لە کۆتاییدا و دوایی ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی لە کۆتاییدا کۆمپانیای ئۆتۆدێسک خەوەکەی کردە ڕاستی و وەشانی 1.0 ی ئۆتۆدێسک ستینگرەی بڵاو کردەوە کە بریتیە لە Autodesk Stinray 2016. ئۆتۆدێسک ستینگرەی بەرنامەیەک Game Engine ەو یەکگرتنی تەواوی هەیە لە گەڵ بەرنامەکانی autodesk 3ds max و Autodesk Maya دا .
لە تایبەتمەندیەکانی ئەو بەرنامەیە ئەوەیە کە دەتوانی بە تەنها یەک کلیک مۆدێلەکانی لە بەرنامەی سریدیماکس و مایا دا بۆ بگوازیتەوە و کاری تێدا بکەی لە بواری دیزاینی تەلارسازی و یاری دروست کردن دا . زۆر کەس چاوەڕێی ئەوە بون کە بەرنامەیەکی Game Engine لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە بڵاو بکرێتەوە چونکە لە پێشتردا کاریان لە گەڵ بەرنامەکانی وەک Unity و Unreal Engine و ... تر دا دەکرد کە ناردنی مۆدێل بۆیان لە بەرنامەکەنی ئۆتۆدێسکەوە کەمێک سەخت بو بە تایبەت لە کاتی دانانی ماتریاڵەکاندا ..
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە دەتوانی Still Image ڕێندەر بکەی بە کوالیتیەکی زۆر باش ، هەر وەک گشت ڕێندەر ئینجینەکانی تر ..
لە هەمووشی خۆشتر ئەوەیە کە دەتوانی ڕاستەوخۆ مۆدێلی ڕیڤیتی بۆ بنێریت و لەوێدا ڕێندەری بکەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ (Real Time) و ڤیدیۆی جوڵاو Animationی لێ وەرگری ..
هیوادارم ئەم هەواڵە دڵخۆشی کردبن بە تایبەتی بۆ تەلارسازەکان و ئەوانەی لە بواری دیزاینی تەلارسازی کار دەکەن..
زانیاری لە سەری
https://www.youtube.com/watch?v=X6PFaI2YX4s
چەند کارێک کە بەو بەرنامەیە کراوە:
لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Khalat Jalal
Recommended Comments
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.