هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەرمەد ەوە
-
چەند جیاوازیەک لە نێوان ETABS و STAAD.Pro
دەست خۆش کاک هەستی. من زۆر دەستخۆشی ئەم بابەتە جوانەت لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و بابەتی جوانترت بۆ دەخوازم .
-
زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا
بە ڕاستی زۆر نایابە. دەست خۆش کاک هێمن گیان. 👍 من لە wall ەکەی خۆم شەیرم کرد.
-
ئەمڕۆ یادی 25 ساڵەی لە دایک بوونی سریدی ماکسە
یادی لە دایک بونت پیرۆز بێت سریدی ماکس.
-
Fume FX ی ٤ بۆ سریدی ماکس وەشێنرا
بەڕێز @hemn.wali من ئەو پڵەگینەم هەیە، بەڵام یاساکانی ماڵپەڕ ڕێ نادات کە بەستەرەکەی لێرە دابنێم، لە بەر ئەوە بە نامەی تایبەت بۆم ناردی. هیوادارم بە دڵت بێت.
-
ڤیڕەی کامێرا دیار نەماوە لە ماکسی 2016
دەستتان خۆش بێت، منیش هەمان کێشەم هەبوو لە گەڵ ماکسی ٢٠١٦ دا.
-
Fume FX ی ٤ بۆ سریدی ماکس وەشێنرا
دەست خۆش کاکە دەشتی ..
-
پڵەگینی Advanced 3D Noise Map بۆ سریدی ماکس
کۆمپانیای sigerstudio پڵەگینێکی زۆر بەهێزی بۆ بەرنامەی ماکس بەرهەم هێنا بە شێوەی خۆڕایی واتە بە بێ بەرامبەر بە ناوی Advanced 3D Noise Map کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی Noise بە شێوەی سریدی و زۆر داینامیک. گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە پشتی بە سیستمی Voronoi بەستوە کە بریتیە لا پارچە کردن بە شێوەی تێکەڵ Random. ئەم پڵەگینە هەڵدەستێت بە دروست کردنی دوو جۆر ماپ لە بەرنامەی ماکس دا کە ئەوانیش بریتین لە (ProSimplex و ProVoronoi) کە هەریەکەیان کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازی هەیە بە گوێرەی جۆری ئەو Noise ەی کە بەکاری دەهێنی. داگرتنی ئەم پڵەگینە لە ماڵپەڕی سەرەکی Simplex Voronoi
-
ڤیڕەی یان ئۆکتان
بە ڕای منیش ڕاستە ئۆکتان لە سەرەتای ڕێگاکەیە بەڵام ، قۆناغی زۆر باشی بڕیوە. ئەو تایبەتمەندیانەی کە تابان خان ئاماژەی پێ داون زۆر سەرنجڕاکێشە بە تایبەت Octane Scatter کە وای لێ دەکات زۆر سوددار تر بێت.
-
پڵەگینی Fume FX بۆ بەرنامەی ماکس
تابان خان لە بەر یاساکانی ماڵپەڕ ناتوانم بەستەری ئەم پڵەگینە لێرە دابنێم. ئەگەر ویستت نامەیەکی تایبەتم بۆ بنێرە بۆ ئەوەی لە ڕێیەوە بەستەرەکانت بۆ بنێرم.
-
تاقیکردنەوەی شلەمەنی
زۆر سوپاس تابان خان، وەڵامەکەت دڵخۆشی کردم. ههههه
-
تاقیکردنەوەی شلەمەنی
زۆر سوپاس کاک خەڵات و کاک هیوا، تێبینیەکانتان لە جێی خۆی دایە، خۆشـ تێبینی ئەوەم کردبوو. ئینشاڵا کەمێک چاکسازی تێدا دەکەم و دایدەنێمەوە .
-
تاقیکردنەوەی شلەمەنی
بەڕێزان ئەم کارەم بەم دواییانە ئەنجام داوە کە بریتیە لە تاقیکردنەوەیەک لە سەر شلەمەنی. سەرەتا Particle flow م بە کار هێنا بۆ Simulation ی Particle ەکان و پاشان کردم بە Mesh بە بەکار هێنانی Real Flow. تکایە ڕاو سەرنجی خۆتان دابنێن، پێویستم پێیە بۆ بەرەوپێش چوونی کارەکە، چونکە هەست دەکەم هەندێک کەم و کوڕی تێدایە.
-
كیشه كانی به رنامه ی ئۆتۆكاد و چاره سه ركردنی
دەست خۆش کاک توانا .
-
کێشەیەکی ماکس
بەڕێز ئەو کێشەیە کاتێک ڕوو دەدات کە Region ێکت دیاری کردبێت و پاشان قەبارەی وێنەکە یان Aspect Ratio ی وێنەکە بگۆڕی ، بۆ چارەسەری ئەمە دوگمەی Region بگوژێنەوە و ڕێندەری بکەرەوە.
-
چەندین نوێکاری گرنگ لە Twinmotion 2016 دا کراوە
من خۆم Lumion 3D بە کار دەهێنم، بەس پێ دەچێت ئەمەش شتێکی بەهێز بێت ...
-
فێر كاری به رنامه ی سكێچ ئه پ له ریگه ی دروستكردنی خانوویه ك
دەست خۆش کاکە توانا، بە ڕاستی زۆر زۆر بەهێزە .. دەست خۆش بۆ بەستەری یوتیوبەکان.
-
فێر كاری به رنامه ی سكێچ ئه پ له ریگه ی دروستكردنی خانوویه ك
ڤیدیۆکە کار ناکات !
-
دروست کردنی ماتریاڵی ستیل بە سریدی ماکس
هاوڕێیان ئەم ڤیدیۆ فێرکاریە خۆم زۆر سودم لێ بینیوە کە بریتیە لە شێوازی دروست کردنی ماتریاڵی ستیلی زبر بە بەکار هێنانی سریدی ماکس و ڤیڕەی، ئەم وانەیە لە لایەن جۆهانس تاینەر (Johannes Tiner) ەوە وتراوەتەوە و هەوادارێکی زۆری هەبوە لە بەکارهێنەرانی سی جی بە گشتی و سریدی ماکس بە تایبەتی.. ڤیدیۆی فێرکاری:
-
فیركاری سریدی ماكسی 2015 بۆ سه ره تاكان كۆرس
دەست خۆش کاک توانا، ڤیدیۆ ئینگلیزیەکان زۆر سودبەخشن بۆ سەرەتاکان. سەرکەوتوو بیت.
-
بە کار هێنانی TextPlus لە ماکس دا
زۆر سوپاستان دەکەم هاوڕێیان، بۆ سەنجەکانتان.
-
بە کار هێنانی TextPlus لە ماکس دا
هەروەک ئاگادارین کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە دوایی نوێکاریدا ک بریتی بو لە 3ds Max 2016 Extension 1 تایبەتمەندی TextPlus ی بۆ بەرنامەی ماکس و مایا زیاد کرد، ئەمەش یارمەتیەکی زۆری ئەوانە دەدات کە لە بوارەکانی Motion Graphic دا کار دەکەن . من لەم بابەتە دا حەزم کرد چەند ڤیدیۆیەکی فێرکاری تایبەت بەو زیادکراوەتان بۆ دابنێم کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە بەرهەم هێنراوە کە بریتین لە ٣ ڤیدیۆ ، ڤیدیۆی یەکەم باسی Text plus دەکات بە گشتی و ڤیدیۆی دوەم باسی جوڵانی نوسین Text Animation دەکات و ڤیدیۆی سێیەم باسی ئەوە دەکات کە چۆن دەتوانی تایبەتمەندی ئۆبجێکتێک ببەستیتەوە بە نوسینەوە بە شێوەی داینامیک. هیوادارم سودی لێ وەرگرن. ڤیدیۆی یەکەم (بەکارهێنانی Text Plus) بە گشتی: ڤیدیۆی دووەم (دروست کردنی Animation بۆ نوسین): ئەو فایلانەی کە پێویستن بۆ ئەم وانەیە: htm-ani_tplus-anim.zip ڤیدیۆی سێیەم (بەستنەوەی نرخی پارامیتەرێک بە نوسینەوە): تێبینی: پێویستە بەرنماەی 3ds Max 2016 Extension 1 ت دابەزاندبێت بۆ ئەوەی text plus بە کار بهێنی. هەر کەسێک ویستی دەتوانێت بە نامەیەکی تایبەت داوای Extension 1 ماکسی ٢٠١٦ بکات بۆ ئەوەی بۆی بنێرم.
-
به كارهینانی كورتكراوه ی كیبۆرد له به رنامه ی سیدی ماكس
دەست خۆش، بەس خۆزگە کەمێکت بە کوردی لە سەر بنوسینایە. سەرکەوتو بیت .
-
فيربونى به رنامه ى كَوكَل سكيجٍ ئه بٍ هه نكَاو به هه نكَاو
دەست خۆش کاکە توانا بابەتەکانت زۆر بەسودن. سەرکەوتوو بیت ، چاوەڕێی بابەتی باشترین.
-
بلێندەری 2.76 بڵاو کرایەوە
بە خوا سەیرە، هەر پڕۆگرامێک دەبینی لەوی تریان بەهێزترە نازانی کامیان هەڵبژێری !
-
Multi Story Building
دەست خۆش کاک سەروەر، ئەگەر وەکو گرافیک تەماشای بکەین، ڕاستە کەم و کوڕی تێدایە، بەڵام زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت جوانتر بکرێت ئەگەر مۆدێلکی ڕێڤیتەکە بخرێتە ناو بەرنامەی سکێچ ئەپ یان سریدی ماکسەوە و لەوێدا کەمێک لە Environment دا کار بکرێت و بە ڤیڕەی یان مێنتاڵ ڕەی ڕێندەر بکرێت چونکە مۆدێلینگەکەت زۆر بە باشی ئەنجام داوە، دەست خۆش. لە ڕووی ستراکچەریشەوە شتێکی نایابە، بەڵام ئەگەر Section یان Plan ێکت دابنایە زیاتر لێی تێدەگەیشتین. دەست خۆش کاکە گیان