کۆڕۆنا ڕێندەر(Corona Render) یەکێکە لە ڕێندەرئێنجینەکان Render Engine کە بە تاکە ڕکابەری سەرەکی دادەنرێت بۆهەر یەکە لە ڤیڕەی و مێنتاڵ ڕەی بەرنامەی سریدی ماکس.
گومان لەوەدا نیە کە ڕێندەر ئینجینەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە کاری کۆمپیوتەر گرافیک داو خۆی لە خۆیدا بە زانستێکی سەربەخۆ دادەنرێت کە پەیوەندی هەیە بە تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی ڕوناکی و موادەکاندا، هەروەها تایبەتمەندی کیمیایی موادەکان بەگشتی، چونکە کۆتایی هەموو کارێکی گرافیک بە تایبەت گرافیکی سێ لایی بە ڕێندەر کۆتایی دێت و لەو ڕێیەوە کارەکەت دەردەخەی و ئاراستەی کلاینتەکانتی دەکەی.
کۆڕۆنا ڕێندەر لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە لایەن خوێندکارێکی چیکی بە ناوی (Ondřej Karlík) ەوە کە خوێندکاری زانکۆی براگی تەکنیکی بوو وەک نامەی کۆتایی دەرچوونی پێشکەش کرا و پاشان پڕۆژەکە گەورەتر کرا دوای ئەوەی کە کۆمپانیایەکیان دامەزراند بە ناوی کۆرۆنا لە گەڵ هونەرمەندانی کۆمپیوتەر گرافیک (Adam Hotový) و (Jaroslav Křivánek) وە دەستیان کرد بە پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە بە شێوەی بازرگانی (Commercial)، تا ئەوە بوووەشانی یەکەم و بێتای ئەو پڵەگینەیان بە شێوەی فەرمی بڵاو کردەوەلە ساڵی 2012 دا و پاشان لە ٢٠١٣ دا وەشانی ئەلفای ئەو پڵەگینەیان بڵاو کردەوە کە ئەو دوو وەشانە بە بێبەرامبەر بوون و دەتوانرا بە خۆڕایی داونلۆد بکرێن، ئەمەش وای کرد کە ئەم پڵەگینە زۆر بە خێرایی بڵاو ببێتەوە و ناوبانگێکی باش بۆ خۆی پەیدا کرد و چاند کاری بەهێزی پێکرا و چووە بواری کاری پڕۆدەکشنەوە، بێگومان ئەمانەش هانی پەرەپێدەرانی دا کە بەردەوام بن لە پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە و تە ئەوە بوو لە سەرەتاکانی ٢٠١٤ دا وەشانی ١.١ ئەم پڵەگینەیان بڵاو کردەوە بەڵام ئەم جارەیان بە خۆڕایی نەبوو بەڵکو دەبوایە بیکڕیت و ئیتر سەردەمی بێبەرامبەر بوونی ئەم پڵەگینە کۆتایی پێ هات.
ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەوەیە کە شێوازی کڕینی ئەم پڵەگینە بریتیە لە شێوازی کرێی مانگانە (FairSaaS) کە ئەمەش یارمەتیت دەدا هەر کاتێک کە پێویستت بوو بە کرێ وەریبگریت و هەر کاتێک نەتویست ڕایوەستێنی بێ هیچ کێشەیەک ئەمەش ئاسانکاریەکی گەورەیە. هەر چندە دوات ئە پڵەگیە کڕک کرا و ئەوانەی کاریان بە License نیە بە کاری دەهێنن.
تیمی پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە:
لە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی ئەم پڵەگینە:
- خێرایی لە ڕێندەر کردن دا یەکێکە لە تایبەتمەندیە هەرە بەهێزەکانی ئەم پڵەگینە.
- بوونی شێوازی Progressive و Bucket لە شێوازی ڕێندەر کردن دا.
- پاڵپشتی کردنی هەر دوو سیستمی Light Cache و Irridiance Map لە شێوازی GI دا.
- بوونی سیستمی Spread Scattering ی تایبەت بە خۆی کە ڕێگەت پێ دەدات لە یەک کاتدا ملیۆنەها ئۆبجێکت بڵاو بکەیتەوە بێ ئەوەی لۆد لە سەر ڤیوپۆرت دروست بکات.
- پاڵپشتی کردنی بۆ سیستمی Point Cloud لە نیشاندانی ئۆبژێکتەکاندا.
- پاڵپشتی کردنی سیستمی Proxy کە دەتوانێت لە گەڵ mrProxy ش کار بکات.
- بوونی ماتریاڵ سیستمی تایبەت بە خۆی.
- بوونی ڕوناکی تایبەت بە خۆی و سیستمی CoronaSun تێیدا.
- ئەمانە و چەندینی تریش کە وای لێ دەکات ڕکابەری سەرەکی ڤیڕەی و مێنتاڵ بێت.
تایبەتمەندیەکانی وەشانی ١.٢:
- سیستمی Render Edge بەهێز کراوە و قەراغەکان بە جوانی ڕێندەر دەکات و Sharpny پێ دەبەخشێت.
- زیاد کردنی سیستمی Corona Displacement کە یەکێکە لە مۆدیفایەرە بەهێزەکانی کۆرۆنا.
- ئێستا Corona Scatter پاڵپشتی VertexPaint دەکات.
- چاکسازی کراوە لە Corona Multimap Texmap دا.
- چاکسازی کراوە لە سیستمی Corona Proxy دا.
- چاکسازی کراوە لە Bitmap Export دا واتە هەڵگرتنی وێنەی کۆتایی.
- ئێستا پاڵپشتی 3ds max Atmospheric effect دەکات
تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە ببینە:
داگرتنی وەشانی Trial ی ٤٥ ڕۆژی ئەم پڵەگینە
کۆمەڵێک کار کە بەم پڵەگینە ئەنجام دراون:
Recommended Comments
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.