
هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Darin ەوە
-
داتابەیس - بنکەدراو
دەست خۆش بۆ ڕونکردنەوەکەت. لای وشەی داتابەیس زۆر بە هەڵە ڕۆیشتوە.. هەندێك کەس بە سۆفتوێر لێی تێگەیشتوە، هەندێك وا دەزانن ئەپە، هەندێکی تریش بە ئێکسڵ و وۆرد تێگەیشتون.. برادەرێکم هات بۆ لام وتی دەمانەوێت داتابەیسێك دروست بکەین بۆ دوکانەکەمان، مەبەستی POS پۆینت ئۆف سەیڵ بوو. ههههه
-
فۆرستەر بۆ سینەما فۆر دی بڵاو کرایەوە
دەستتان خۆش بێت، هەواڵێکی خۆشە.
-
ڤیڕەی 4 Next بۆ سریدی ماکس تاقی بکەرەوە
زۆر سوپاس کاک سەرمەد. هەواڵێکی خۆشە کە ڤیڕەی ٤ تاقی بکەینەوە، بە تایبەت کە لە سەر ماکسی ٢٠١٩ کار دەکات.
-
سینەمافۆردی R20 لە کوێ داولۆد بکەم
پاش سڵاو. هاوڕێیان تکایە هاوکاریم بکەن چۆن سینەما فۆر دی R20 م دەست بکەوێت.
-
کۆڕۆنا ڕێندەری 1.7 Corona Render بڵاو کرایەوە
بەڕێز @کارێز ئەو نرخانە جێگیرن و کەم ناکرێنەوە ئێمە تەنها بڕێکی زۆر کەممان وەکو حەواڵە خستۆتە سەر. دەتوانی سەیری نرخەکان بکەی لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا: https://corona-renderer.com/prices-licensing سەبارەت بە پرسیاری دووەمیشت: کۆمپانیا تەنها سیستمی FairSass بە کار دەهێنێت بۆ فرۆشتنی لایسنس کە ئەویش بریتیە لە بەشداری مانگانە. بەڕێز @سەرمەد بەڵێ دەتوانی ئەو پڵەگینەت بە شێوەی کاتی بکڕی بۆ نمونە دوای هەفتەیەک دەتوانی بەشداریەکەت ڕاگری و هەر کاتێک ویستت بەردەوام بیتەوە لە بەشداریەکەت. سەبارەت بە پرسیاری دووەمت: نەخێر تیمی کۆڕۆنا هیچ شتێکی لەو شێوەیەیان نیە، بەڵام بەنیازن سیستمێک بۆ خوێندکاران دابنێن کە نرخەکەی هەرزانتر بێت نەک بە بێ بەرامبەر. هیوادارم وەڵامەکان سودی هەبێت
- ڕیگ کردنی (Rigging) ئامێری میکانیکی لە ماکس دا
-
کۆمەڵێک Symbol و هێمای پێویست بۆ درەوینگی تەلارسازی
سڵاو هاوڕێیان، بێگومان زۆربەمان لە کاتی کێشانی نەخشە یان وردەکاری تەلارسازی دا توشی کێشەیەک دەبین لە هەڵبژاردنی سیمبول و هاچی گونجاوە بۆ شوێنەکان ئەوەش بە هۆی نەبوونی ستاندەری تایبەت بە ناوچەکەمان، بۆیە پێویستە پشت بە ستاندەری جیهانی ببەستین . من لەم بابەتە دا چەند هێما و هاچێکم بۆ گوڵبژێر کردوون بۆ ئەوەی وەکو ڕیفرێنسێک بە کاری بهێنن. هێماکانی سێکشن و ئیلیڤەیشن: هێماکانی دەرگا و پەنجەرە: هاچە گونجاوەکان بە پێی شوێنەکان و جۆرەکان: جۆری هێڵەکان: هیوادارم سودی لێ ببینن...
- به رنا مه ى ئه ندازيارى Sketchup 2017 Professional Kurdish
-
به رنامه ی تۆمارکه ری په یوه ندی ته له فونی بۆ سیسته می ئه ندرۆید
دەستەکانت خۆش بێت کاک توانا بە ڕاستی جێی دەستت دیارە. بەس ئەگەر بە ئەرک نەبێت ئەتوانی سکرین شۆتی بەرنامەکە دابنێی، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بزانن کامە بەرنامەیەیە.
-
کۆڕۆنا ڕێندەری 1.7 Corona Render بڵاو کرایەوە
بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ ڕێندەر ئینجینی کۆڕۆنایان دەست کەوێ، دەتوانین License ی Official یان بۆ دابین بکەین بە گونجاوترین نرخ. شیوازی کڕینەکە بریتیە لە Subscription واتە بەشداری مانگانە. دەتوانی بە شێوەی مانگانە پارە بدەی یان بە شێوەی ساڵانە. نرخی بەشداری بۆ هەر مانگێک 35$ ە و بۆ ساڵیش 420$. پێویستی بە سریدی ماکسی 2012 - 2018 ی ٦٤ بیت ە. هەر کاتێک پێویستت پێی نەما دەتوانی بەشداریەکەت ڕاگری یان بوەستێنی. هەر License ێک ٣ License ی Render Node ی لە گەڵە بۆ ڕێندەر کردنی نێتوێرک. بۆ زانیاری زیاتر نامەی تایبەت بنێرە لە ماڵپەڕەوە.
-
کۆڕۆنا ڕێندەری 1.7 Corona Render بڵاو کرایەوە
کۆڕۆنا ڕێندەر یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان کە بەم دواییانە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد بە تایبەت لەو تایبەتمەندیە نایابانەی کە هەیبوو. ئەم ئینجینە نایابە لا لایەن گروپی Render Legion ەوە پەرەی پێ دەدرێت کە بە پێی دوایی هەواڵ بوون بە بەشێک لە کۆمپانیای Chaos group کە پەرەپێدەری ئینجینی بەناوبانگی ڤیڕەین. لە دوایین هەواڵ دا Render Legion هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی 1.7 ی ئەو ئینجینە نایابە کە چەندین نوێکاری و تازەگەری تێدا ئەنجام داوە لە گرینگتینیان جێگیر کردنی Vray DMC Sampler تێیدا کە لە لایەن chaos group ەوە داهێنراوە ، هەروەها زیاد بوونی خێراییەکەی بۆ ٪600 بۆ ئەو فایلانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕوناکی تێدایە بە هۆی دانانی سیستمێکی نوێ تێیدا بە ناوی Adaptivr direct light Sampling کە بە شێوەی Option ێک زیاد کراوە بۆی . هەروەها خێرایی ئینجینەکە بە گشتی بە ڕێژەی 100٪ زیادی کردوە ئەمەش بە هۆی ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی کە تێیدا کراوە کە بە گشتی زۆر تایبەتمەندی و سیستمی لە ڤیڕەیەوە بۆ هێنراوە، بەڵام کردارە پێچەوانەییەکەش هەر ڕاستە زۆر تایبەتمەندی نایاب هەبوو لە کۆڕۆنا دا کە وا خەریکن بۆ ڤیڕەی زیاد دەکەن. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە بەهێزەکان، کەم کەدنەوەی بەکارهێنانی میمۆریە بە ڕێژەی 25٪ بۆ 75٪ بۆ Render Element ەکان. بێجگە لەوانەی لە سەرەوە باسم کرد چەندین نوێکاری تریش کراوە لەوانە: دانانی Material Library ەکی زۆر بەهێز کە نزیکەی 300 ماتریاڵی ئامادەی تێدایە کە بە تەنها یەک کلیک دەتوانی بەکاریان بهێنی. ئێستا پاڵپشتی زۆربەی ئینجینەکانی بەرهەم هێنانی قژ و خوری دەکات. Shader ێکی تایبەت بە Skin پێست و قژ Hair. ئێستا ماتریاڵی ستاندەری کۆڕۆنا پاڵپشتی Sub Surface Scatering دەکات. کامێرای تایبەت بە خۆی زیاد کردوە واتە Corona Camera. تایبەتمەندی نوێ زیاد کراوە بۆ ماتریاڵی شوشە و شلەمەنی کە لە ئێستادا زیاتر لە ڕاستی دەچێت. ئەمانە و چەندین زانیاری نوێ کە دەتوانی لە وێبلاگی سەرەکی کۆڕۆنا وەریگری. ڤیدیۆی نوێکاریەکان: ڕوخساری نوێی پڵەگین:
-
بؤچی Revit بەکارناهێنن لەجیاتی Autocad
پڕۆگرامی ڕیڤیت یەکێکە لە پڕۆگرامە بەهێزەکانی دیزاینی تەلارسازی کە بە شێوەی (BIM) کار دەکات و لە پێشەنگیاندایە، بەڵام بە ڕای من ناتوانرێت ئۆتۆکاد و ڕیڤیت بە یەکەوە بەراورد بکرێت، لە بەر ئەوەی هەر یەکەیان لە بوارێکدا لە پێشەنگیدایە، من خۆم ڕیڤیتم بە کار هێناوە و ئێستاش بە کاری دەهێنم، بەڵام ئەم کێشانە هاتنە بەر دەمم: زۆربەی شێواز و فامیلیەکانی تایبەتن بە ئەمریکا و کەنەدا یان ئەڵمانیا لە ئەوروپا کە ئەو سیستمە بۆ کوردستان بە قورسە دەتوانرێت بگونجێنرێت و پێویستە فامیلی تایبەت بە خۆت دروست بکەی کە ئەوەش تا ڕادەیەک قورس دەبێت، هەر چەند تێبینیم کردوە ستایڵی بیناسازی لە عێراقدا زیاتر لە سیستمی تورکی دەچێت. بۆ هەموو کارێک پێویستت بە سریدی یان BIM نیە، هەندێک کار تەنها شتێکی سادەت دەوێ کە بە خێرایی ئەنجام بدا بە دەستەوە، لەو کاتانەیا ئۆتۆکاد کافیە و بە خێرایش ئەنجام ئەدا بە دەستەوە. بۆ سکێچی سەرەتایی ئۆتۆکاد پێشنگی هەیە تێیدا و زۆر بە ئاسانی دەتوانی کاری لە سەر بکەی و بە تایبەتیش گونجاندنی لە گەڵ WACOM دا بۆ ئەوانەی ئەو ئامێرەیان هەیە.
-
به شیک دابنین بو هاوکاری فریلانس نیوان دیزاینیره کان کوردستان
زۆر ڕاستە، من سەد لە سەد پشتگیری کاک @Zanyar دەکەم لەمەدا، پێویستە بەشێک هەبێت بۆ ئەوانەی کە بە فریلانس کار دەکەن و هەلی گونجاوی کار کردن بۆ ئەوانە بڕەخسێنرێت.
- ڤیڕەی ٤ بە شێوەی بێتا بۆ سریدی ماکس وەشێنرا
- جۆرەکانی لۆگۆ
- به رنا مه ى ئه ندازيارى Sketchup 2017 Professional Kurdish
-
زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا
دەست خۆش کاک هێمن بە ڕاستی زۆر بە وردی ڕونت کردۆتەوە. هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
-
نه خشه ى خانو 200م
سڵاو، هەر وەک برادەران باسیان کردوە لە مەبەستت تێنەگەیشتم کە چ جۆرێکت دەوێ، بەڵام بزانە ئەم نەخشەیە چۆنە .. ئەمە خانویەکی 200 مەتریە لە ڕانیە. هیوادارم بە دڵت بێت..