هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن خەڵات جەلال ەوە
-
زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا
دەست خۆش کاک هێمن بە ڕاستی بابەتێکی زۆر جوانە، هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
-
ئەمڕۆ یادی 25 ساڵەی لە دایک بوونی سریدی ماکسە
٢٥ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا (١٩٩٠/١١/٣١) یەکەم وەشانی بەرنامەی سریدی ستۆدیۆ ماکس بڵاو کرایەوە، تۆم هیودسەن (Tom Hudson) کە بە دامەزرێنەر و دروستکەری ئەو بەرنامە ناوازەیە دادەنرێت لە بابەتێکی لە Area ی ئۆتۆدێسک دا داناوە کە تیایدا بە وردی باسی دروست کردن و مێژووی ئەو بەرنامەیەی کردوە. شایانی باسە تۆم هیودسەن ٢ ساڵ لەمەوپێش پەیوەندی کردەوە بە تیمی پەرەپێدەری ئەم پڕۆگرامە لە ئۆتۆدێسک و وەک کەسێکی ڕێز لێ نراو لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە پێشوازی لێ کرا. بەستەری ئەو بابەتەی تۆم هیودسەن لە ئەیریا دایناوە: http://area.autodesk.com/blogs/max/back-to-the-future وێنەی گروپی یۆست (The Yost Group) لە لای چەپەوە: دۆن بریتەین ( Don Brittain )، تۆم هیودسەن ( Tom Hudson )، رۆف بیلتەگ ( Rolf Berteig )، گاری یۆست ( Gary Yost )، جاک پاوڵ ( Jack Powell ) و دان سیلڤا ( Dan Silva ) ڕوخساری یەکەم وەشانی ماکس
-
زەها حدید خەڵاتی پادشای ئاڵتونی ٢٠١٦ی وەرگرت
زۆر سوپاس بەڕێزان.
-
پڵەگینی Advanced 3D Noise Map بۆ سریدی ماکس
زۆر سوپاس هاوڕێیان، هیوادارم توانیبێتم کەمێک خزمەتم کردبن.
-
کارێکی نوێ (Coldish House)
زۆر سوپاس کاکە @Twana Engineer . زۆر سوپاس کاکە @Abdulsamad چاوت جوان ئەبینێت.
-
پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی
زۆر سوپاس بەڕێز @hemn.wali, ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە ناوچەی شێخ وەیساوا لە شاری سلێمانی. ئەمەش ناونیشانەکەیەتی: https://www.google.com/maps/d/edit?mid=z-tnw25i0-gU.k_6p_dSM-ArA&usp=sharing
-
چەند تایبەتمەندیەک بۆ تەلارساز زیاد دەکەین
هاوڕێیان ئێستا سەرقاڵی ئەوەین کە چەند تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ تەلارساز زیاد بکەین، بەم نزیکانە ئەو تایبەتمەندیانە دەکەونە کار و لە وردەکاریەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
-
پڵەگینی Advanced 3D Noise Map بۆ سریدی ماکس
دەست خۆش کاکە سەرمەد .
-
پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی
-
پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی
هەوڕێیان ئەم کارە بریتیە لە پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە شاری سلێمانی، کە لە لایەن نوسینگەی سەنتەری سلێمانیەوەو(١) دیزاین کراوە و سەرپەرشتی دەکرێت و یەکێکە لەو کارانەی کە کاری زۆری تێدا کراوە و ماندو بوونی پێوە دیارە. لە ڕووی کۆمپیوتەر گرافیکەوە: ئەم دیمەنە بریتیە لە دیمەنی پڕۆژەکە لە سەرەوە و بە بەرنامەی 3dsmax مۆدێل کراوە و ڕێندەرەری ڤیڕای بە کار هاتووە و بۆ Post Production یش فۆتۆشۆپ و nuke بە کار هاتووە.
-
ڤیڕەی یان ئۆکتان
بە ڕاستی ئەمەش سەرنجی ڕاکێشام، ئەمە وتەی یەکێک لە CgArtist ە بەهێزەکانە .. ئەمەش بەستەری فایلی سریدی ماکسی ئەم وێنەیەی سەرەوەیە: https://sathe.app.box.com/s/bzi2vaf6xzi6q81xiozh7rllz6r3zm6w پێویستە پڵەگینی ئۆکتانت دابەزاندبێت..
-
پڵەگینی Fume FX بۆ بەرنامەی ماکس
دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکیەوە ئەم پڵەگینەت دەست کەوێ و بیکڕی. http://www.afterworks.com/
-
ڤیڕەی یان ئۆکتان
دەست خۆش بۆ پرسیارەکەت. ڕاستە ئۆکتان ڕێندەر کە بەم دواییانە دەرکەوتووە زۆر بەهێزە بەڵام هێشتا ساوایە بە بەراورد لە گەڵ ڤیڕەی دا کە تەمەنێکی زۆری هەیە و چەندین ساڵە کاری تێدا دەکرێت، بە ڕای من لەوانەیە ماوەیەکی تر لە ڤیڕەی باشتر دەرچێت بەڵام لە ئێستادا ڤیڕەی بەهێزترە.
-
Fume FX ی ٤ بۆ سریدی ماکس وەشێنرا
کۆمپانیای بەناوبانگی Sitni Sati کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەرهەم هێنانی پڵیگینەکانی بەرنامە سریدیەکانی وەک سریدی ماکس و مایایە، ئەمڕۆ وەشانێکی نوێی پڵەگینی بەناوبانگی Fume FX ی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە. فیوم ئێف ئێکس پڵەگینێکی تایبەتە بە بەرهەم هێنان و دروست کردنی شلەمەنی و ئاگر و دوکەڵ بە شێوەی داینامیک لە بەرنامەی ماکس دا بە شێوەیەکی زۆر واقیعی و ئاسان. لەم وەشانە دا چەندین گۆڕانکاری بەهێزی تێدا کراوە و چەند نوێکاریەکی زۆر بەهێزی تێدا زیاد کراوە لەوانە ( N-Sim) کە ڕێگە دەدات چەند Effector ێک بە یەکەوە دابنێیت و کار لە یەک بکەن، هەروەها خێرایی Simulation و Render ی زۆر لە جاران زیاترەو. زانیاری زیاتر ماڵپەڕی سەرەکی تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە: ئەم پڵەگینە بە کار دەهێنرێت لە بواری Fluid Dynamic Simulation دا واتە بۆ بەرهەم هێنانی شلەمەنی و ئاگر و دوکەڵ و چەندین شێوەی تری Fluid ئەمەش وا دەکات کە زۆر بەکار هێنانی هەبێت بە تایبەت لە بوارەکانی ئێفێکتە سینەماییەکاندا و ڕیکڵامە بازرگانیەکاندا . چەند نمونەیەکی ئەنیمەیشنی ئەم پڵەگینە: چەند نمونەیەک کە بەم پڵەگینە بەرهەم هێنراوە:
-
کێشەیەکی ماکس
دەست خۆش، منیش هەمان ڕای کاک سەرمەدم هەیە، پێ دەچێت ئەوە هۆی کێشەکە بێت..
-
تاقیکردنەوەی شلەمەنی
دەست خۆش کاکە سەرمەد زۆر نایابە، بەڵام ئەگەر سەیری بکەی شێوەی جوڵەکەی لە هەندێک شوێن دا وەک ئاو دەردەکەوێت کە بە خێرایەکی زۆر جوڵاوە و لە هەندێک شوێنیش دا وەک شلەیەلی خەست دەردەکەوێت. بە تەواوی نازانم کێشەکە لە چیەوەیە بەڵام لەوانەیە بە هۆی جیاوازی بێت لە نێوان Particle Eventە کاندا.
-
گڵۆپی مەتبەخ (Colorfull)
- 8 جار داگیراوە
دیزاینێکی تایبەت بۆ لامپی مێزی مەتبەخ، کە بە بەرنامەی سریدی ماکس (3ds Max) مۆدێل کراوە بەو شێوەیەی کە ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستان دا هەیە و بە کار دەهێنرێت، هەروەها ڕەنگەکانیشی هەمان ڕەنگی واقیعین کە لە ڕاستیدا هەیە، دەتوانرێت لە دیزاینی ناوەوە (Intrior Design) بە کار بهێنرێت و دابنرێت. تایبەتمەندیەکان: مۆدێلەکان بە شێوەی obj و 3ds و max ن کە دەتوانرێت لە زۆربەی بەرنامە سریدیەکاندا بە کار بهێنرێت. ماتریاڵی تەواوی دراوەتێ بە ڤیڕەی و دەتوانرێت بە بێ گۆڕانکاری ڕاستەوخۆ دابنێت. سیستمە unit ەکەی Metric ە کە دەتوانرێت لە گەڵ دیزاینەکانی ئەم ناوچەیە دا بگونجێت. پێداویستیەکان: بەرنامەیەکی سریدی . پڵەگینی ڤیڕەی.بێبەرامبەر -
کەل و پەلی مەتبەخ
- 8 جار داگیراوە
- وەشان 1
کەل و پەلی ناوەوە (مەتبەخ) کۆمەڵەی 1 : پێک دێت لە ٩ مۆدێل کە بە کوالیتیەکی زۆر بەرز مۆدێل کراون و ئامادە کراون بۆ دانانی لە دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یان ڕیکڵامی بازرگانی بە شێوەی (Motion Graphic). ئەم مۆدێلانە بۆ بەرنامەی سریدی ماکس مۆدێل کراون و ماتریاڵی ڤیڕەی خراوەتە سەر و ئامادە کراوە بۆ بەکار هێنان و ڕێندەر کردن. دیاری: هەر ئەندامێک کە ئەم پاکێجە دەکڕێت هەوکاری ڕاستەوخۆی مەڵپەڕی لە گەڵ دەبێت و دەتوانێت ڕاستەوخۆ داوای هاوکاری لە خاوەنی ئەم کۆمەڵەیە بکات . هەر زیاد کردنێک بۆ سەر ئەم کۆمەڵەیە بێ بەرامبەر دەبێت و لە داهاتوو دا هەر مۆدێلێکی بۆ زیاد بکرێت پێویست ناکات دووبارە بیکڕیتەوە. تایبەتمەندیەکان: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ بەرنامەی 3ds Max دا . بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ V-Ray دا. گشت Texture ەکان هاوپێچن لە گەڵ ئەو فایلەی کە دایاندەگری. پێویستیەکان: بەرنامەی 3ds max 2013 و بەرەو ژوور. Vray 3.2 و بەرەوژوور.10.00 USD -
كۆرۆنا ڕێندەری 1.2 بڵاو کرایەوە
بەڵێ کاکە هیوا، لە ئێستا تەنها بۆ ماکسە بەڵام وەک لە وێبلاگەکەیاندا خوێندومەتەوە بەنیازن بۆ سکێچئەپ و سینەما فۆر دیشی بەرهەم بهێنن.
-
چەندین نوێکاری گرنگ لە Twinmotion 2016 دا کراوە
ڕاستە کاک @هیوا یاسین گیان، ئەمەش وای کردوە کە کەسانێکی زۆر ڕوو لەو بەرنامەیە بکەن. من ئەوەی کە زۆر بە دڵمە کامێرەکەیەتی کە چاکسازی باشی تێدا کراوە
-
دروست کردنی ماتریاڵی ستیل بە سریدی ماکس
دەست خۆش کاک سەرمەد زۆر بەسودە.
-
فێر كاری به رنامه ی سكێچ ئه پ له ریگه ی دروستكردنی خانوویه ك
دەست خۆش کاکە توانا گیان فێرکاریەکان زۆر بەسودن . سەرکەوتوو بیت
-
چەندین نوێکاری گرنگ لە Twinmotion 2016 دا کراوە
کۆمپانیای پەرەپێدەر Real Time Engine ی توینمۆشن ڕایانگەیاند کە چەندین نوێکاری گرنگیان لە پڕۆگرامی بەهێزی توینمۆشن دا ئەنجام داوە کە وای لێ دەکات ببێتە یەکێک لە هەرە بەهێزترین ئینجینەکانی بواری Presentation ی تەلارسازی. توین مۆشن بریتیە لە پڕۆگرامێک یان RealTime Engine ێکی بواری Architectural Visualization (ڤیژوالایزەیشنی تەلارسازی) کە بە کار دەهێنرێت بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن یان وێنەی جوڵاوی ئەو پڕۆژەیەی کە دروستی دەکەی زۆر بە خێرایی و بە بێ هیچ کێشەیەک و پێدانی چەندین کاریگەری بە دیمەنەکە و بوونی چەندین مۆدێلی ئامادەی جوڵاو کە دەتوانی ڕاستەوخۆ ڕایانبکێشیتە ناو دیمنەکەوە. ئاسانی لە بەکارهێنان دا: ڕوخساری بەرنامەکە زۆر سادەیە و بە کار هێنانی زۆر ئاسانە و زیاتر لە یاریەک دەچێت ئەمەش وای کردوە کە ئەم پڕۆگرامە زۆر ناوبانگ پەیدا بکات و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا و نوسینگە بەناوبانگە ئەندازیاریە جیهانیەکانەوە بە کاربهێنرێت. یەکگرتنی لە گەڵ پڕۆگرامەکانی تر: یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە هەرە گرنگەکانی ئەوەیە کە لە گەڵ زۆرێک لە پڕۆگرامە ئەندازیاریەکانی تر پەیوەندی هەیە و دەتوانی فایلیان لێ وەرگری یان مۆدێلی ئەو پڕۆگرامانە بهێنیتە ناو توینمۆیشنەوە لەوانە بەرنامەکانی ڕیڤیت و سکێچئەپ و ئاڵپلان و ئۆتۆکاد و سریدی ماکس و مۆدۆ و مایا و چەندینی تریش. ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن بە شێوەی Trial لەو تایبەتمەندیانەی کە لەم وەشانەدا زیاد کراوە: زیاد کردنی viewer ی سەربەخۆ کە بە بێ دابەزاندنی بەرنامەکە ڕاستەوخۆ دەتوانی فایلەکانی بکەیتەوە زیاد کردنی Phasing System بەمەش دەتوانی قۆناغەکانی دروست کردنی پڕۆژەیەک فەیس فەیس نیشان بدەی زیاد کردنی سەپۆرت بۆ کۆنترۆلەری یاریەکان وەک دەسکی xbox یان Playstation. زیاد کردنی Google Earth technology recovery کە لە ڕێیەوە دەتوانی تۆپۆگرافی شوێنەکان لە گوگڵ ئێرسەوە وەرگری. چاکسازی لە وەرزەکاندا کراوە و دەتوانی ڕاستەوخۆ وەرزی دیمەنەکە بگۆڕی بۆ زستان یان هاوین یان هەر وەرزێک کە بتەوێت. چاکسازی لە مۆدێل و ئۆبجێکتە ئامادەکان دا کراوە و وای لێ کراوە کە جوڵەو شێوەیان زیاتر لە ڕاستیەوە نزیک بێت. زیاد کردنی سەپۆرت بۆ Point Cloud کە ئەمەش زۆر گرنگە و دەتوانی فایلی پۆینت کلاود دابنێی یان ئەو فایلانەی کە بە 3d Scan مۆدێل کراون. ئەمانەو چەندینی تریش کە لەم ڤیدیۆ فێرکاریەی خوارەوە دا دانراوە و باسی لێوە کراوە. ڤیدیۆی نوێکاریەکان: چەند نمونەیەکی ئەو کارانەی کە بەو پڕۆگرامە جێبەجێ کراون:
-
فیركاری MAYA ی 2016 بۆ سه ره تاكان
دەست خۆش کاکە گیان، سەرکەوتوو بیت.
-
بەکارهێنانی 3D Type لە مایا دا
دەست خۆش کاکە دەشتی.