کۆمپانیای پەرەپێدەر Real Time Engine ی توینمۆشن ڕایانگەیاند کە چەندین نوێکاری گرنگیان لە پڕۆگرامی بەهێزی توینمۆشن دا ئەنجام داوە کە وای لێ دەکات ببێتە یەکێک لە هەرە بەهێزترین ئینجینەکانی بواری Presentation ی تەلارسازی.
توین مۆشن بریتیە لە پڕۆگرامێک یان RealTime Engine ێکی بواری Architectural Visualization (ڤیژوالایزەیشنی تەلارسازی) کە بە کار دەهێنرێت بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن یان وێنەی جوڵاوی ئەو پڕۆژەیەی کە دروستی دەکەی زۆر بە خێرایی و بە بێ هیچ کێشەیەک و پێدانی چەندین کاریگەری بە دیمەنەکە و بوونی چەندین مۆدێلی ئامادەی جوڵاو کە دەتوانی ڕاستەوخۆ ڕایانبکێشیتە ناو دیمنەکەوە.
ئاسانی لە بەکارهێنان دا:
ڕوخساری بەرنامەکە زۆر سادەیە و بە کار هێنانی زۆر ئاسانە و زیاتر لە یاریەک دەچێت ئەمەش وای کردوە کە ئەم پڕۆگرامە زۆر ناوبانگ پەیدا بکات و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا و نوسینگە بەناوبانگە ئەندازیاریە جیهانیەکانەوە بە کاربهێنرێت.
یەکگرتنی لە گەڵ پڕۆگرامەکانی تر:
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە هەرە گرنگەکانی ئەوەیە کە لە گەڵ زۆرێک لە پڕۆگرامە ئەندازیاریەکانی تر پەیوەندی هەیە و دەتوانی فایلیان لێ وەرگری یان مۆدێلی ئەو پڕۆگرامانە بهێنیتە ناو توینمۆیشنەوە لەوانە بەرنامەکانی ڕیڤیت و سکێچئەپ و ئاڵپلان و ئۆتۆکاد و سریدی ماکس و مۆدۆ و مایا و چەندینی تریش.
لەو تایبەتمەندیانەی کە لەم وەشانەدا زیاد کراوە:
- زیاد کردنی viewer ی سەربەخۆ کە بە بێ دابەزاندنی بەرنامەکە ڕاستەوخۆ دەتوانی فایلەکانی بکەیتەوە
- زیاد کردنی Phasing System بەمەش دەتوانی قۆناغەکانی دروست کردنی پڕۆژەیەک فەیس فەیس نیشان بدەی
- زیاد کردنی سەپۆرت بۆ کۆنترۆلەری یاریەکان وەک دەسکی xbox یان Playstation.
- زیاد کردنی Google Earth technology recovery کە لە ڕێیەوە دەتوانی تۆپۆگرافی شوێنەکان لە گوگڵ ئێرسەوە وەرگری.
- چاکسازی لە وەرزەکاندا کراوە و دەتوانی ڕاستەوخۆ وەرزی دیمەنەکە بگۆڕی بۆ زستان یان هاوین یان هەر وەرزێک کە بتەوێت.
- چاکسازی لە مۆدێل و ئۆبجێکتە ئامادەکان دا کراوە و وای لێ کراوە کە جوڵەو شێوەیان زیاتر لە ڕاستیەوە نزیک بێت.
- زیاد کردنی سەپۆرت بۆ Point Cloud کە ئەمەش زۆر گرنگە و دەتوانی فایلی پۆینت کلاود دابنێی یان ئەو فایلانەی کە بە 3d Scan مۆدێل کراون.
- ئەمانەو چەندینی تریش کە لەم ڤیدیۆ فێرکاریەی خوارەوە دا دانراوە و باسی لێوە کراوە.
ڤیدیۆی نوێکاریەکان:
چەند نمونەیەکی ئەو کارانەی کە بەو پڕۆگرامە جێبەجێ کراون:
لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن خەڵات جەلال
Recommended Comments
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.