Jump to content

نوسین

ئەم بەشە تایبەتە بە نوسینی تایبەت بە بوارە جیاجیاکان
کۆڕۆنا ڕێندەر یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان کە بەم دواییانە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد بە تایبەت لەو تایبەتمەندیە نایابانەی کە هەیبوو. ئەم ئینجینە نایابە لا لایەن گروپی Render Legion ەوە پەرەی پێ دەدرێت کە بە پێی دوایی هەواڵ بوون بە بەشێک لە کۆمپانیای Chaos group کە پەرەپێدەری ئینجینی بەناوبانگی ڤیڕەین.
لە دوایین هەواڵ دا Render Legion هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی 1.7 ی ئەو ئینجینە نایابە کە چەندین نوێکاری و تازەگەری تێدا ئەنجام داوە لە گرینگتینیان جێگیر کردنی Vray DMC Sampler تێیدا کە لە لایەن chaos group ەوە داهێنراوە ، هەروەها زیاد بوونی خێراییەکەی بۆ ٪600 بۆ ئەو فایلانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕوناکی تێدایە بە هۆی دانانی سیستمێکی نوێ تێیدا بە ناوی Adaptivr direct light Sampling کە بە شێوەی Option ێک زیاد کراوە بۆی .
هەروەها خێرایی ئینجینەکە بە گشتی بە ڕێژەی 100٪ زیادی کردوە ئەمەش بە هۆی ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی کە تێیدا کراوە کە بە گشتی زۆر تایبەتمەندی و سیستمی لە ڤیڕەیەوە بۆ هێنراوە، بەڵام کردارە پێچەوانەییەکەش هەر ڕاستە زۆر تایبەتمەندی نایاب هەبوو لە کۆڕۆنا دا کە وا خەریکن بۆ ڤیڕەی زیاد دەکەن.
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە بەهێزەکان، کەم کەدنەوەی بەکارهێنانی میمۆریە بە ڕێژەی 25٪ بۆ 75٪ بۆ Render Element ەکان.
 
بێجگە لەوانەی لە سەرەوە باسم کرد چەندین نوێکاری تریش کراوە لەوانە:
دانانی Material Library ەکی زۆر بەهێز کە نزیکەی 300 ماتریاڵی ئامادەی تێدایە کە بە تەنها یەک کلیک دەتوانی بەکاریان بهێنی. ئێستا پاڵپشتی زۆربەی ئینجینەکانی بەرهەم هێنانی قژ و خوری دەکات. Shader ێکی تایبەت بە Skin پێست و قژ Hair. ئێستا ماتریاڵی ستاندەری کۆڕۆنا پاڵپشتی Sub Surface Scatering دەکات. کامێرای تایبەت بە خۆی زیاد کردوە واتە Corona Camera. تایبەتمەندی نوێ زیاد کراوە بۆ ماتریاڵی شوشە و شلەمەنی کە لە ئێستادا زیاتر لە ڕاستی دەچێت. ئەمانە و چەندین زانیاری نوێ کە دەتوانی لە وێبلاگی سەرەکی کۆڕۆنا وەریگری.
 
ڤیدیۆی نوێکاریەکان:
 
ڕوخساری نوێی پڵەگین:

 
Darin
گەورە کۆمپانیای بواری بەرهەم هێنانی گرافیک کارت لە دوایین هەواڵیدا پەردەی لە سەر نوێترین جۆرەکانی کارتی گرافیکی هەڵدایەوە بە ناوی Titan V یان Volta هەڵماڵی.
ئەمە لە بەهێزترین جۆرەکانی کارتی گرافیکیە کە تا ئێستا بەرهەم هێنرابێت و تواناییەکی لە ڕادە بەدەری هەیە بۆ کاری گرافیکی و بت کۆین ماینەر دا.
زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی سەرەکی وەرگرە.
 
لە تایبەتمەندیەکانی ئەم گرافیک کارتە:
میمۆریەکەی ١٢ گێگابایتی جۆری HBM2. خاوەنی یەکەیەکی زیرەکی (AI) جۆری 640 Tensor cores ە. 5120 ناوکی کیودا کە بە CUDA Core لەسەرە. کلۆک سپیدەکەی 1455Mhz ە. نرخەکەی لە نێوان 2500 $ بۆ 3000 $ دایە.
 
ڤیدیۆی پرۆمۆی بەرهەم:
 
 
سەرمەد
ڕێندەر ئینجینی Thea Render 2 ب سکێچ ئەپ و سینەما فۆر دی بڵاوکرایەوە
کۆمپانیای بەرهەمهێنی Thea Render بڵاوی کردەوە کە وەشانی دووەمی ئەو ڕێندەر ئینجینەی بڵاو کردۆتەوە بۆ سکێچ ئەپ و سینەما فۆردی و ڕاینۆ .
هەروەک ئاشکرایە لای هەمووان کە Thea Renderer یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان و چەندین تایبەتمەنی هەیە لەوانە:
ڕێندەر کردن بە هەر سێ شێوازی Biased و Un Biased و Interactive. توانای Instance کردنی ۆدێلە دەرەکیەکان، واتە بەکار هێنانی مۆدێکی دەرەکی لە ناو پڕۆژەکە دا بە بێ ئەوەی لۆد دروست بکات، ئەمەش وەکو Proxy دەور دەبینێت. بونی هەر سێ جۆر ڕوناکی خاڵ (Point) و Area و Environment Light. ڕێکخستنی کامێرای پێشکەوتوو کە لە ڕێیەوە دەتوانی تایبەتمەندیەکانی کامێراکە بگۆڕی و کۆنتڕۆڵی لێنس و exposure و چەندین تایبەتمەندی تری بکەی ئەمەش سودی زۆری هەیە بە تایبەت بۆ سکێچ ئەپ. زیاد کردنی ئیدیتەری ماتریاڵی سیا بۆ بەرنامەکە، ئەمەش تایبەتمەندی زۆرت پێ دەدات بە دەستکاری کردن و دروست کردنی ماتریاڵی واقعی. کار دەکات لە سەر هەر دوو پلاتفۆرمی ویندۆز و ماك. ڕێخستنەکانی Thea Renderer بە شێوەی خۆکار لە گەڵ فایلی سکێچ ئەپەکەدا پاشەکەوت دەکرێت. دەتوانی فایلی سکێچ ئەپ ئێکسپۆرت بکەی بۆ Thea Studio بەمەش دەتوانی لە دەرەوەی سکێچ ئەپ بە ئاسانی ڕێندەر وەرگری. دەتوانی ڕێندەری ئەنیمەیشن بکەی لە سیا دا. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکیەوە سەیریان بکەی.
 
 
بەستەری ماڵپەڕی سەرەکی
داگرتن بە شێوەی Trial (پێویستی بە تۆمار کردنە)
 
 
چەند دیمەنێکی ڕێندەر کراو بە Thea Render



سەرمەد