Jump to content

Dashty

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

چارەسەرەکان

  1. وەڵامی Dashty لە بەشداری Maya يان 3Ds Max ؟ وەکو وەڵامی دروست دانرا   
    زۆر دەمێکە ئەم پرسیارە لای زۆر کەس گەڵاڵە بوە کە ئایا لەم دوو بەرنامەیە کامیان باشترە،
    بێگومان هەریەکە لەو دوو بەرنامەیە بەهێزن و هەر یەکەیان تایبەتمەندی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام:
    ئەگەر لە بواری تەلارسازی دا کار دەکەی واتە (ArchViz) ئەوا ماکس باشترە ئەمەش لە بەر ئەو ئامێرە بەهێزانەی کە هەیەتی لە بواری Box Modeling دا و چەند پڵەگینێکی بەهێزی تایبەت بەڕێندەر، هەر چەندە لە بەرنامەی مایاش دا Modeling Toolkit زیاد کراوە کە زۆر بەهێزە. ئەگەر لە بواری VFX و ئەنیمەیشن دا کار دەکەی ئەوا بە دڵنیایەوە هیچ بەرنامەیەک شان لە شانی بەرنامەی مایا نادا، ئەمەش بە هۆی ئەو تواناییەی کە لە ئەنیمەیشن و داینامیک سیمیولەیشن دا هەیەتی. ئەگەر لە بواری Motion Graphic دا کار دەکەی ئەوا هەر مایا باشترە بە تویبەت دوای ئەوی MASH networks زیاد کرا لە ئێکستێنشنی ٢ ی مایای ٢٠١٦ . ئەمە ڕای تایبەتی منە و هیوادارم توانیبێتم سودێکم گەیاندبێت.
  2. وەڵامی Dashty لە بەشداری بۆ ڕێندەر VGA گرنگە یان CPU وەکو وەڵامی دروست دانرا   
    وەکو ئەوەی کە من زانیاریم هەبێ، لە کاتی ڕێندەری ئاسایی 100% پڕۆسێسەر واتە CPU بە کار دەهێنرێت و پەیوەندی بە گرافیک کارت یان ڕامەوە نامێننێ. بەڵام کاتێک GPU ڕێندەر بە کار دەهێنیت ئەو کات VGA و CPU بە یەکەوە کار دەکەن .