Jump to content

خەڵات جەلال

بەڕێوەبەر
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن خەڵات جەلال ەوە

  1. دەست خۆش کاکە زانیار کارێکی جوانە، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە کارەکەت دا.
  2. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاکە سەرمەد کارێکی باشت کردوە.
  3. ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars و چەندینی تر ...)، هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک : خێرایی لە ڕێندەر کردن دا کە بە خێراترین ڕێندەر ئینجین دادەنرێت بە تایبەت لە بواری ئەنیمەیشن دا. کار پێ کردنی هەر دوو جۆری CPU و GPU واتە لە یەک کاتدا پڕۆسیسەر و گرافیکیش بەکار دەهێنێت. ئاسانی لە بەکار هێنان دا، بەو ڕوکارە سادەیەی کە هەیەتی سەرنجی زۆرێک لە CG Artist ەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە. ئەو ناوەندەی کاری لە سەر دەکات: زۆربەی کۆمپانیا سینەماییەکان پڕۆگرامەکانی مایا و سۆفت ئیمەیج بەکار دەهێنن، لە بەر ئەوەی ئەرنۆڵد لە سەر ئەو دوو ناوەندە بە شێوەیەکی باش کار دەکات ئەمەش وای کردوە بە کارهێنانی ئەرنۆڵدیش زیاد بکات. کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەرنۆڵد لە کۆتایی ئەم مانگە دا (7-2016) هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەری بڵاو کردەوە بۆ بەکارهێنەرانی سریدی ماکس ئەویش بەرهەمهێنانی وەشانێکی ئەرنۆڵدی تایبەت بە سریدی ماکسە کە بریتیە لە وەشانی (0.5) . ئەم ئینجینە هەر وەک گشت ئینجینەکانی تر لە ناو پڕۆگرامی ماکس دا کار دەکات و دەبێتە بەشێک لە بەرنامەکە و ڕوخسار و کۆنتڕۆڵەکانیشی هەمان کۆنتڕۆلەکانی ئینجینەکەیە لە مایا دا. لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لە: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ کۆمپۆنێنتە سەرەکیەکانی ماکس ( کامێرە و Shape و Geometry و light و Material) ەکان. پاڵپشتی شێوەی ڕوناکی وێنەیی دەکات و ئاسمان فیزیایی (Physical Sky) ی تایبەت بە خۆی هەیە. پاڵپشتی Active Shade ی ماکس دەکات و دەتوانی بە شێوەی Real Time ڕێندەری پێ بکەی. پاڵپشتی فایلەکانی Deep EXR و AOV دەکات. توانای بەرهەم هێنانی شکڵەکان (Geometry) هەیە، لە کاتی ڕێندەر دا و پاڵپشتی Displacement دەکات. پاڵپشتی ڕوناکی شێوەیی Mesh Light دەکات. ڕێندەری کلاودی ئۆتۆدێسک کە ناسراوە بە Autodesk ‘Render Pilot’ program ئێستا پاڵپشتی ئەرنۆڵد دەکات. دیالۆگی ڕێندەری ئەرنۆڵد داگرتن: لەم پەیجەوە دەتوانی بە شێوەی Demo دایگری. ڤیدیۆی تایبەتمەندیەکان:
  4. مایا Autodesk Maya - پڕۆگرامێکی بەهێزی بواری وێنەی سێ دووری 3D ە کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە، وە یەکێکیشە لە بەهێزترین پڕۆگرامەکان لە بواری بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکان و یاریە کۆمپیوتەریەکان و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە بەکار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت. کۆمپانیای ئۆتۆدێسک و پەرەپێدەری پڕۆگرامی مایا لە کۆتایی ئەم مانگەدا (٧-2016) وەشانێکی نوێی مایای بڵاو کردەوە کە پریتی بوو لە Maya 2017 و هەروەک هەموو جارێک کۆمەڵێک نوێکاری و تازەگەری گرینگی تێدا داناوە بە تایبەت لە بواری Motion Graphic و Rendering دا، بەمەش پڕۆگرامی مایا ستێپێک پێش پڕۆگرامە هاوشانەکانی کەوتەوە. پڕۆگرامی مایا بە شێوەی ستۆدیۆیەکی سەربەخۆ کار دەکات لە بواری ئەنیمەیشن دا و دابەش بوە بۆ چەند بەشێک کە هەر بەشێکیان قۆناغێکی کارەکەی لە ئەستۆ دایە تا دەگاتە بەرهەمی کۆتایی. لە گرینگترین تایبەتمەندیەکان ئەم پڕۆگرامە بریتیە لەو تواناییە بەهێزەی کە لە بواری ئەنیمەیشن و Dynamic Effects دا هەیەتی کە وای لێ کردوە لە بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەاندا پشتی تەواوی پێ ببەسترێت. لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیە: ڕێندەر ئینجینی Arnold Renderer ی بۆ زیاد کراوە و بووە بە بەشێک لە پڕۆگرامی مایا دا ئەمەش دوای ئەوەی کە ئەو ئینجینە لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە. گشت تایبەتمەندیەکانی Extension ی ١ و ٢ ی مایای ٢٠١٦ ی خراوەتە سەر و بۆی زیاد کراوە. چاکسازی کراوە لە Symentry Tools دا تایبەتمەندی Send models to Print Studio ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش بۆ کار کردنی لە گەڵ پرینتەری سریدی دا. چاکسازی تەواو کراوە لە UV Editor دا. تایبەتمەندی Time Editor ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش وا دەکات کە کرداری جوڵە زۆر ئاسان ئەنجام بدرێت بە تایبەت لە بواری Gaming دا. زانیاری زیاتر لە بەشی Motion Graphic دا MASH Editor زیاد کراوە کە شتێکی زۆر نایابە بۆ ئەو بەشە و کار کردنی بە MASH زۆر ئاسان دەکات. زانیاری زیاتر چاکسازی کراوە لە XGEN دا و Interctive Grooming Hair ی بۆ زیاد کراوە. زانیاری زیاتر تایبەتمەندی Bifröst Ocean Simulation System زیاد کراوە بۆ BIfrost کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی دەریا . تایبەتمەندی Time Editor تایبەتمەندی Interactive Hair Grooming تایبەتمەندی deep adaptive fluid simulation
  5. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    دەستەکانت خۆش بن کاکە توانا، کتێبێکی زۆر بەهێزە. هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.
  6. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    دەستەکانت خۆش بێت کاکە ئەزمەڕ گیان، کارێکی زۆر نایابە. هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.
  7. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Rebin Muhammad لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    سەرکەوتوو بیت ، کارێکی زۆر جوانە .
  8. شایەنی نیە کاکە ئەزمەڕ گیان.
  9. لەم ڕۆژانە دا جیهانی سی جی و کۆمپیوتەر گرافیک یەکێکە لە بوارە هەرە بەهێزەکانی جیهانی کۆمپیوتەر و چەندین کۆمپانیای گەورە سەرقاڵی بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی ئەو جۆرە پڕۆگرامانەن و بەردەوام لە هەوڵی بەهێزکردنی دان، یەکێک لەو پڕۆگرامانەش کە پێشەنگیان هەیە لەو بوارەدا بریتیە لە بەرنامەی 3dsMax کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە بەرهەم دەهێنرێت و زۆر بەکارهێنەری هەیە هەر بۆیە چەندین کەس لە هەوڵی پەرەپێدان و خزمەت کردنی ئەو سۆفتوێرەن. کۆرۆنا ڕێندەر Corona Renderer یەکێکە لەو پڵەگینانەی کە لە سەر پرۆگرامی سریدی ماکس کار دەکات و یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان کە بەکارهێنەرێکی زۆری لە جیهانی سی جی دا بۆ خۆی دروست کردوە و لە ئێستا دا لە هەرە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکانە. کۆرۆنا ڕێندەر بە تەواوی Physical Based ە واتە پشتی بەستوە بە یاسا فیزیاییەکانی ڕوناکی و ماتریاڵ، ئەمەش وای کردوە کە وێنەکان زۆر Realistic بن و لە ڕاستیەوە زۆر نزیک بن. لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە بریتیە لە: ئاسانی بەکار هێنان: لە هەرە تایبەتمەندیە گرنگەکانی ئەم پڵەگینە ئاسانی بەکار هێنانیەتی ئەویش بە سادە کردنەوەی ئینتەرفەیسەکەی و لابردنی زۆر option ی ئاڵۆز کە خۆی بە شێوەی خۆکار ڕێکیان دەخات. کوالیتی وێنەی کۆتایی: ئۆکتان هەر لە سەرەتاوە بەوە جیا دەکرایەوە کە کوالیتی وێنەی کۆتایی زۆر بەرزە و Output ێکی بەهێزی هەیە. خێرایی لە ڕێندەر کردن دا: کۆرۆنا بە هۆی ئەوەی کە پشت بە هەر دوو یەکەی CPU وە GPU لە یەک کاتدا دەبەستێت ئەمەش وای لێ دەکات کە خێراییەکەی لە چاو ڕێندەر ئینجینەکانی تر زیاتر بێت. کارتێکەری فیزیایی: یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی کۆرۆنا بریتیە لەوەی کە پاڵپشتی یاسا فیزیاییەکانی ڕوناکی و ماتریاڵ دەکات، ئەمەش وا دەکات کە وێنەی کۆتایی زۆر Realistic بێت واتە لە ڕاستیەوە زۆر نزیک بێت. تایبەتمەندی پڕۆخی: کۆرۆنا ڕێندەر سیستمێکی بەهێزی پرۆکسی هەیە کە دەتوانێت لە یەک کاتدا چەندین ئۆبجێکت ڕێندەر بکات بێ ئەوەی لۆد لە سەر کۆمپیوتەرەکە دروست بکات پێش ڕێندەر. تایبەتمەندی Corona Scatter: ئەمەش یەکێکی ترە لە تایبەتمەندیە هەرە بەهێزەکانی کۆرۆنا کە سیستمێکی تایبەتە و بەکار دەهێنرێت بۆ بڵاو کردنەوەی ئۆبجێکتەکان بە سەر ڕوی Surface ەکاندا و بە شێوەیەکی زۆر نایاب کە دەتوانرێت Randomize بکرێت. تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە (1.4): سیستمی Denosing واتە ساف کردن و لابردنی زبری زۆر بەهێز و خێرا کراوە نزیکە ٪٥٠ بۆ ٪٧٠ کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە و دەتوانی وەک سیستمێکی نوێ ناوی بهێنی. سیستمی Adaptive image sampling خێراتر کراوە و شێوازێکی نوێی بۆ زیاد کراوە کە جوانتر و ڕونترە. سیستمی VFB History بۆ زیاد کراوە کە دەتوانرێت ڕێندەرەکانی پێشوت پاشەکەوت بکەی و پاشان هەر کاتێک ویستت بە تەنها یەک کلیک دەتوانی وێنەکە لە Frame Buffer ەکەدا ببینی. تایبەتمەندی Multi Resgio ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش تواناییت پێ دەدات کە لە یەک کاتدا چەند ناوچەیەک دیاری بکەی و تەنها ئەو ناوچانە ڕێندەر بکەیت. ڤیدیۆی نوێکاریەکانی ئەم بەرهەمە:
  10. کۆمپانیای بەرهەمهێنی ڤیڕەی Chaos Group لە دوایین هەواڵیاندا ڕایانگەیاند کە وەشانێکی نوێی ڤیڕەیان خستۆتە بازاڕەوە ، کە ئەویش وەشانی 3.4 ە. هەر لەو هەواڵە دا هاتووە کە ئەم وەشانەیان تایبەت بە سریدی ماکسە و چەندین نوێکاری و چاکسازیان تێدا کردووە و وایان لێ کردوە کە بە تەواوی بگونجێت لە گەڵ سریدی ماکسی 2017. بە ڕای زۆرێک لە ونەرمەندانی بواری سی جی ئەم وەشانەیان زیاتر بۆ پتەو کردنی ئەو پڵەگینەیە بە تایبەت Corona Renderer کە لە ئێستا دا کێبڕکێکارێکی سەرسەختی ئەم پڵەگیەیە ئەمەش لە بەر ئەوە دەڵێن چونکە لەم وەشانەی ڤیڕەی دا سیستمی Denoiser زیاد کراوە کە ئەمەش پێش ٣ مانگ لە کۆرۆنا ڕێندەرەر دا زیاد کراوە و هەندێک پێیان وایە کە لەوانەیە بیرۆکەکەیان لەوەوە وەرگرتبێت. ئەگەر چی زۆرێک لە لێکۆڵەرەوەکانیش پێێان وایە کە ڤیڕەی هەوڵ دەدات بەرەو GPU Rendering بڕوات و ئەو بوارە بەهێز بکات بە تایبەت لە ئێستا دا کە سیستمی SLI پەیدا بووە و وا دەکات کە لە یەک کاتدا چەند گرافیک کارتێک بە یەکەوە ببەسترێتەوەو کار بکەن بە یەکەوە، ئەو Denoising ەش تایبەتمەندیەکە کە کۆمپانیای nvidia بەرهەمی هێناوە . هەرچیەک بێت بە ڕای من دروست بوونی ئەو کێبڕکێیە لە نێوان کۆمپانیا زەبەلاحەکاندا لە کۆتاییدا بە سودی بوارەکە و بەکارهێنەرانی ئەو بوارە دەشکێتەوە، ئەمەش بە ئاشکرا لە دابەزاندنی نرخی ئەو بەرهەمانە دا دەبینرێت. لە گرنگترین تایبەتمەندیەانی ئەم وەشانە (V-Ray 3.4) بریتیە لە: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی 2017 دا و گونجاوە لە گەڵ Physical Material کە لە ماکسی ٢٠١٧ دا زیاد کراوە. سیستمی V-Ray Denoiser ی بۆ زیاد کراوە کە ئەمەش بریتیە لە path ێک و وا دەکات کە وێنەکە سافتر و ڕونتر دەرکەوێت. چاکسازی کراوە لە GPU Rendering دابەم شێوەیە: ئێستا پاڵپشتی ئەو Bum Map انە دەکات کە Procedural Noise ی دراوەتێ. پاڵپشتی orthographic Camera واتە کامێرەی ئایزۆمەتریک دەکات. دەتوانی چاودێری GPU memory بکەی ڕاستەوخۆ لە Frame Buffer ەوە. لە Arial Perspective دا دەتوانی ڕەنگی atmospheric haze بگۆڕی. حساب کردنی Light Cache بە بڕی 15٪ خێراتر کراوە. چاکسازی لە Vray Frame Buffer دا کراوە بەم شیوەیە: ئیختیارێک زیاد کراوە بۆ پاشەکەوت کردنی وێنە لە History دا دوای تەواو بوونی ڕێندەر. ئیختیارێکی زیاد کراوە بۆ دانانی ڕێچکەی History بە شێوەی پەیوەندیدار بەو فایلەی کاری تێدا دەکەی (Relative) ڤیدیۆی تایبەتمەندی Denoiser لە ڤیڕەی 3.4 دا:
  11. یەکێک لە گروپەکانی نەخشەسازی و دیزاینی تەلارسازی زانکۆی ستۆکهۆڵم لە هەفتەی نەخشەسازی و دیکۆراسیۆنی وڵاتی سوید، دیزاینی نمونەیەکی جیاوازی کاشی سیرامیکی دیواریان بڵاو کردەوە کە لە کای دار دروست دەکرێت و دژە دەنگە (واتە ڕێگری لە هاتوچۆی دەنگ دەکات)، لە هەمان کاتدا کێشیشی زۆر کەمە. تەلارساز: ئەم جۆرە کاشیە سودێکی زۆری دەبێت لە ڕووی بەرگە گرتن و کێش و عزل وە هەروەها باڵانسێکی باش لە فەزاکاندا دروست دەکات. ئەم جۆر کاشیانە کە پێیان دەوترێت کاشی دار لە سەر شێوەی شەش پاڵو دروست دەکرێن کە هەر یەکەیان ڕەنگێکی جیاوازی هەیە و زۆر سەرنجڕاکێشن. لە کۆتاییشدا دیمەنێکی زۆر جوان دەبەخشێتە ئەو دیوارەی کە لە سەری بە کار هاتووە و جوانیش دەبەخشێتە دیزاینەکە بە گشتی. دەشتوانرێت لە خانویەکی سەکەنی یان ئۆفیسێکی بازرگانی بە کار بهێنرێت. ئەم کاشیە لە فایبەر و کای دار بە بەکارهێنانی چیمەنتۆی تایبەت و بڕێک لە ئاو دروست دەکرێت، ئەمەش وای لێ دەکات کە تا ڕادەیەک پتەو بێت و بەکار هێنانی ئاسان بێت. پێکهاتەی ئەم کاشیە بە شێوەیەکی کە ڕێگە بە هاتنە ناوەوە هیچ جۆرە دەنگێک نادات و هەروەها لە ناویشەوە ڕێگە بە بڵاو بوونەوە و ڕۆیشتنی دەنگ نادات بۆ دەرەوە. ئەمەش سەرەڕای ئەو جوانیە بێوێنەیەی کە دروستی دەکات لە ناوەندەکەدا. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم جۆرە کاشیە ئەوەیە کە بە تەواوی دۆستی ژینگەیە و بە هیچ شێوەیەکی نێگەتیڤ کار لە ژینگە ناکات و هەروەها دەبێتە پارێزەرێکیش بۆ وزە لە ڕێی ڕێنەدان بە چوونە دەرەوەی وزە لە بیناکاندا. چەند وێنەیەکی تری ئەم بەرهەمە:
  12. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    دەست خۆش کاکە ئەزمەڕ گیان کارەکانت هەردەم جوانن و بەرەوپێش چوونی تەواوت بینیوە لە کارەکانتا. بەڵام بۆ زیاتر بەهێز کردنیان هەندێک تێبینی بچوکم هەیە. ئەو Layer ی Gausian Blur ەی کە لە فۆتۆشۆپ دا دروستت کردوە دواتر Opacity ت داوەتێ کە ئەمە بۆ Blur کارێکی جوان نابێت و کاریگەریەکەشی دەرکەوتووە. بە گشتی یەک Tent color دراوە بە هەموو وێنەکە کە ئەمەش وا دەکات ڕەنگەکان بە ئاسانی لە یەکتری جیا نەکرێنەوە، ئەگەر بێت و هەندێک ڕوناکی ترت بە کار بهێنایە کارەکە زۆر جواتر دەبوو. دووبارە دەستخۆشیت لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. کەمێک بۆم دەسکاری کردیت، ئەگەر بە دڵت بێت:
  13. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    دەست خۆش کاکە سەرمەد بە ڕاستی پڵەگینێکی ناوازەیە. بەس وابزانم هەموی بە جیا جیا هەیە بۆنمونە (Hatch Manager یان Terrain و ...هتد) هەر یەکەیان بە جیا جیا ، بەس ئەمەی داتناوە هەمویانی تیایە تەنها Architecture ەکەی نەبێت. سەرکەوتوو بیت
  14. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Hakar_yusuf لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گفتوگۆی گشتی
    دەست خۆش، ماڵپەڕێکی زۆر بەسودە، تاکە کێشەی ئەوەیە کە دەتوانی ڕۆژانە تەنها 15 وێنە داگری بە شێوەی free.
  15. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Hakar_yusuf لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    من سودم لە زۆربەیان بینیوە بەڵام زیاتر: کاتێک کێشەیەکم هەبوبێت سودم لە CgSociety Forum واتە CGTalk بینیوە. بۆ فێرکاری Essential سودم لە Digital Tutors بینیوە. بۆ فێرکاری ئەدڤانس سودم لە FXPHD و The Gnomon Workshop ىینیوە. بۆ فێرکاری ئافتەر ئیفێکتیش سودم لە VideoCopilot بینیوە. لە بواری پارتیکڵ و Visual Effect دا Allan Mckay مامۆستای من بوە. ئەوەشم بیر نەچێت کە یوتیوب هەمیشە وەکو بابە گەورە وابوە هەر کێشەیەکم هەبوبێ پەنام بۆ بردوە. بەڵام زۆر حەزم بە lynda نیە.
  16. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Hakar_yusuf لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    هەروەک کاک دەشتی ئاماژەی پێ دا، بەرنامەی مایا پێشەنگە لە بواری VFX و ئەنیمەیشن دا و وا پێ دەچی کە کۆمپانیای ئۆتۆدێسک گرینگی تایبەت بدات بەم بەرنامەیە. بەو پێیەی کە لە هەر وەشانێکدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری زۆر لە بەرنامەکەدا و چەندین تایبەتمەنی نوێ و بەهێزی بۆ زیاد دەکات. ئەوەشمان لە یاد بێت کە مایا لە لایەن زۆربەی ستۆدیۆ بەناوبانگەکانی جیهانەوە کاری پێ دەکرێت و چەندین کاری زۆر بەهێزی پێ ئەنجام دراوە.
  17. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ کارێز لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    ئێستا دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاینیش ئەم کتێبە ببینن ..
  18. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاکە سەرمەد، ڕونکردنەوەکەت لە سەر ART زۆر نایابە. لە لایەن زۆر ماڵپەڕیشەوە ئەم کارەی تۆ وەک ڕیفرێنس بە کار هێنراوە. http://www.vfxarabia.co/#!Autodesk-3ds-Max-2017-What-to-expect/c1kpy/56faa1230cf226b8e6857361
  19. بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی پرسیارەکەت: ڕێژەی میکسەکان بەم شێوەیە ناوی لێ نراوە: 1:3:6 پێی دەوترێت میکسی M10 1:2:4 پێی دەوترێت میکسی M15 1:1.5:3 پێی دەوترێت میکسی M20 1:1:2 پێی دەوترێت میکسی M25 بۆ هەر یەکەیان فاکتەرێک هەیە کە لەو ڕێژەیە دەریدەکەی و پێی دەوترێت ( Shrinkage or safety Factor ) کە بریتیە لە 1.54 بۆ 1.57 تۆ دەتوانی یەکێکیان بە کار بهێنی. ئەمەش جیاوازی نێوان کۆنکرێتە بە تەڕی و کۆنکرێت بە وشکی کەواتە قەبارەی کۆنکرێتی وشک دەکەت 1.54 ی کۆنکرێتی تەڕ کەواتە ڕێژەکە دەگۆڕێت بۆ 1.54 / 1 = 0.65 (ئەمە هەندێک کات پێشی دەوترێت Water-Cement Ration) بۆ کۆنکرێتی 1:2:4 کۆی ڕێژەکە دەکاتە (7) ئێستا لەمەوە دەتوانین ڕێەکان دەربهێنین: بۆ ڕێژەی چەو دەکاتە : (7 / 4) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 17.6م³ بۆ ڕێژەی لم دەکاتە : (7 / 2) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 8.8م³ بۆ ڕێژەی چیمەنتۆ دەکاتە : (7 / 1) * 1.54 * 20 (بڕی کۆنکرێتەکە) = 4.4م³ وەزنی کۆنکرێت دەکاتە: 4.4 * 1440 = 6336 کیلۆ کە دەکاتە نزیکەی ٦ تەن و نیو
  20. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    ئەم گۆڕانکاریانەش کراوە: Scene converter زیاد کراوە بۆ ART واتە گشت ماتریاڵ و ڕوناکی و ڕێکخستنەکان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بگونجێت لە گەڵ ڕێندەر ئینجینە نوێکەدا کە بریتیە لە ART. لە Viewport Navigation دا Orbit point of interest / Orbit subobject زیاد کراوە. geometry mode زیاد کراوە بۆ ئامێری Mirror. چەند دیمەنێکی دیالۆگی Scene Converter
  21. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ کارێز لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش کاکە کارێز، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم .
  22. دەست خۆش بەڕێز سەناریا، بابەتێکی نایابە. سەرکەوتوو بیت
  23. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    دەست خۆش کاکە سەرمەد، بە ڕاستی ڕونکردنەوەیەکی جوانت لە سەر داوە. سەرکەوتوو بیت.
  24. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ parsa لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڕێز @parsa من زۆر لە مەبەستەکەت تێ نەگەیشتم، هیوادارم کەمێک ڕونکردنەوەی زیاتر بنوسی.
  25. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک سەرمەد، سەرنجڕاکێشە بە تایبەت ئەوەی کە تۆ ئەو هەواڵەت دەست کەوتوە لە گەڵ ئەوەی هێشتا بەرنامەکە بڵاو نەکراوەتەوە. بە ڕای من پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی هەیە لە داینامیک و Fluid System دا.