Jump to content

سەرمەد

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەرمەد ەوە

  1. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Zanyar لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڕێز @Zanyar تۆ لەوانەیە ئاگات لە کوردستانت باشوور نەبێت، بەڵام کار ئەنیمەیشنی زۆر زرۆ بەرهەم دەهێنرێت ڕۆژانە، سەیرێکی ئەم نمونەیە بکە کە کۆمپانیای پلەس ملیۆن بەرهەمی هێناوە:
  2. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Zanyar لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    منیش بە هەمان شێوە مۆدێلی ئەو فیگەرەم زۆر بە دڵە، تکایە فایلی 3d ەکەی ئەپلۆد بکە ئەگەر دەتوانی.. زۆر سوپاس.
  3. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی گفتوگۆی گشتی
    ماوەیەکە هەر دوو بەرنامەی توین مۆشن و لومیۆنی تازە بڵاو کراونەتەوە کە هەردوکیان زۆر بەهێزن لە بواری Real Time Visualization دا، بەڵام نازانم لە سەر کامیان بڕۆم دەمەوێت لە سەر یەکێکیان ساغ ببمەوە. دەمەوێ بزانم ڕای ئێوە چیە لە سەر ئەو دوو بەرنامەیە و کامیانتان پێ باشە. نوێکاریەکانی لومیۆنی ٦: http://lumion3d.com/new-in-lumion-6 نوێکاریەکانی توین مۆشن ٢٠١٦:
  4. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ کارێز لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە هاردوێر و کێشەکانی
    من پێم باشە گرافیک کارتێکی Nvidia بە کار بهێنی و بە تایبەت ئەگەر پارەی پێ بدەی NVidia titan Z کە گرافیک کارتێکی زۆر نایابە بۆ گرافیک دیزاین. http://www.nvidia.com/gtx-700-graphics-cards/gtx-titan-z ئەم مۆدێلە ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستانیش دا هەیە، من لە سلێمانی بینیومە.
  5. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی کار و چالاکی ئەندامان
    هاوڕێیان ئەم کارەم بریتیە لە کارێکی نوێم کە تێیدا کۆرۆنا ڕێندەرم بە کار هێناوە و یەکەم کاریشمە بە کۆرۆنا، گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە کۆرۆنا زۆر زۆر ئاسانە و زۆر بەهێزیشە. بژی کۆرۆنا. بە ڕاستی توانیم لە ماوەیەکی زۆر کەم دا ئەنجامێکی زۆر خێرام لێی دەست بکەوێ. ئەم کارەم لە ماوەی ٢ کاتژمێردا مۆدێل کردوە و ڕێندەریشم کردوە ( مۆدێلی مێز و کورسیەکان ئامادە بوون تەنها ماتریاڵی کۆرۆنام بۆ دانان). هیوادارم بە دڵتان بێت . ماتریاڵەکانی کۆڕۆنا ڤیوپۆرتی کارەکە
  6. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Hasti Shwan لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش کاک هەستی. من زۆر دەستخۆشی ئەم بابەتە جوانەت لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و بابەتی جوانترت بۆ دەخوازم .
  7. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ hemn.wali لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    بە ڕاستی زۆر نایابە. دەست خۆش کاک هێمن گیان. 👍 من لە wall ەکەی خۆم شەیرم کرد.
  8. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    یادی لە دایک بونت پیرۆز بێت سریدی ماکس.
  9. بەڕێز @hemn.wali من ئەو پڵەگینەم هەیە، بەڵام یاساکانی ماڵپەڕ ڕێ نادات کە بەستەرەکەی لێرە دابنێم، لە بەر ئەوە بە نامەی تایبەت بۆم ناردی. هیوادارم بە دڵت بێت.
  10. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Dashty لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەستتان خۆش بێت، منیش هەمان کێشەم هەبوو لە گەڵ ماکسی ٢٠١٦ دا.
  11. دەست خۆش کاکە دەشتی ..
  12. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
    کۆمپانیای sigerstudio پڵەگینێکی زۆر بەهێزی بۆ بەرنامەی ماکس بەرهەم هێنا بە شێوەی خۆڕایی واتە بە بێ بەرامبەر بە ناوی Advanced 3D Noise Map کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی Noise بە شێوەی سریدی و زۆر داینامیک. گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە پشتی بە سیستمی Voronoi بەستوە کە بریتیە لا پارچە کردن بە شێوەی تێکەڵ Random. ئەم پڵەگینە هەڵدەستێت بە دروست کردنی دوو جۆر ماپ لە بەرنامەی ماکس دا کە ئەوانیش بریتین لە (ProSimplex و ProVoronoi) کە هەریەکەیان کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازی هەیە بە گوێرەی جۆری ئەو Noise ەی کە بەکاری دەهێنی. داگرتنی ئەم پڵەگینە لە ماڵپەڕی سەرەکی Simplex Voronoi
  13. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بە ڕای منیش ڕاستە ئۆکتان لە سەرەتای ڕێگاکەیە بەڵام ، قۆناغی زۆر باشی بڕیوە. ئەو تایبەتمەندیانەی کە تابان خان ئاماژەی پێ داون زۆر سەرنجڕاکێشە بە تایبەت Octane Scatter کە وای لێ دەکات زۆر سوددار تر بێت.
  14. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    تابان خان لە بەر یاساکانی ماڵپەڕ ناتوانم بەستەری ئەم پڵەگینە لێرە دابنێم. ئەگەر ویستت نامەیەکی تایبەتم بۆ بنێرە بۆ ئەوەی لە ڕێیەوە بەستەرەکانت بۆ بنێرم.
  15. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    زۆر سوپاس تابان خان، وەڵامەکەت دڵخۆشی کردم. ههههه
  16. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    زۆر سوپاس کاک خەڵات و کاک هیوا، تێبینیەکانتان لە جێی خۆی دایە، خۆشـ تێبینی ئەوەم کردبوو. ئینشاڵا کەمێک چاکسازی تێدا دەکەم و دایدەنێمەوە .
  17. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڕێزان ئەم کارەم بەم دواییانە ئەنجام داوە کە بریتیە لە تاقیکردنەوەیەک لە سەر شلەمەنی. سەرەتا Particle flow م بە کار هێنا بۆ Simulation ی Particle ەکان و پاشان کردم بە Mesh بە بەکار هێنانی Real Flow. تکایە ڕاو سەرنجی خۆتان دابنێن، پێویستم پێیە بۆ بەرەوپێش چوونی کارەکە، چونکە هەست دەکەم هەندێک کەم و کوڕی تێدایە.
  18. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    دەست خۆش کاک توانا .
  19. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڕێز ئەو کێشەیە کاتێک ڕوو دەدات کە Region ێکت دیاری کردبێت و پاشان قەبارەی وێنەکە یان Aspect Ratio ی وێنەکە بگۆڕی ، بۆ چارەسەری ئەمە دوگمەی Region بگوژێنەوە و ڕێندەری بکەرەوە.
  20. من خۆم Lumion 3D بە کار دەهێنم، بەس پێ دەچێت ئەمەش شتێکی بەهێز بێت ...
  21. دەست خۆش کاکە توانا، بە ڕاستی زۆر زۆر بەهێزە .. دەست خۆش بۆ بەستەری یوتیوبەکان.
  22. ڤیدیۆکە کار ناکات !
  23. هاوڕێیان ئەم ڤیدیۆ فێرکاریە خۆم زۆر سودم لێ بینیوە کە بریتیە لە شێوازی دروست کردنی ماتریاڵی ستیلی زبر بە بەکار هێنانی سریدی ماکس و ڤیڕەی، ئەم وانەیە لە لایەن جۆهانس تاینەر (Johannes Tiner) ەوە وتراوەتەوە و هەوادارێکی زۆری هەبوە لە بەکارهێنەرانی سی جی بە گشتی و سریدی ماکس بە تایبەتی.. ڤیدیۆی فێرکاری:
  24. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک توانا، ڤیدیۆ ئینگلیزیەکان زۆر سودبەخشن بۆ سەرەتاکان. سەرکەوتوو بیت.
  25. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    زۆر سوپاستان دەکەم هاوڕێیان، بۆ سەنجەکانتان.