Jump to content

خەڵات جەلال

بەڕێوەبەر
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

ئەو فایلانەی دانراون لە لایەن خەڵات جەلال

  1. پاش سڵاو..
    کتێبێك بە ناونیشانی (Natural lighting - impact and performance by material) واتە ڕوناکی سروشتی و کاریگەریەکانی ماتریالەکان لە سەری، کە لە ئامادەکردنی خۆمە و حەزم کرد پێشکەشی بەڕێزانی تەلارسازی بکەم.
    ئەم کتێبە وەك یەکێك لە داواکاریەکانی بوون بە ڕاوێژکاریم بۆ یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان ئامادەم کردوە.
    هیوادارم سودی لێ ببینن. 
    • بێبەرامبەر
    • 30 داگرتن
    خەڵات جەلال
    دانراوە لە
  2. پەرتوکێك و کۆدێكی زۆر گرنگ بۆ ئەندازیاران و دیزاینەران، بە تایبەت بۆ ئەندازیارانی شارستانی و ڕێگاو بان، پەرتوکێکی زۆر گرنگە کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی فەرمی بڵاو کراوەتەوە و تایبەتە بە چارەسەر و دیزاینی ڕێگاو بانەکان لە هەرێمی کوردستان.
    لەم پەرتوکە دا چەند کۆد و بنچینەیەك دانراوە سەبارەت بە چۆنێتی چارەسەر کردنی کێشەکانی ڕێگە و بان.
    پشتی بەستوە بە کۆدە بەناوبانگەکانی وەك ( American Association of State Highway and Transportation Officials AASHTO ).
     
    کتێبەکە بە هەر دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو کراوەتەوە.
    • بێبەرامبەر
    • 47 داگرتن
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە
  3. دوایین کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان..
    پێشەکی:
    ئێستا لە هەرێمی كوردستانى عێراق لە کاتی دروست کردنی بینادا پراکتیزەکانی بیناسازی عێراقی پەیڕەو دەکرێن. ئەم پراکتیزانەش ئەو ستاندارد و ڕێسا ئەندازیاریانە پیادە دەکەن کە لە زانکۆکاندا دەخوێنرێن، شان بە شانی کۆمەڵێک ستانداردی بیناسازی و ڕێنمایی پلاندانان کە لە ساڵی ١٩٨٠ وە ئامادەکراون. کۆمەڵێک کۆدی بیناسازی گشتگیر نیە کە ڕەنگدانەوەی ستانداردە جیهانیەکانی کاتی ئێستا بێت بۆ کەمکردنی کاریگەری گۆڕانی کەش و پاراستنى ژینگەیى، یانلەسەر تەندروستى و سەلامەتى لە بیناکاندا. پڕۆسەی كۆنترۆڵ کردنی بینا درێژخایەنەو، زۆرجار خەرجیەکی زۆری دەوێت. 
    بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتانە، پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێی مرۆییەکان ( Habitat-UN )بە هاوكارى وەزارەتى پالندانان و دابین کردنی خەرجیەکان لەلایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان ( UNDP ) پرۆژەیەکیان لەژێر ناوونیشانی "دامەزراندنی سیستمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان" جێبەجێ كرد، پڕۆژەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ تاوەکو مانگی ئازاری ٢٠١٥ بەردەوام بوو. ئامانجى سەرەکی پرۆژەكە بریتیە لە گەشەپێدانی کۆدی بیناسازی بەشێوەیەکی تایبەت دانرابێت بۆ بەهێز کردنی پلاندانانێکی تەکنیکی ڕاست و دروست بە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی لە هەرێمى كوردستانى عێراق کە گەشەسەندنێکی ئاوەدانی خێرا بە خۆوه دەبینێت.
     
    • بێبەرامبەر
    • 56 داگرتن
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە
  4. دەرگای دەرەوە مارکەی K.Line کە بە شێوەیەکی زۆر جوان مۆدێل کراوە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
    • بێبەرامبەر
    • 3 داگرتن
    خەڵات جەلال
    دانراوە لە
  5. ستوڵێکی نایاب و جوانی ئیکیا کە بە شێوەیەکی مۆدێرن دیزاین کراوە و دەتوانرێت لە پڕۆژەکاندا بە کار بهێنرێت.
     
    • بێبەرامبەر
    • 1 داگرتن
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە
  6. مۆدێلێکی جوانی چەکمەجەی کەل و پەل کە لە لایەن کۆمپانیای IKEA بەرهەم دەهێنریت.
    مۆدێل کراوەتەوە بە هەمان قیاسات و ڕەنگ و تێکسچەرەوە ودەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە پڕۆژەکاندا.
    • بێبەرامبەر
    • 1 داگرتن
    خەڵات جەلال
    دانراوە لە
  7. کتێبێکی زۆر پێویست کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا دەرچووە و تایبەتە بە دیزاینی بومەلەرزە لە بیناکاندا و ئەو کۆدانەی کە پێویستت دەبن لە کاتی دیزاین دا.
    • بێبەرامبەر
    • 48 داگرتن
    • 1 تێبینی
    خەڵات جەلال
    دانراوە لە
  8. مۆدێلێکی جوانی مێزی نان خواردنی ٦ کەسیە کە لە لایەن کۆمپانیای IKEA بەرهەم دەهێنریت، مۆدل کراوەتەوە بە هەمان قیاسات و ڕەنگ و تێکسچەرەوە ودەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە پڕۆژەکاندا.
    • بێبەرامبەر
    • 13 داگرتن
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە
  9. دیزاینێکی تایبەت بۆ لامپی مێزی مەتبەخ، کە بە بەرنامەی سریدی ماکس (3ds Max) مۆدێل کراوە بەو شێوەیەی کە ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستان دا هەیە و بە کار دەهێنرێت، هەروەها ڕەنگەکانیشی هەمان ڕەنگی واقیعین کە لە ڕاستیدا هەیە، دەتوانرێت لە دیزاینی ناوەوە (Intrior Design) بە کار بهێنرێت و دابنرێت.
    تایبەتمەندیەکان:
    مۆدێلەکان بە شێوەی obj و 3ds و max ن کە دەتوانرێت لە زۆربەی بەرنامە سریدیەکاندا بە کار بهێنرێت. ماتریاڵی تەواوی دراوەتێ بە ڤیڕەی و دەتوانرێت بە بێ گۆڕانکاری ڕاستەوخۆ دابنێت. سیستمە unit ەکەی Metric ە کە دەتوانرێت لە گەڵ دیزاینەکانی ئەم ناوچەیە دا بگونجێت.  
    پێداویستیەکان:
    بەرنامەیەکی سریدی . پڵەگینی ڤیڕەی.  
    • بێبەرامبەر
    • 8 داگرتن
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە
  10. یەکێکە لە مۆدێلە جوانەکانی قەنەفەی IKEA کە دیزاینێکی کراوەی هەیە و یەکێکە لە زنجیرەکانی قەنەفەی گۆڕاوی IKEA.
    • بێبەرامبەر
    • 5 داگرتن
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە
  11. مۆدێلێکی جوانی مێزی Folded ە واتە دەنوشتێتەوە و لە سەر دیزاینی مێزی نۆردنی IKEA کراوە و قیاساتی بە پێی هەمان ککستاندەر مۆدێل کراوە
    • بێبەرامبەر
    • 8 داگرتن
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە
  12. کەل و پەلی ناوەوە (مەتبەخ) کۆمەڵەی 1 :
    پێک دێت لە ٩ مۆدێل کە بە کوالیتیەکی زۆر بەرز مۆدێل کراون و ئامادە کراون بۆ دانانی لە دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یان ڕیکڵامی بازرگانی بە شێوەی (Motion Graphic).
    ئەم مۆدێلانە بۆ بەرنامەی سریدی ماکس مۆدێل کراون و ماتریاڵی ڤیڕەی خراوەتە سەر و ئامادە کراوە بۆ بەکار هێنان و ڕێندەر کردن.
    دیاری:
    هەر ئەندامێک کە ئەم پاکێجە دەکڕێت هەوکاری ڕاستەوخۆی مەڵپەڕی لە گەڵ دەبێت و دەتوانێت ڕاستەوخۆ داوای هاوکاری لە خاوەنی ئەم کۆمەڵەیە بکات . هەر زیاد کردنێک بۆ سەر ئەم کۆمەڵەیە بێ بەرامبەر دەبێت و لە داهاتوو دا هەر مۆدێلێکی بۆ زیاد بکرێت پێویست ناکات دووبارە بیکڕیتەوە. تایبەتمەندیەکان:
    بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ بەرنامەی 3ds Max دا . بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ V-Ray دا. گشت Texture ەکان هاوپێچن لە گەڵ ئەو فایلەی کە دایاندەگری. پێویستیەکان:
    بەرنامەی 3ds max 2013 و بەرەو ژوور. Vray 3.2 و بەرەوژوور.
    • 10.00 USD
    • 4 کڕینەکان
    • 8 داگرتن
    • 3 تێبینی
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە
  13. سکیپت توڵ (Skipped tools) پڵەگینێکی تایبەت بە بەرنامەی سریدی ماکس ە کە لە لایەن (خەڵات جەلال) ەوە پەرەی پێ دراوە و زۆر ئاسانکاریت بۆ دەکات لە بەرنامەی سریدی ماکس دا لە ڕێی دەست گەیشتنت بە کۆمەڵێک کۆماند کە بە شێوەی ئەسایی ناتوانی بە کاریان بهێنی و زۆر پێویستن بۆ کار کردن لە گەڵ بەرنامەکە دا لەوانە (لابردنی ماتریاڵی ئۆبجێکت - پاک کردنەوەی ماتریاڵە زیادەکانی ناو فایلەکە ، قفڵ کردنی جوڵەی ئۆبجێکتەکان ، شاردنەوەی سوپەر .. ئەمانە و چەندینی تریش .....

     
    چۆنێتی دابەزاندنی پڵەگین:
    https://www.youtube.com/watch?v=ZrrYPotCaAE
     
    بە کارهێنانی پڵەگین:
    https://www.youtube.com/watch?v=lGxhYe-9rvM
    • بێبەرامبەر
    • 4 داگرتن
    خەڵات جەلال
    نوێکردنەوە