Jump to content

خەڵات جەلال

بەڕێوەبەر
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن خەڵات جەلال ەوە

  1. کۆمپانیای بەناوبانگی Corel هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی یەکەمی PaintShop ، کە بریتیە لە پڵەگینێکی تایبەت بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ و کارەکەی بریتیە لە بڵاو کردنەوە و دانانی پارتیکل Particle بە سەر وێنەکاندا بە شێوەی فڵچە Brush .. ئەم پڵەگینە زۆر سودی هەیە بۆ ئەوانەی کە لە بوارەکانی ئەدڤەرتایزینگ و ڕیکڵام دا کار دەکەن ، هەروەها دەتوانرێت سودی لێ وەربگیرێت لە بواری تەلارسازی و پەینتینگ دا ... تواناکانی ئەم پڵەگینە لەم ڤیدیۆیەدا ببینە ماڵپەڕی سەرەکی
  2. لە کۆتاییدا و دوایی ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی لە کۆتاییدا کۆمپانیای ئۆتۆدێسک خەوەکەی کردە ڕاستی و وەشانی 1.0 ی ئۆتۆدێسک ستینگرەی بڵاو کردەوە کە بریتیە لە Autodesk Stinray 2016. ئۆتۆدێسک ستینگرەی بەرنامەیەک Game Engine ەو یەکگرتنی تەواوی هەیە لە گەڵ بەرنامەکانی autodesk 3ds max و Autodesk Maya دا . لە تایبەتمەندیەکانی ئەو بەرنامەیە ئەوەیە کە دەتوانی بە تەنها یەک کلیک مۆدێلەکانی لە بەرنامەی سریدیماکس و مایا دا بۆ بگوازیتەوە و کاری تێدا بکەی لە بواری دیزاینی تەلارسازی و یاری دروست کردن دا . زۆر کەس چاوەڕێی ئەوە بون کە بەرنامەیەکی Game Engine لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە بڵاو بکرێتەوە چونکە لە پێشتردا کاریان لە گەڵ بەرنامەکانی وەک Unity و Unreal Engine و ... تر دا دەکرد کە ناردنی مۆدێل بۆیان لە بەرنامەکەنی ئۆتۆدێسکەوە کەمێک سەخت بو بە تایبەت لە کاتی دانانی ماتریاڵەکاندا .. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە دەتوانی Still Image ڕێندەر بکەی بە کوالیتیەکی زۆر باش ، هەر وەک گشت ڕێندەر ئینجینەکانی تر .. هیوادارم ئەم هەواڵە دڵخۆشی کردبن بە تایبەتی بۆ تەلارسازەکان و ئەوانەی لە بواری دیزاینی تەلارسازی کار دەکەن.. ماڵپەڕی سەرەکی داگرتنی بەرنامەکە زانیاری لە سەری https://www.youtube.com/watch?v=X6PFaI2YX4s چەند کارێک کە بەو بەرنامەیە کراوە:
  3. کۆمپانیای Allegorithmic هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی 1.5 و بەرنامەی بەناوبانگی Substance Painter، کە چەند شێوازێکی ئێکسپۆرتی بۆ V-Ray و Corona و RedShift و Arnold ی بۆ زیاد کراوە ، هەروەها Smart Material ی بۆ زیاد کراوە کە دەتوانێت لە ڕێیەوە بۆ شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ماتریاڵەکان بخوێنیتەوە ، گۆڕانکاری باشیش لە ڕوخساری بەرنامەکە دا کراوە و ئەمە و چاندین تایبەتماندی تریش ، هەروەها زۆر کێشەش کە لە وەشانەکانی پێشودا هەبوون چاک کراوە .. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی Allegorithmic بکە .
  4. ئێستا وەشانی تایبەت بە MentalRay شی بۆ زیاد کرا
  5. کۆمپانیای بەناوبانگی Itoo Softwares هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی نوێی Forest Pack کە بریتیە لە وەشانی 4.3 و تێیدا چەندین گۆڕانکاری و تازەکەریان تێدا ئەنجام داوە، ئەم وەشانە بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ 3ds max 2016 و V-ray 3.0.02. Forest Pack یەکێکە لە پڵەگینەکانی بەرنامەی 3ds Max کە تایبەتە بە Scattering واتە بڵاو کردنەوەی ئۆبجێکت بە سەر ڕوەکاندا، ئەمەش وای کردوە کە بەکارهێنانی زۆر بێت بە تایبەت لە بواری Architectural Visualization دا واتە دیزاینی تەلارسازی ئەمەش بە بڵاو کردنەوەی دووبارە کردنەوەی ئۆبژێکتەکان بە دەوروبەردا بە شێوەیەک کە ئەم کارە بۆ شێوەی مانواڵ زۆر سەخت و ئاڵۆزە ... ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا داگرتنی ئەم پڵەگینە
  6. كۆمپانیای Itoo Software ی بواری بەرهەم هێنانی پلەگینی بەرنامە سریدیەكان هەستا بە بڵاو كردنەوەی وەشانێكی نوێی پڵەگینی Railclone ی تایبەت بە بەرنامەی ماكس كە ڕۆڵێكی زۆر گرنگی هەیە لە دروست كردنی مۆدێلە ئاڵۆزەكاندا و ئاسانكاری تەواو بۆ بەكارهێنەرەكەی دەكات ... لەم وەشانە نوێیە دا چەندین تایبەتمەندی نوێی تێدایە لەوانە ؛ UVW XForm operator Exportable attributes Evenly Count mode Generator Padding Box Mapping multiple channels Style Descriptions وە چەندین چاكسازیشی تێدا ئەنجام دراوە بە تایبەت لە ئیدیتەرەكەیدا ...
  7. گروپی بەناوبانگی AXYZ Design بەم دواییە نوێترین کۆمەڵەی مۆدێلەکانی بڵاو کردەوە بە ناوی (گەڕانەوە بۆ کۆلێژ) Back to college کە بریتیە لە کۆمێڵێک مۆدێلی سێلایی زۆر نایاب کە گونجاوە لە گەڵ V-Ray و دەگونجێت بۆ باکارهێنانی لە بەرنامەکانی Autodesk 3ds Max و Maxon Cinema 4d و Sketchup و Rhino . ئەمەش وای کردوە کە ئەم کۆمەڵەیە خواستێکی زۆری لە سەر بێت و بەتایبەت بۆ بەکارهێنەرانی V-ray کە بەشێکی زۆر لە تەلارسازان کاری پێ دەکەن ... بەستەری ماڵپەڕی سەرەکی
  8. خەڵات جەلال بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی کار و چالاکی ئەندامان
    ئەمە یەکێکە لە کارەکانم کە بریتیە لە دیزاینی ژورێکی نوستن لە سلێمانی، لەم دیزاینە دا هەوڵم داوە پەیوەندیەک دروست بکەم لە نێوان پێکهاتە دژیەکەکان (Contrast) ئەمەش لەو ڕووەی کە ئەم دیزاینە ژوری نوستنی گەنجێکە..
  9. ئێمە وەک ستافی ماڵپەڕی تەلارساز خۆمان بۆ خۆشحاڵ دەزانین کە ماڵپەڕی تەلارساز بە شێوازێکی نوێوە دەخەینە خزمەتتان.
  10. تکایە ئامادە بن