Jump to content

Dashty

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Dashty ەوە

  1. Dashty وەڵامی دانا بۆ John Alan لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    کاکە گیان ڕوکن یان ڕێک ؟
  2. Dashty وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    پاش سڵاو، دەست خۆش کاک توانا، بەس وابزانم فایلی زیپەکە کۆدی لە سەرە، تکایە ئەگەر بکرێت کۆدی فایلەکەم بە نامەیەکی تایبەت بۆ بنێری. بۆ زانیاریت: بەستەری بابەتی یەکەم کار ناکات بەڵام ئەو بەستەرەی کە لە بەشداری دووەم دانراوە بێ کێشە کار دەکات. سەرکەوتوو بیت برام
  3. Dashty وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    ئەم کارەشت وەکو گشت کارەکانی ترت کارێکی زۆر جوانە دەستەکانت خۆش بێت. بەڵام وەکو هەمان تێبینیەکانی پێشوو، بیناکانی دەوروبەر زاڵ بوە بە سەر دیزاینەکەت دا و تا زۆر لێی ورد نەبیتەوە نازانی کامیان ئەو بینایەیە کە دیزاین کراوە. ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە کارەکە کەم و کوڕی هەیە بەڵام ئەگەر ئەوە چاک بکرایە کارەکە جوانتر دەبوو.
  4. Dashty وەڵامی دانا بۆ Hakar_yusuf لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    زۆر دەمێکە ئەم پرسیارە لای زۆر کەس گەڵاڵە بوە کە ئایا لەم دوو بەرنامەیە کامیان باشترە، بێگومان هەریەکە لەو دوو بەرنامەیە بەهێزن و هەر یەکەیان تایبەتمەندی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام: ئەگەر لە بواری تەلارسازی دا کار دەکەی واتە (ArchViz) ئەوا ماکس باشترە ئەمەش لە بەر ئەو ئامێرە بەهێزانەی کە هەیەتی لە بواری Box Modeling دا و چەند پڵەگینێکی بەهێزی تایبەت بەڕێندەر، هەر چەندە لە بەرنامەی مایاش دا Modeling Toolkit زیاد کراوە کە زۆر بەهێزە. ئەگەر لە بواری VFX و ئەنیمەیشن دا کار دەکەی ئەوا بە دڵنیایەوە هیچ بەرنامەیەک شان لە شانی بەرنامەی مایا نادا، ئەمەش بە هۆی ئەو تواناییەی کە لە ئەنیمەیشن و داینامیک سیمیولەیشن دا هەیەتی. ئەگەر لە بواری Motion Graphic دا کار دەکەی ئەوا هەر مایا باشترە بە تویبەت دوای ئەوی MASH networks زیاد کرا لە ئێکستێنشنی ٢ ی مایای ٢٠١٦ . ئەمە ڕای تایبەتی منە و هیوادارم توانیبێتم سودێکم گەیاندبێت.
  5. Dashty وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک سەرمەد، ڕونکردنەوەکەت زۆر جوانە. ئەی هیچ هەواڵێک نیە لە سەر Maya 2017 ؟ بیستومە کە ئۆتۆدێسک بە نیازە لە 19 و 20 ی مانگی 4 دا بە فەرمی گشت بەرهەمەکانی 2017 ڕابگەیەنێت.
  6. دەست خۆش کاک خەڵات، بابەتێکی جوانە. منیش زۆرم لە سەر XGen و Bifrost بیستوە، بەڵێ پەرەی تەواوی پێدراوە و نوێکاریشی تێدا کراوە تا لە گەڵ ئەم پڕۆژەیە بگونجێت هەر وەک "Ying Liu" کە بەڕێوەبەری پەرەپێدانی XGen ە دەڵێت: وێنەی Ying Liu لە کاتی کار کردن لە پڕۆژەکە دا بەڵام ئەوەی کە بە لامەوە گرنگترە ئەوەیە کە بۆ ڕێندەر کردنی ئەم کارە گەورەیە Nitros یان بە کار هێناوە کە لە ئێستا دا لە بەرنامەی ماکس و مایاش دا هەیە و پشتیان بەستوە بە GPU Rendering، بە ڕاستی سەرسوڕهێنەرە.
  7. Dashty وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک مایا
    پرسیارێکی بەجێیە، nParticle کە لە بەرنامەی مایا دا هەیە بەشێکە لە داینامیک سیستمی مایا کە بە تەواوی لە گەڵ گشت بەشەکانی تری وەک Cloth و Rigid Body و Fluid System دا کارلێک دەکەن و بەشێکی زۆر بەهێزی بەرنامەی مایا پێک دەهێنن، هەرچی Particle Flow یشە کە لە بەرنامەی سریدی ماکس دا هەیە پریتیە لە سیستمێکی سەربەخۆی پارتیکڵ و بە سەربەخۆیی کار دەکات و بۆ ئەوەی کارلێک بکا لە گەڵ بەشەکانی تری بەرنامەکە دا پێویستە Define ی بکەی بۆی و هەندێک جاریش کارلێ کردنەکە زۆر ئەستەمە. بۆیە بە ڕای من Particle System ی مایا زۆر بەهێزترە. بەڵام Plugin ێکی زۆر بەهێزی ماکس هەیە بە ناوی Thinking Particles کە زۆر بەهێزە و تواناییەکی لە ڕادە بە دەری هەیە. بە ڕای من لە گەڵ nParticle یان Thinking Particle دا بڕۆی باشترە. هیوادارم وەڵامەکەم سودی هەبێت.
  8. هەروەک دەزانین کە کۆرنا ڕێندەر یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکانی بەرنامەی سریدی ماکس کە بەم دواییانە ناوبانگێکی باشی لە ناو بەکارهێنەرانی بەرنامەی سریدی ماکس دا پەیدا کرد. هەروەها کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەم پڵەگینەش هەردەم لە هەوڵی بەهێز کردنی ئەم ئەم بەرهەمەی دایە بە چەندین شێوە، لەو چوارچێوەیەش دا لە ڕێی ڤیدیۆیەکەوە ئەو هەڵە باوانەی بڵاو کردەوە کە توشی بەکارهێنەرانی ئەو پڵەگینە بە تایبەتی و ڕێندەری ماکس بە گشتی دەبێتەوە. لە ڕیی ڤیدیکەوە داوا دەکات کە نەکەونە ئەو هەڵانەوە و خۆیانی لێ لادەن ئەمەش لە پێناوی باش کردنی کارەکانیان. بۆیە منیش پێم باش بو بیکەم بە بابەتێک و لەم مەکۆیەدا دایبنێم. هیوادارم سودی لێ ببینن. بینینی ڤیدیۆکە:
  9. Dashty وەڵامی دانا بۆ Dashty لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    لە بەرنامەی مایاش دا وا خەریکە لادەچێت، ئەی بۆ ئەو چی ؟
  10. Dashty تێبینی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر تێبینی لە سەر فایلێکی لە مۆدێلی سریدی
    دەست خۆش کاک خەڵات زۆر Realistic ە.
  11. Dashty وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    دەستتان خۆش بێت کاک خەڵات، بە ڕاستی کارێکی زۆر جوانتان ئەنجام داوە. هیوای بەردەوامی و کاری بەشترتان بۆ دەخوازم .
  12. Dashty وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەستەکانت خۆش کاکە سەرمەد. سەرکەوتوو بیت.
  13. ئەمانەش چەند ڤیدیۆیەکی نوێکاریەکانە:
  14. Dashty وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    هەرچەندە من زۆر کار بە بەرنامەی ماکس ناکەم، بەڵام زۆرم لە سەر ئۆکتان بیستوە و وابزانم بە نیازن وەشانێکی نوێش بۆ بەرنامەی مایا بڵاو بکەنەوە ..
  15. بەڕێز کاک توانا، ڤیدیۆکە ناکرێتەوەو کار ناکات، تکایە لە یوتیوب بەرزی بکەرەوە و دووبارە دایبنێ لێرەدا. سوپاس.
  16. Dashty بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئۆتۆدێسک مایا
    یەکێک لەو نوێکاریەی کە لە Extension 1 ی هەریەکە لە بەرنامەکانی مایا و ماکس دا کراوە بریتیە لە TextPlus بۆ ماکس و 3D Type بۆ مایا کە هەردووکیان یەک بنچینەیان هەیە و تەنها ناوەکانیان جیاوازە، ئەم زیادکراوەش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕیت بۆ ئەو کەسانەی کە لە Motion Graphic دا کار دەکەن و یارمەتیان دەدات کە شتێکی جوان بە کاتێکی کەم پێشکەش بکەن . بۆیە حەزم کرد کە ڤیدیۆی فێرکاری ئەو زیادکراوەتان بۆ دابنێم هیوادارم بە دڵتان بێت. هەروەها هاوڕێم @سەرمەد ڤیدیۆی فێرکاری TextPlus ی بۆ بەرنامەی ماکس داناوە لە بەشی ماکس دا. هیوادارم سودی هەبێت بۆتان.
  17. Dashty وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک توانا، سودی دەبێ ئینشاڵا.
  18. Dashty وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک سەرمەد، بەڕاستی سەرنجڕاکێشە بە تایبەت ڤیدیۆی دووەم. منیش وا خەریکم ڤیدیۆی فێرکاری تایبەت بە مایاش دادەنێم.
  19. Dashty وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    ڕاستە کاک @Twana Engineer منیش بە هەمان شیوە داونلۆدم کرد بەڵام کاتێک ویستم لە سەر کۆمپیوتەرەکەم بیکەمەوە نەکرایەوە، بە ڕای من کێشەیەک هەیە وا باشترە دوبارە بەرزی بکەیتەوە ، بە ئەرک نەبێت.
  20. Dashty وەڵامی دانا بۆ Sarwar لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    سەرەتا زۆر سوپاست دەکەین و بەخێر هاتنت دەکەین بۆ ماڵپەڕ ... وەکو مۆدێلینگ زۆر بە باشی ئەنجام دراوە و کاری باشی تێدا کراوە دەست خۆش، هەروەک جەنابیشت نوسیوتە لە سەر وێنەکە ئەمە کۆنسێپتی دیزاینتە پێویست بو قەرەباڵغتر بکرێت بە دار سەوزایی و گوڵ و بەرد بە تایبەت لە بەردەم بیناکەدا. لە گەڵ ڕێز دا.
  21. Dashty وەڵامی دانا بۆ هیوا یاسین لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    دەست خۆش کاکە هیوا، کارێکی جوانە سەرکەوتوو بیت برام.
  22. Dashty بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئۆتۆدێسک مایا
    وەشانی مایای ٢٠١٦ کۆمەڵێک نوێکاری زۆر باشی تێدا کراوە و لە گرینگترینیان ئەوەیە کە تەواوی ڕوخساری بەرنامەکە گۆڕاوە و چێژێکی تایبەتی بەخشیوە بەو پڕۆگرامە ناوازەیە. ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێکن لەو نوێکاریانە : چاوەڕێی شتی باشتریش لەم پڕۆگرامە ناوازەیە دەکەین...
  23. Dashty وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ڕەخنە و پێشنیار
    منیش هەمان ڕای کاکە سەرمەدم هەیە..
  24. دەست خۆش کاک خەڵات، بە ڕاستی هەواڵەکانت زۆر دڵخۆشکەرن.
  25. Dashty وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بزانە سود لەم بەستەرەی خوارەوە دەبینی : http://www.scriptspot.com/3ds-max/mcg/mcg-path-constraint-a-k-a-incrcloneoncurve