۆرەکانی کارتی گرافیکیە کە تا ئێستا بەرهەم هێنرابێت و تواناییەکی لە ڕادە بەدەری هەیە بۆ کاری گرافیکی و بت کۆین ماینەر دا. زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی سەرەکی وەرگرە. لە تایبەتمەندیەکانی ئەم گرافیک کارتە: میمۆریەکەی ١٢ گێگابایتی جۆری HBM2. خاوەنی یەکەیەکی زیرەکی (AI) جۆری 640 Tensor cores ە. 5120 ناوکی کیودا کە بە CUDA Core لەسەرە. کلۆک سپیدەکەی 1455Mhz ە. نرخەکەی لە نێوان 2500 $ بۆ 3000 $ دایە. ڤیدیۆی پرۆمۆی بەرهەم:
-
کۆڕۆنا ڕێندەری 1.7 Corona Render بڵاو کرایەوە
دەست خۆش کاکە دارین، هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە. پرسیارێکم لە سەر لایسنس ی پڵەگینەکە هەیە بە ئەرک نەبێت! یەکەم / دتوانم ئەو پڵەگینەم بە شێوەیەکی کاتی دەست کەوێت، بۆ نمونە بۆ هەفتەیەک یان تەنها مانگێک ، ئەویش بۆ ئەوەی هەر کاتێک پڕۆژەیەکت لە بەردەست بوو بیکڕی و دواتر بیوەستێنی. دووەم / ئایا هیچ لایسنس ێکی فێرکاریان هەیە وەک ئەوەی ئۆتۆدێسک کە بۆ خوێندکاران Education License یان هەیە کە بێبەرامبەرە.
- لە چ سەرچاوەیەک فێر بوی ؟
-
ڕیگ کردنی (Rigging) ئامێری میکانیکی لە ماکس دا
کۆمپانیای ئۆتۆدێسک فێرکاریەکی ڤیدیۆیی لە ئۆتۆدێسک یونیڤێرسیتی ٢٠١٧ بڵاو کردەوە لە سەر چۆنێتی ڕیگ کردنی ئامێرە میکانیکیەکانی وەک سەیارە و مەکینە و ئامێرە نائۆرگانیەکان لە بەرنامەی ماکس دا. وانەکە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو جڕ لە لایەن (George Maestri) ەوە وتراوەتەوە . منیش حەزم کرد بیخەمە بەر دەستی ئێوەی بەڕێز بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن، هیوادارم سودی هەبێت بۆتان. دەتوانی ڤیدیۆکە لە خوارەوە ببینی. ڤیدیۆی فێرکاری:
- به رنا مه ى ئه ندازيارى Sketchup 2017 Professional Kurdish
-
ڤیڕەی ٤ بە شێوەی بێتا بۆ سریدی ماکس وەشێنرا
هەواڵێکی زۆر خۆشە, بەڵام شتێکی زۆر گرنگم تیا بەدی نەکرد تەنها هەندێک نوێکردنەوە و زیاد کردنی کەمە، هەر چەندە ئەمە بێتای یەکە بەڵام سەرەتاکەی ئەبوایە زۆر بەهێز بوایە. شتێکی تریش کە تۆ ئاماژەت پێ نەداوە ئەوەیە کە لە وەشانی ٤ دا هەموو SDK ەکانیشی گۆڕیوە ئەمەش قورسی دروست دەکات بۆ ئەوانەی Custom Rendering دەکەن.
-
ناساندنی شلەمەنی لە ماکس دا
دوای ئەوەی کۆمپانیای ئۆتۆدێسک سیستمی شلەمەنی (Fluid System) ی لە سریدی ماکس ی 2018.3 دا زیاد کرد چەند فێرکاریەکی بەهێزی بڵاو کردەوە، بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی بەرنامەکە وەک سەرەتایەک سودی لێ ببینن، لە بەر ئەوەی ئەو سیستمە تازەیە بۆ بەکارهێنەرانی سریدیماکس. منیش حەزم کرد لێرەدا دایانبنێم بۆ ئەوەی ئێوەی بەڕێزیش سودمەند بن لێی، وە بۆ زانیاریشتان بیرۆکەی ئەم سیستمە لە Bifrost ی مایا وە وەرگیراوە. بەشی یەک (ڕێکخستنی سەرەتایی): بەشی دوو (بڵاو کردنەوەی شۆکۆلاتە): بەشی سێ (سەرچاوە و کۆکەرەوە): بەشی چوارەم (دروست کردنی فۆم یان کەف): هیوادارم سودی هەبێت بۆتان.
-
باسی فلیمی ئه نیمه یشنی به 3DsMAX
بەڵام بە ڕای من پێویستە سەرەتا لە کاری بچوکەوە دەست پێ بکەین، بۆ نمونە ئەگەر کورتە فلیمێکی چەند چرکەیی بە سیناریۆیەکی جوان بەرهەم بهێنرێت، ئەوە سەرەتایەکی باش دەبێت.
- جۆرەکانی لۆگۆ
- به رنا مه ى ئه ندازيارى Sketchup 2017 Professional Kurdish
-
نه خشه ى خانو 200م
بەڕێزم زەویەکەت چەند بە چەندە واتە درێژیەکانی چەندە؟ پێم وا بێ مەبەستت (10 بە 20) بێت...
-
باشترین به رنامه ی پێویست بۆ سیسته می ئه ندرۆید
کاکە گیان دەست خۆش بۆ ئەم بەرنامەیە، بە تایبەت ئەوەی کە بە ژمانی کوردی سۆرانیە. دەست خۆش بەس وابزانم ئەم بەشە گونجاو نیە بۆ ئەم بابەتە ئەگەر بیگوازیتەوە بەشی گفتوگۆی گشتی باشترە.
-
گشت فێرکاریە فەرمیەکانی کۆرۆنا
پاش سڵاو، هاوڕێیان لەم بابەتە دا گشت فێرکاریە ڤیدیۆییەکانی ڕێندەر ئینجینی کۆڕۆناتان بۆ دادەنێم کە لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاوە بڵاو کراوەتەوە: فێرکاری ١ : فێرکاری ٢: فێرکاری ٣: فێرکاری ٤: فێرکاری ٥: فێرکاری ٦: فێرکاری ٧: فێرکاری ٨: فێرکاری ٩: فێرکاری ١٠: فێرکاری ١١: فێرکاری ١٢: فێرکاری ١٣: فێرکاری ١٤: فێرکاری ١٥: فێرکاری ١٦: فێرکاری ١٧: فێرکاری ١٨: فێرکاری ١٩: فێرکاری ٢٠: فێرکاری ٢١: فێرکاری ٢٢: فێرکاری ٢٣: فێرکاری تریش بە ڕێوەیە... هیوادارم بە دڵتان بێت و سودی لێ ببینن.
-
ئەرنۆڵد ڕێندەر Arnold Render بۆ ماکس بڵاو کرایەوە
هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە... ئەرنۆڵد زۆر زۆر بەهێزە بەس وا هەست ئەکەم کە لە بواری تەلارسازیدا کەمتر بە کار هاتووە.