مایا Autodesk Maya - پڕۆگرامێکی بەهێزی بواری وێنەی سێ دووری 3D ە کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە، وە یەکێکیشە لە بەهێزترین پڕۆگرامەکان لە بواری بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکان و یاریە کۆمپیوتەریەکان و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە بەکار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت.
کۆمپانیای ئۆتۆدێسک و پەرەپێدەری پڕۆگرامی مایا لە کۆتایی ئەم مانگەدا (٧-2016) وەشانێکی نوێی مایای بڵاو کردەوە کە پریتی بوو لە Maya 2017 و هەروەک هەموو جارێک کۆمەڵێک نوێکاری و تازەگەری گرینگی تێدا داناوە بە تایبەت لە بواری Motion Graphic و Rendering دا، بەمەش پڕۆگرامی مایا ستێپێک پێش پڕۆگرامە هاوشانەکانی کەوتەوە.
پڕۆگرامی مایا بە شێوەی ستۆدیۆیەکی سەربەخۆ کار دەکات لە بواری ئەنیمەیشن دا و دابەش بوە بۆ چەند بەشێک کە هەر بەشێکیان قۆناغێکی کارەکەی لە ئەستۆ دایە تا دەگاتە بەرهەمی کۆتایی.
لە گرینگترین تایبەتمەندیەکان ئەم پڕۆگرامە بریتیە لەو تواناییە بەهێزەی کە لە بواری ئەنیمەیشن و Dynamic Effects دا هەیەتی کە وای لێ کردوە لە بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەاندا پشتی تەواوی پێ ببەسترێت.
لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیە:
- ڕێندەر ئینجینی Arnold Renderer ی بۆ زیاد کراوە و بووە بە بەشێک لە پڕۆگرامی مایا دا ئەمەش دوای ئەوەی کە ئەو ئینجینە لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە.
- گشت تایبەتمەندیەکانی Extension ی ١ و ٢ ی مایای ٢٠١٦ ی خراوەتە سەر و بۆی زیاد کراوە.
- چاکسازی کراوە لە Symentry Tools دا
- تایبەتمەندی Send models to Print Studio ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش بۆ کار کردنی لە گەڵ پرینتەری سریدی دا.
- چاکسازی تەواو کراوە لە UV Editor دا.
- تایبەتمەندی Time Editor ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش وا دەکات کە کرداری جوڵە زۆر ئاسان ئەنجام بدرێت بە تایبەت لە بواری Gaming دا. زانیاری زیاتر
- لە بەشی Motion Graphic دا MASH Editor زیاد کراوە کە شتێکی زۆر نایابە بۆ ئەو بەشە و کار کردنی بە MASH زۆر ئاسان دەکات. زانیاری زیاتر
- چاکسازی کراوە لە XGEN دا و Interctive Grooming Hair ی بۆ زیاد کراوە. زانیاری زیاتر
- تایبەتمەندی Bifröst Ocean Simulation System زیاد کراوە بۆ BIfrost کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی دەریا .
تایبەتمەندی Time Editor
تایبەتمەندی Interactive Hair Grooming
تایبەتمەندی deep adaptive fluid simulation
لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن خەڵات جەلال
Recommended Comments
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.