هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Dashty ەوە
-
نه خشه ى خانو 200م
کاکە گیان ڕوکن یان ڕێک ؟
- به رنا مه ى ئه ندازيارى Sketchup 2017 Professional Kurdish
-
روکاری بینایەکی نیشتەجێبوون
ئەم کارەشت وەکو گشت کارەکانی ترت کارێکی زۆر جوانە دەستەکانت خۆش بێت. بەڵام وەکو هەمان تێبینیەکانی پێشوو، بیناکانی دەوروبەر زاڵ بوە بە سەر دیزاینەکەت دا و تا زۆر لێی ورد نەبیتەوە نازانی کامیان ئەو بینایەیە کە دیزاین کراوە. ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە کارەکە کەم و کوڕی هەیە بەڵام ئەگەر ئەوە چاک بکرایە کارەکە جوانتر دەبوو.
-
Maya يان 3Ds Max ؟
زۆر دەمێکە ئەم پرسیارە لای زۆر کەس گەڵاڵە بوە کە ئایا لەم دوو بەرنامەیە کامیان باشترە، بێگومان هەریەکە لەو دوو بەرنامەیە بەهێزن و هەر یەکەیان تایبەتمەندی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام: ئەگەر لە بواری تەلارسازی دا کار دەکەی واتە (ArchViz) ئەوا ماکس باشترە ئەمەش لە بەر ئەو ئامێرە بەهێزانەی کە هەیەتی لە بواری Box Modeling دا و چەند پڵەگینێکی بەهێزی تایبەت بەڕێندەر، هەر چەندە لە بەرنامەی مایاش دا Modeling Toolkit زیاد کراوە کە زۆر بەهێزە. ئەگەر لە بواری VFX و ئەنیمەیشن دا کار دەکەی ئەوا بە دڵنیایەوە هیچ بەرنامەیەک شان لە شانی بەرنامەی مایا نادا، ئەمەش بە هۆی ئەو تواناییەی کە لە ئەنیمەیشن و داینامیک سیمیولەیشن دا هەیەتی. ئەگەر لە بواری Motion Graphic دا کار دەکەی ئەوا هەر مایا باشترە بە تویبەت دوای ئەوی MASH networks زیاد کرا لە ئێکستێنشنی ٢ ی مایای ٢٠١٦ . ئەمە ڕای تایبەتی منە و هیوادارم توانیبێتم سودێکم گەیاندبێت.
-
تایبەتمەندیە نوێکانی سریدی ماکسی 2017
دەست خۆش کاک سەرمەد، ڕونکردنەوەکەت زۆر جوانە. ئەی هیچ هەواڵێک نیە لە سەر Maya 2017 ؟ بیستومە کە ئۆتۆدێسک بە نیازە لە 19 و 20 ی مانگی 4 دا بە فەرمی گشت بەرهەمەکانی 2017 ڕابگەیەنێت.
-
ڕۆڵی XGen لە فلیمی Zootopia دا
دەست خۆش کاک خەڵات، بابەتێکی جوانە. منیش زۆرم لە سەر XGen و Bifrost بیستوە، بەڵێ پەرەی تەواوی پێدراوە و نوێکاریشی تێدا کراوە تا لە گەڵ ئەم پڕۆژەیە بگونجێت هەر وەک "Ying Liu" کە بەڕێوەبەری پەرەپێدانی XGen ە دەڵێت: وێنەی Ying Liu لە کاتی کار کردن لە پڕۆژەکە دا بەڵام ئەوەی کە بە لامەوە گرنگترە ئەوەیە کە بۆ ڕێندەر کردنی ئەم کارە گەورەیە Nitros یان بە کار هێناوە کە لە ئێستا دا لە بەرنامەی ماکس و مایاش دا هەیە و پشتیان بەستوە بە GPU Rendering، بە ڕاستی سەرسوڕهێنەرە.
-
جیاوازی چیە لە نێوان nParticle و مایا و PFlow ی سریدی ماکس
پرسیارێکی بەجێیە، nParticle کە لە بەرنامەی مایا دا هەیە بەشێکە لە داینامیک سیستمی مایا کە بە تەواوی لە گەڵ گشت بەشەکانی تری وەک Cloth و Rigid Body و Fluid System دا کارلێک دەکەن و بەشێکی زۆر بەهێزی بەرنامەی مایا پێک دەهێنن، هەرچی Particle Flow یشە کە لە بەرنامەی سریدی ماکس دا هەیە پریتیە لە سیستمێکی سەربەخۆی پارتیکڵ و بە سەربەخۆیی کار دەکات و بۆ ئەوەی کارلێک بکا لە گەڵ بەشەکانی تری بەرنامەکە دا پێویستە Define ی بکەی بۆی و هەندێک جاریش کارلێ کردنەکە زۆر ئەستەمە. بۆیە بە ڕای من Particle System ی مایا زۆر بەهێزترە. بەڵام Plugin ێکی زۆر بەهێزی ماکس هەیە بە ناوی Thinking Particles کە زۆر بەهێزە و تواناییەکی لە ڕادە بە دەری هەیە. بە ڕای من لە گەڵ nParticle یان Thinking Particle دا بڕۆی باشترە. هیوادارم وەڵامەکەم سودی هەبێت.
-
ئەو هەڵانەی کە بەکارهێنەران کۆرۆنا توشی دەبن
هەروەک دەزانین کە کۆرنا ڕێندەر یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکانی بەرنامەی سریدی ماکس کە بەم دواییانە ناوبانگێکی باشی لە ناو بەکارهێنەرانی بەرنامەی سریدی ماکس دا پەیدا کرد. هەروەها کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەم پڵەگینەش هەردەم لە هەوڵی بەهێز کردنی ئەم ئەم بەرهەمەی دایە بە چەندین شێوە، لەو چوارچێوەیەش دا لە ڕێی ڤیدیۆیەکەوە ئەو هەڵە باوانەی بڵاو کردەوە کە توشی بەکارهێنەرانی ئەو پڵەگینە بە تایبەتی و ڕێندەری ماکس بە گشتی دەبێتەوە. لە ڕیی ڤیدیکەوە داوا دەکات کە نەکەونە ئەو هەڵانەوە و خۆیانی لێ لادەن ئەمەش لە پێناوی باش کردنی کارەکانیان. بۆیە منیش پێم باش بو بیکەم بە بابەتێک و لەم مەکۆیەدا دایبنێم. هیوادارم سودی لێ ببینن. بینینی ڤیدیۆکە:
-
ڤیڕەی کامێرا دیار نەماوە لە ماکسی 2016
لە بەرنامەی مایاش دا وا خەریکە لادەچێت، ئەی بۆ ئەو چی ؟
-
کەل و پەلی مەتبەخ
-
پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی
دەستتان خۆش بێت کاک خەڵات، بە ڕاستی کارێکی زۆر جوانتان ئەنجام داوە. هیوای بەردەوامی و کاری بەشترتان بۆ دەخوازم .
-
پڵەگینی Advanced 3D Noise Map بۆ سریدی ماکس
دەستەکانت خۆش کاکە سەرمەد. سەرکەوتوو بیت.
-
Fume FX ی ٤ بۆ سریدی ماکس وەشێنرا
ئەمانەش چەند ڤیدیۆیەکی نوێکاریەکانە:
-
ڤیڕەی یان ئۆکتان
هەرچەندە من زۆر کار بە بەرنامەی ماکس ناکەم، بەڵام زۆرم لە سەر ئۆکتان بیستوە و وابزانم بە نیازن وەشانێکی نوێش بۆ بەرنامەی مایا بڵاو بکەنەوە ..
-
فێر كاری به رنامه ی سكێچ ئه پ له ریگه ی دروستكردنی خانوویه ك
بەڕێز کاک توانا، ڤیدیۆکە ناکرێتەوەو کار ناکات، تکایە لە یوتیوب بەرزی بکەرەوە و دووبارە دایبنێ لێرەدا. سوپاس.
-
بەکارهێنانی 3D Type لە مایا دا
یەکێک لەو نوێکاریەی کە لە Extension 1 ی هەریەکە لە بەرنامەکانی مایا و ماکس دا کراوە بریتیە لە TextPlus بۆ ماکس و 3D Type بۆ مایا کە هەردووکیان یەک بنچینەیان هەیە و تەنها ناوەکانیان جیاوازە، ئەم زیادکراوەش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕیت بۆ ئەو کەسانەی کە لە Motion Graphic دا کار دەکەن و یارمەتیان دەدات کە شتێکی جوان بە کاتێکی کەم پێشکەش بکەن . بۆیە حەزم کرد کە ڤیدیۆی فێرکاری ئەو زیادکراوەتان بۆ دابنێم هیوادارم بە دڵتان بێت. هەروەها هاوڕێم @سەرمەد ڤیدیۆی فێرکاری TextPlus ی بۆ بەرنامەی ماکس داناوە لە بەشی ماکس دا. هیوادارم سودی هەبێت بۆتان.
-
فیركاری سریدی ماكسی 2015 بۆ سه ره تاكان كۆرس
دەست خۆش کاک توانا، سودی دەبێ ئینشاڵا.
-
بە کار هێنانی TextPlus لە ماکس دا
دەست خۆش کاک سەرمەد، بەڕاستی سەرنجڕاکێشە بە تایبەت ڤیدیۆی دووەم. منیش وا خەریکم ڤیدیۆی فێرکاری تایبەت بە مایاش دادەنێم.
-
نا ساندنى به رنامه ى سكيجٍ ئه بٍ بؤ سه ره تاكان
ڕاستە کاک @Twana Engineer منیش بە هەمان شیوە داونلۆدم کرد بەڵام کاتێک ویستم لە سەر کۆمپیوتەرەکەم بیکەمەوە نەکرایەوە، بە ڕای من کێشەیەک هەیە وا باشترە دوبارە بەرزی بکەیتەوە ، بە ئەرک نەبێت.
-
Multi Story Building
سەرەتا زۆر سوپاست دەکەین و بەخێر هاتنت دەکەین بۆ ماڵپەڕ ... وەکو مۆدێلینگ زۆر بە باشی ئەنجام دراوە و کاری باشی تێدا کراوە دەست خۆش، هەروەک جەنابیشت نوسیوتە لە سەر وێنەکە ئەمە کۆنسێپتی دیزاینتە پێویست بو قەرەباڵغتر بکرێت بە دار سەوزایی و گوڵ و بەرد بە تایبەت لە بەردەم بیناکەدا. لە گەڵ ڕێز دا.
-
دیزاینی بینایەکی نیشتەجێبوون
دەست خۆش کاکە هیوا، کارێکی جوانە سەرکەوتوو بیت برام.
-
نوێکاریەکانی مایای ٢٠١٦
وەشانی مایای ٢٠١٦ کۆمەڵێک نوێکاری زۆر باشی تێدا کراوە و لە گرینگترینیان ئەوەیە کە تەواوی ڕوخساری بەرنامەکە گۆڕاوە و چێژێکی تایبەتی بەخشیوە بەو پڕۆگرامە ناوازەیە. ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێکن لەو نوێکاریانە : چاوەڕێی شتی باشتریش لەم پڕۆگرامە ناوازەیە دەکەین...
-
شوێنی مەکۆ بخرێتە پێش هەواڵ لە مینیو دا
منیش هەمان ڕای کاکە سەرمەدم هەیە..
-
فۆرستەر بۆ سینەما فۆر دی بڵاو کرایەوە
دەست خۆش کاک خەڵات، بە ڕاستی هەواڵەکانت زۆر دڵخۆشکەرن.
-
پرسیارێک لە سەر Max Creatin Graph
بزانە سود لەم بەستەرەی خوارەوە دەبینی : http://www.scriptspot.com/3ds-max/mcg/mcg-path-constraint-a-k-a-incrcloneoncurve