بەم دواییانە ماڵپەڕێکی نوێ کرایەوە بە ناوی سریدی تایپ، کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی فۆنتی تایبەت بە بەرنامە سریدیەکان،
زۆر جار کا فۆنتەکانمان دەگۆڕی بۆ سریدی لە ڕێی Extrude یان Bevel یان مۆدێلینگەوە چەندین کێشەمان دەهاتە بەر دەم کە کاری دەکردە سەر ناڕێکی و نەگونجانی مۆدێلەکە بۆیە زۆر جار سیجی ئارتیستەکان پەنایان دەبرد بۆ Custom Shape font بە شێوەیەک کە هەڵدەستان بە دروست کرادنەوەی ئەو نوسینە بە Shape لە بەرنامەی ئیلوسترەیتەر یان ئۆتۆکاد دا. کە زۆر جار لە کاتی گۆڕینی نوسینەکە یان تێکستەکە دا کێشەی زۆری بۆ دروست دەکردن، بەڵام بە دروست بوونی ئەم جۆرە فۆنتە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت و ئیتر پێویست بە دووبارە دروست کردنەوەی نوسینەکە ناکات لە بەر ئەوەی فۆنتەکە خۆی بە شێوەی Shape ی ڤێکتەرە و لە لایەن بەرنامە سریدیەکاندا بە ئاسانی دەناسرێتەوە.
تۆپۆلۆگی فۆنتەکان بە شێوەیەکە کە تایبەت کراوە بە کار کردن لە گەڵ بەرنامە سریدیەکان و کار کردن لە گەڵ Extrude و Bevel و Deformation، لە ڕێی ئەو path و Shape انەی کە لە پێکهاتەی فۆنتەکە دا هەیە و لە لایەن بەرنامە سریدیەکانەوە دەناسرێتەوە.
بە گشتی ئەم جۆرە فۆنتانە ئاسانکاری بۆ ئەوانە دەکات کە لە بوارەکانی ئەدڤەرتایزینگ و ڕیکڵام دا کار دەکەن.
پێکهاتەی فۆنتەکە وای لێ دەکات کە دابەش ببێت بۆ چەند Shape ێک و پاشان گۆڕینی بۆ Surface و ئینجا بە کار هێنانی وەک پۆلیگۆن یان ئەو مۆدێلەی کە بە کاری دەهێنی.
داگرتنی ٢ فۆنتی سریدیتایپ بە خۆڕایی
لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن خەڵات جەلال
Recommended Comments
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.