کۆمپانیای Walt Disney Animation Studio دیسانەوە گەڕایەوە ناو پێشبڕکێی سینەماوە، ئەمجارەیان بە شێوازێکی نوێوە, دوای ئەوەی کە فلیمی Big Hero 6 ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد لە جیهانی ئەنیمەیشن و سینەما دا و هەروەها فلیمی Frozen کە لە پلەی یەکەمی فلیمە ئەنیمەیشنەکانە بە درێژایی مێژوو. دەیەوێت لە پێشبڕکێکە دوور نەکەوێتەوە و بەردەوام لە هەوڵی بە کار هێنانی نوێترین شێواز و تەکنۆلۆجیا دایە و هەردەم هەوڵی پێشەنگی دەدات لەو بوارە دا.
گەیشتن بە وردەکاری تەواو
بێ گومان، بە پێچەوانەی گشت کارەکانی پێشوتریان، کە نەدەچونە ئاڵۆزی و وردەکاریەوە لە سیستمی قژ (Hair) و خوری (Fur) دا، هەروەک کە لە فلیمەکانی Wreck-it-Ralph و Frozen دا بە ئاشکرا بە دێ دەکرێت. بۆیە هەستان بە پەرەپێدانی سیستمێکی Instancing ی نوێ بە هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیای Autodesk دا بە ناوی (1)XGen و ڕاستەوخۆ خستیانە ناو بەرنامەی مایا وە کە بەکاریان هێناوە لە گشت بەشەکانی دا وەک modeling و Texturing دا.
(1) لە ئێستا دا Xgen بەشێکی تایبەتە لە بەرنامەی مایا دا و لە وەشانی 2015 ەوە بۆی زیاد کراوە ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی بەرهەم هێنانی فلیمی Zootopia کۆتایی پێ هات. ئێستاش هەمو کەس دەتوانێت ئەو ئامێرە لە بەرنامەی مایا دا بە کار بهێنێت.
دیمەنێکی فلیمی Zootopia
بەڵام کێشەکەی تر ئەوەیە کە تا ئێستا کۆمپانیای دیزنی هیچ پڕۆژەیەکیان نەبوە کە بەو ئەندازەیە ئاژەڵی تێدا بێت و بە شێوەی جیا جیا و جۆری جیا وەک ئەوەی کە لە Zootopia دا بەدی کرا. ٦٤ جۆر ئاژەڵ لەم فلیمە دا بە کار هاتوە لە گەڵ نزیکەی ٨٠٠٠٠٠ هەشت سەد هەزار کارەکتەر مۆدێل (Character Model). کارەکتەرە سەرەکیەکان کە بریتین لە Hoops (کەروێشکەکە) و Wild (ڕێویەکە) لە هەریەکەیاندا نزیکەی ٢.٥ ملیۆن تاڵە قژی بۆ دانراوە کە هەر تاڵێک بریتیە لە مۆدێلێکی جیۆمێتری (Geometry model)، هەروەها giraffe (زەڕافەکە) نزیکەی ٩ ملیۆن تاڵ قژی بۆ دانراوە و gerbil یش ٤٨٠٠٠٠ ی پێویست پێ بوە.
بە هەر حاڵ ئەو ژمارە زۆرەی قژ و خوری شتێکی نابەجێە لە جیهانی سی جی دا مەگەر ئەوەی کە سیستمێکی بەهێزی کۆکردنەوە (Groom) ت لا بێ و بتوانی کۆنتڕۆڵی بکەی. هەر بۆیە کۆمپانیای دیزنی ئەم سیستمەی ئامادە کرد (XGen)، بەڵام پێش ئەوەی دەست بە پڕۆسەکە بکەن سەرەتا پێویستە لە سروشتی کارەکە و جۆری خوری ئەو ئاژەڵانە بگەن و لێوردبونەوەی بۆ بکەن، بۆیە هەستان بە گەڕان و دراسە کردنی جۆرەکانی ئاژەڵەکان وە جۆری خوری سەر ڕوپۆشی پێستیان و چەند نمونەیەکیان وەرگرت لە چەند جۆرێکی جیاواز دا.
چەند جۆرێکی جیاوازی خوری ئاژەڵەکان
"ئێمە سەردانی چەندین باخچەی ئاژەڵان و چەندین ناوچەی گەشتیاریمان کرد کە ئاژەڵی جیا جیای لێ بوو" ئەمانە وتەی بەڕێوەبەری بەشی Visual Effect ی کۆمپانیا (Kersavage) بو کە بە ماڵپەڕی FXGuide ی ڕاگەیاندبوو، هەروەها درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " سەردانی چەندین شوێنمان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاژەڵەکان ببینین هەروەها چەندین مۆزەخانەی ئاژەڵانی وشک کراو چووین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە و بە شێوەی مایکرۆسکۆپی خوری ئاژەڵەکان بینین و دراسەی بکەین".
ئەوەی کە بەلامانەوە سەیر بو تێبینیمان کرد کە هەندێک لە خوریەکان زۆر تەنکن و هەندێکیان زۆر ئەستور و ڕەقن و لە یەک ئاژەڵیش دا بە دی کراون، بۆ نمونە ئەگەر ئاژەڵی کوالا بە نمونە وەرگرین تێبینیمان کرد کە هەر دو جۆرەکەی بە ڕەنگی جیاواز تێدایە و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی لەشی دا کۆبونەتەوە.
لە پێشدا کۆمپانیا چەندین و فێڵ و تەکنیکی شاراوەی بە کار دەهێنا بۆ ئەوەی بتوانن قژ و خوری دروست بکەن، بەڵام لە گەڵ XGen دا کارەکە زۆر ئاسان بوە و ژیانێکی نوێی بە جیهانی سی جی بەخشی ، لە گەڵ ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیەدا دەتوانی بە ئەسانی کۆنتڕۆڵی ماتریال و Shader ی خوریەکە بکەی و هەروەها زۆر بە ئاسانی دەتوانی کۆنترۆڵی شێوە و جوڵەی بکەی و شێوازی جیاوازی پێ ببەخشی. Kersavage لە بارەی جوڵاندنی خوریەکانەوە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " بۆ نمونە ئەگەر بمانویستایە بایەک بدات لە خوریەکە یان قژەکە و بیجوڵێنێتەوە ئەوا مۆدیوڵێکی تایبەتیمان دروست کردبوو بۆ دروست کردنی Noise و جوڵە و کارلێك کردن و چەندینی تر هەر یەکەیان بە جیا جیا، بەڵام لە ئێستا دا تەنها بە زیاد کردنی هێزێکی داینامیکی بۆ مایا ئەوا ڕاستەوخۆ بە شێوەی فیزیایی کار لە خوریەکە دەکات و کۆنتڕۆڵی جوڵەی خوریەکە دەکات".
بە بەکار هێنانی Xgen دەتوانی مۆدێلێکی Geometry دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕویەک بە شێوەی Instancing کە هیچ لۆدێک دروست ناکات لە سەر میمۆری و زۆر بە ئاسانی دەتوانی ملیۆنەها مۆدێل دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕوەکان و کاریان لە گەڵدا بکەی وەک تەنها ئۆبجێکتێک بە شێوەیەک کە دەتوانی کۆنترؤڵی شێوە و ماتریاڵی مۆدێلەکان بکەی بە چەندین شێوە.
هەروەها لەم فلیمە دا چەند ئامرێکی کۆنیشیان بە کار هێناوە کە لە فلیمەکانی پێشودا بەکاریان هێناوە وەک (iGroom) لکە ئەمانیشیان بە هەمان شێوە خستۆتە ناو XGen ەوە. هەموو ئەمانەش وەک هەمو فلیمێکی ئەنیمەیشنی تر بە چەند قۆناغێک جێبەجێ کراوە.
یەکەم دروست کردنی Story Board
دووەم دروست کردنی Layout
سێیەم زیاد کردنی جوڵە Animation
وێنەی کۆتایی دوای زیاد کردنی خوری
یەکێکی تر لە کێبەرکێکان بریتیە لە چۆنێتی Render کردنی کارەکە چونکە وێنەی کۆتایی لە دوای ڕێندەرەوە دەردەکەوێت، ئەوەی کە دیزنی پێویستی پێی بو بریتیە لە ئینجینێک کە بتوانێت ئەو هەموو مۆدێلە ڕێندەەر بکات، لە ساڵانی پێشودا کە تەنها کەشتیەکی ئاسمانی یان چەند کارەکتەرێکی سادە Render دەکرا کارەکە زۆر ئاسانتر بوو بەڵام بە بونی ئەم هەموو مۆدێل و کارەکتەرانە کارەکە زۆر قورس بوە، بۆیە پێویستیان بە پەرەپێدانی ئامێرێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی ڕێندەر ی کارەکەی پێ بکەن .
بۆیە گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرێکی کۆنیان بە ناوی ( Nitro GPU solve) کە لە پێشدا بە کاریان هێناوە و ئەم ئامێرەش پشتی بەستوە بە GPU Rendering کە پشتی بەستوە بە گرافیک کارد، پاش ئەوەی کە پەرەیان پێ دا و چەند گۆڕانکاریەکیان تێدا کرد گەیشتنە ئەوەی کە بتوانن Render ی پێ بکەن و ئانجامێکی نزیک لە ڕاستیان بداتێ (Realistic Result) .
لەم دیمەنە دا دەردەکەوێت کە چەندین مۆدێل و ئەو هەموو خوریە لە یەک دیمەن دا دەردەکەون
دەرئەنجام
لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەم فلیمە Zootopia دیسانەوە دیزنی لە لوتکە دا هێشتەوە و وای کرد کە کێبەڕکێکە زۆر بەهێز بکات، سەرەڕای ئەوەی کە نابێ ڕۆڵی کۆپانیای ئۆتۆدێسک لە یاد بکرێت بە بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی بەرنامەیەکی بەهێزی وەک مایا و هاوکاری کردنی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فلیمەکان لە دروست کرد و یارمەتیدانیان لە دروست کردنی ئامێری تایبەت و نوێ بۆیان. هەروەها Xgen یش یەکێکە لەو ئامێرانەی کە لە لەیەن ئۆتۆدێسک و دیزنی ەوە پەرەی پێ دراوە.
Recommended Comments
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.