Jump to content

دابان

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن دابان ەوە

  1. دابان وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستخۆش، زۆر جوان شیت کردۆتەوە.
  2. دابان وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گفتوگۆی گشتی
    نرخی ئێستای چەندە؟ ئایا قیستی ماوە یان نا؟
  3. دابان وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەست خۆش کاک عادل، بابەتێکی زۆر جوانت نوسیوە لە سەر بابەتێك کە نوسین زۆر کەمە لە سەری بە تایبەت لە زمانی کوردی دا.
  4. دابان وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەستەکانت خۆش بێت ئەمە زۆر زۆر پێویستە. دەستخۆشی لە هەموو هەنگاوێکی باش دەکەین.
  5. دەستت خۆش بێت. ئەگەر فێرکاریەکە بە شێوەی یاری Game بێت باشترە لە سەرەتادا. یان بە شێوەی Node Base بێت وەك (codemonkey.com). ئەوەش چانەڵەکەیانە: https://www.youtube.com/CodeMonkeyStudios
  6. دابان وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش کاک خەڵات.
  7. دابان بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی
    بێگومان هەموو وڵاتێک یان ناوچەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە لە ڕوو تەلارسازیەوە و ناوچەکەی پێ دەناسرێتەوە. وڵاتی هیندستان یەکێکە لە وڵاتە کۆنەکان و چەندین گۆڕانکاری گەورەی بە سەردا هاتووە بە درێژایی مێژوو وە چەندین جار توشی داگیرکاری بۆتەوە. هەروەها تەلارسازی هیندی کاریگەری لایەنی دینیش زۆر بووە لە سەری. تەلارسازی هیندی بە گشتی بە ئاڵۆزی ناسراوە بەوەی کە چەندین ئیلیمێنتی جیاواز بەکار دەهێنن و لە چەندین شوێن دا دووبارە دەبێتەوە. هەروەها فەزاکان بە گشتی نزمن و ڕوناکی کەمیان لەسەرە بە هۆی کەمی پەنجەرەکان لە سەری و هەروەها داخراوی تەواوی پێوە دیارە. هەروەها زەخرەفە و نەخشی زۆر ئاڵۆز بەکار هاتووە لە پێکهاتەکانیدا. حەزم کرد ئەم نمونەیەتان بۆ دابنێم کە بریتیە لە پەرستگای (Brihadeeswarar):
  8. دابان وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش کاک سەرمەد، کارێکی نایابیان کردووە.
  9. دەست خۆشی لە کاک دارین دەکەم بۆ هەواڵەکەی ، هەروەها بۆ دابین کردنی لایسنسی کۆڕۆنا بە شێوەی یاسایی.
  10. دابان وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    دەست خۆش کاک @سەرمەد بەو ڕێگەیەی تۆ چارەسەر بوو. بەڵام ئاگادار بن ئەم بابەتە دژی یاساکانی ماڵپەڕە و کڕاکی پڕۆگرامەکەی تێدایە. واتە پڕۆگرامەکە نایاساییە. بە گشتی ئەوەی کاک توانا ئەنجامی داوە هیلاک بوونی پێوە دیارە و دەتوانرێت لە سەر وەشانێکی یاسایی واتە کڕاک نەکراو بە کار بهێنرێت.
  11. پڵەگینێکی زۆر بەهێزە، بە تایبەت لە Simulation ی ئاگر دا.
  12. دابان وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    زۆر سوپاس کاکە سەرمەد. بابەتێکی زۆر جوانە .
  13. دابان وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    یادی لە دایک بونی پیرۆز بێت. بە ڕاستی بەرنامەیەکە کە هەتا بڵێی خزمەتی جیهانی سی جی کردوە و شایەنی ڕێز لێ گرتنە.
  14. دابان وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بە ڕای من هەردوکیان بەهێزن و کاری زۆر نایابیان پێ کراوە، بەڵام ڤیڕەی مێژویەکی درێژی هەیە و بە هەر شێوەیەک بێت بڕوا ناکەم پڵەگینێک کە تازە دروست بوبێت بتوانێت ڕکەبەرایەتی بکات.
  15. دابان وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەتوانی بە بەکار هێنانی Video Post یش ئەو کارە بکەی. یان لە بەشی Effect دا Glow زیاد بکەی.
  16. دابان وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    دەست خۆش کاک سەرمەد
  17. دابان وەڵامی دانا بۆ دژوار لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش بەڕێز @دژوار، بابەتێکی زۆر جوانە. من خۆم لە گەڵ ئەو جۆرە دیزاینانە دا نیم و کارەکانی فرانک گێریم بەلاوە جوان نیە، بەڵام ئەم کارەی ئەگەر وەک کتلەیەکی فنی سەیر بکەین شتێکی تازەیە لە بینا دا.
  18. کۆمپانیای AXYZ ی بواری بەرهەم هێنانی مۆدێلی سێلایی و پەرەپێدانی پڵەگینەکانی بەرنامەکانی ماکس و سینەما 4d ڕایگەیاند کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی بەناو بانگی An(I)ma ی بڵاو کردەوە بۆ هەر دوو بەرنامەی سریدی ماکس و سینەما فۆر دی. ئەویش وەشانی 1.8 ی ئەو پڵەگینەیە. Anima پڵەگینێکی تایبەتە بە بڵاو کردنەوە و جوڵاندنی مرۆڤ بە دیمەنەکەدا بە شێوەیەک کە زۆر لە ڕاستیەوە نزیکە و تایبەتمەندی زۆر زیاتری لە Populate ی ماکس هەیە. تایبەتمەندیە نوێکانی ئەم وەشانە: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی 2016 دا. کۆنتڕۆڵێکی نوێی Time-Lapse ی بۆ زیاد کراوە بە شێوەیەک کە دەتوانی هەندێک لەو مرۆڤانە بە خێرایی بجوڵێنیت و Motion Blur ی بدەیتێ کە ئەمەش وای لێ دەکات زۆر لە ڕاستی بچێت و دەتوانی Presentation ێکی زۆر جوانی پێ بکەی. یەکگرتنی تەواوی بۆ زیاد کراوە لە گەڵ AXYZHUB کە ڕێگەت پێ دەدات مۆدێلەکانی ئەو کۆمپانیایە بێ بەرامبەر داگری و بە کاریان بهێنی، هەروەها دەتوانی دیمەنەکەشت بە شێوەی Online لەوێوە ڕێک بخەی. دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکیەوە بە شێوەی Trial دایگری ترایلەری ئەم پلەگینە
  19. دابان وەڵامی دانا بۆ Dashty لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەدۆب فۆتۆشۆپ
    دەست خۆش کاکە دەشتی
  20. دابان وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەدۆب فۆتۆشۆپ
    دەست خۆش بابەتێکی جوانتان وروژاندوە، بە تایبەت کە لە ئێستا دا زۆر کەس ئەو کێشەیەیان هەیە. بە ڕای من ئەم بابەتە جێگیر بکرێت و فێرکاریەکی ڤیدیۆیی لە سەری دابنرێت باشترە.
  21. ماڵپەڕی Dimensiva چەندین مۆدێلی سری دی داناوەبە هەر چوار فۆرماتی ماکس و obj و FBX و 3ds کە لە ئێستا دا دەتوانی بێ بەرامبەر و بە خۆڕایی دایانگری، شایانی باسە کە زۆرێک لەو مۆدێلانە لە لایەن تەلارسازە بەناوبانگەکانی جیهانەوە دیزاین کراوە و خەڵاتی دیزاینیان وەرگرتوە ... بەستەری ماڵپەڕ چەند وێنەیەکی ئەو بەرهەمانە
  22. دابان تێبینی دانا بۆ Dashty لە سەر تێبینی دابنێ لە سەر ناوەڕۆکی وێبلاگێکی لە وێبلاگی دەشتی
    سەرکەوتوو بیت کاکە دەشتی، چاوەڕێی باشتریشت لێ دەکەین ..
  23. دابان تێبینی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر تێبینی دابنێ لە سەر ناوەڕۆکی وێبلاگێکی لە خەڵات جەلال
    بە ڕای من ئەگەر پێش ئەو وادەیەش بە شێوەیەکی تاقیکاری بخرێتە کار باشترە، بۆ ئەوەی لە کاتی بوونی هەر کێشەیەکدا چاکسازی تێدە بکەین ...
  24. دابان بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی کار و چالاکی ئەندامان
    سڵاو هاوڕێیان، بەڕێزان ئەمە دوایین کارمە کە بە بەرنامەی ماکس دروستم کردوە و بیرۆکەی کارەکەم لە دیتنی ئەو دیریانەم وەرگرت کە لە قەراغی پەنجەرەی ژورەکەمەوە دامنابوون و ڕیزم کردبوون . ئەم کارەم بە بەرنامەی ماکس کردوە و بە v-ray ش ڕێندەرم کردوە ..
  25. دابان بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی
    سلاید هاوس لە یابان سلاید هاوس خانویەکە لە شێوەی سلاید کە لە یابان درواست کراوە و دیزاینەکەی لە لاەن گروپی بەناوبانگی یابانی Y+M ەوە کراوە، ئەم خانوە لە سەر زەویەک بە ڕووبەری 340م² دیزاین کراوە و زەوی پڕۆژەکە لە لای باکورەوە بە شاخێک دەورە دراوە و لە لای باشوریشەوە دەکەوێتە سەر دەریایەک ، هەر وەک دیزاینەرەکان باسیان لێوە کردوە ئەوان هەستاون بە دیزاین کردنی ئەم خانوە بە شێوەیەک کە لە گەڵ سروشت بگونجێت و بە هەمان ئاراستە بڕوات .. بە شێوەیەک کە قاتی یەکەمی بچوکە و پاشان قاتی سەرەوە گەورەتر دەبێت و قاتی کۆتایش کە قاتی سێیەمە (2nd floor) لە هەمویان فراوانترە ئەمەش بۆ ئەو مەبەستەی کە بە گوێرەی زاویەکە بڕوات هیچ دارێک کە لە سەر شاخەکەیە نەبڕدرێنەوە .. پلانی First floor هەروەها هەوڵمان داوە تایبەتمەندی خاوەنی خانو (Privacy) بپارێزین و لە هەمان کاتدا بەرکەوتەی تەواویشیان هەبێت لە گەڵ سروشت دا، ئەویش بەوەی کە هەستاوین بە گرتنی لاکانی Space ەکان و کردنەوەیەن بە ڕوی پشتەوە و پێشەوەی دا . هەروەها لە ڕێی ئەو لوڤەرە درێژانەی کە بە دەوری سپایسەکاندا دروست کراوە هەوڵ دراوە ڕێ لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ بگیرێت کە لەو ناوچەیەدا هەیە و لە هەمان کاتدا ڕێگە بە هاتنەوەی تیشکی خۆری سروشتی دەدات بێنە ناو فەزاکانەوە .... کۆنسێپتی سەرەکی کۆمەڵێک وێنەی تری ئەو پڕۆژەیە