Jump to content

خەڵات جەلال

بەڕێوەبەر
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن خەڵات جەلال ەوە

  1. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاکە توانا، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.
  2. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاکە سەرمەد، بابەتێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە. سەرکەوتوو بیت
  3. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Sarwar لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    کاکە سەروەرسەرەتا بەخێر هاتنی بەڕێزت دەکەین بۆ ماڵپەڕەکەمان، من تا ڕادەیەک ئاگادارم لە کارەکانی بەڕێزتە کە بە بەرنامەی ڕیڤیت ئەنجامیان دەدەی، من خۆم کارەکانم زۆر بە دڵە لەو ڕوەی کە ئەو کارانە بە تەواوی بە بەرنامەی ڕیڤیت جێبەجێ دەکرێن و پاشان هەوڵ دەنێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی تەنها ڕیڤیت بە کار بهێنرێت بۆ ڕێندەر، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم و ئەم کارەشت وەک دیزاین کارێکی جوانە . سەرکەوتوو بیت
  4. کۆمپانیای Blender Foundation وەشانێکی نوێی بلێندەریان بڵاو کردەوە کە چاند نوێکاریەکی تێدایە و لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە، شایەنی باسە Blender 3D پڕۆگرامێکی سریدی سەرچاوە کراوەیە (Open Source) کە بە بێ بەرامبەرە و توانایەکی باشی هەیە لە مۆدێلینگ دا و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهاندا. بە زۆری ئەم پڕۆگرامە لە گەڵ Game Engine ەکاندا بە کار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو توانا بەهێزەی کە لە بواری مۆدێلینگ دا هەیەتی و ئەوەی کە ئەم پڕۆگرامە بە بێ بەرامبەرە. ئەم بەرنامەیە گشت تایبەتمەندیەکانی بەرنامە سێ لاییەکانی تێدایە لەوانە (Modeling و Rigging و Animation و Sculpting و Texturing و چەندین تایبەتمەندی تریش) کە وای لێ دەکات بە یەکێک لە پڕۆگرامە گرنگەکانی بواری سریدی و وێنە سێ لاییەکان دابنرێت. هەروەک پەرەپێدەرانی ئەم پڕۆگرامە ڕایگەیاندوی کە ئەم پڕۆگرامە بە تەواوی بێ بەرامبەرە و بۆ هەر مەبدەستێکت بێت بازرگانی یان فێرکاری. ماڵپەڕی سەرەکی داگرتنی پڕۆگرام لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتین لە: چاکسازی لە ڤیوپۆرتەکەی دا کراوە و خێرایی زیاد کراوە. تایبەتمەندی Pixar Open subdiv ی بۆ زیاد کراوە کە ڕێگەی پێ دەدات ئۆبجێکتەکان smooth بکات زۆر بە خێرایی و Tesselate ی پۆلیگۆنەکان بکات. تایبەتمەندی Volume Density Render ی بۆ زیاد کراوە. کارکردنی لە گەڵ براوسی فایلەکان خێراتر کراوە و دەتوانی بە سەهمە سەر کیبۆردەکەت بە ناو فایلەکاندا بگەڕێی. تایبەتمەندی Grid Snapping ی بۆ زیاد کراوە لە شێوەی 3d دا. هەندێک ئامێری تایبەت بە دەسکاری کردنی ڤیدیۆی بۆ زیاد کراوە. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی نوێی تریش کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بیانبینی. لۆگۆی بەرنامەکە: نوێکاریەکان بە شێوەی ڤیدیۆ ١ نوێکاریەکان بە شێوەی ڤیدیۆ ٢ کۆمەڵێک کار کە بەم پڵەگینە ئەنجام دراوە
  5. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    کاکە توانا ئەو ڤیدیۆیەی داتناوە کێشەی تێدایە و کار ناکات، لەوانەیە بە تەواوی بەرز نەبوبێتەوە، هەروەک برادەران وتیان بۆ ڤیدیۆ وا باشترە لە یوتیوب بەرزی بکەیتەوە و پاشان بەستەرەکەی لەم بابەتەدا دابنێ، بە شێوەی ئۆتۆماتیکی ڤیدیۆکە نیشان دەدرێت. لە گەڵ ڕیز دا
  6. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەدۆب فۆتۆشۆپ
    دەست خۆش کاکە ئەزمەڕ گیان.
  7. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ hemn.wali لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە هاردوێر و کێشەکانی
    بە دڵنیاییەوە GTX 780 باشترە لە زۆر ڕوەوە. سەیرێکی ئەم پەیجەی خوارەوە بکە بە تەواوی جیاوازیەکان ڕوون کراوەتەوە . http://gpuboss.com/gpus/GeForce-GTX-780-vs-GeForce-GTX-680
  8. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    هاوڕێیان ئەمە کێشە نیە، ئەوە تەنها تایبەتمەندیەکی بەرنامەی ئۆتۆکادە کە لە ڕێیەوە گشت دیالۆگەکان دەشاردرێنەوە و بە کۆماند کار دەکرێت ئەو کۆماندانەش SYSvar یان پێ دەوترێت. بۆ گێڕانەوەی ئەم دۆخە بۆ باری ئاسایی پێشتر لە CommandLine دا بنوسە (filedia) کە ئەمیش کورتکراوەی (File dialog) ە و پاشان نرخەکەی بکە بە 1 واتە گشت دیالۆگەکان نیشان بدە.
  9. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    منیش زۆر دەمێکە بە کاری ئەهێنم شتێکی زۆر بەسودە. دەست خۆش کاکە سەرمەد.
  10. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Dashty لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک مایا
    دەست خۆش کاکە دەشتی.
  11. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ڕەخنە و پێشنیار
    دەستتان خۆش بێت، زۆر جار گفتوگۆ و مناقەشە کراوە لە سەر ئەوەی کە ئایا هەواڵ لە پێش مەکۆ بێت یان بە پێچەوانەوە و بە ڕای زۆرینەش بەو شێوەیە دانرا، بەڵام ئەگەر ئێوە ئەو شێوەیەتان پێ باشە بەو شێوەیەی لێ دەکەین.
  12. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ هیوا یاسین لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    دەست خۆش کاکە هیوا گیان کارێکی نایابت ئەنجام داوە بە سکێچ ئەپ. سەرکەوتوو بیت
  13. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ hemn.wali لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    منیش هەمان ڕآی کاکە هیوام هەیە، بۆ BIM یش دەتوانی Revit بە کار بهێنی، بەڵام پێویستە سەرەتا بڕیار بدەی و Step by step فێری شتەکان ببی و لە خۆتی ئاڵۆز نەکەی. سەرەتا لە بەرنامەی AutoCad ەوە دەست پێ بکە چونکە ئەو پڕۆگرامە لە هەموو ئاستەکاندا پێویستت پێی دەبێت. پاشان برؤرە سەر بەرنامەیەکی سریدی وەک سکێچ ئەپ یان سریدی ماکس، چونکە ئەو دوو بەرنامەیە لە بواری تەلارسازی دا زۆر بەهێزن. دوای ئەوەی کە 2D و 3D ت تێپەڕاند ئینجا دەتوانی خۆت فێری بەرنامەیەکی BIM بکەی، بە ڕای من Revit لە هەمویان باشترە. پێویستە ئەوەشمان بیر نەچێت کە بەرنامەی فۆتۆشۆپ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە Presentation ی تەلارسازیدا و پێویستە فێری ببی یان شتێکی لێ بزانی بەڵام زەرورەت نیە. هیوادارم توانیبێتم وەڵامێکی گونجاوم دابیتەوە.
  14. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    دەست خۆش کاکە سەرمەد، پڵەگینێکی زۆر نایابە، من بۆ ماکس بە کارم هێناوە و یەک دوو کاریشم پێ ڕێندەر کردووە.
  15. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    کاکە سەرمەد ئەوە بە شێوەی گشتی لە کاتی Post Production دا دایدەنێی، بەڵام دەتوانی لە ماکسیش دا بە بەکار هێنانی ماتریاڵی (Arch And Design) ی مێنتاڵ ڕەی ئەو کارە جێبەجێ بکەی. ماتریاڵێکی Arch and Design هەڵبژێرە و پاشان بچۆرە سەر Tab ی Self Illumination Glow و لەوێوە ڕێکخستنەکان بەو شێوەیەی کە دەتەوێت بیگۆڕە.
  16. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    هەوڵ بدە نمونە ئامادەکانی Max Creation graph داگرە لەم بەستەرەی خوارەوەوە، کە چاند نمونە و Component ێکی تیایە یەکێک لەوانە ئەوەیە کە تۆ مەبەستتە کە ڕاستەوخۆ زیاد دەبێتە ناو Component ەکانی MCG ەوە. http://talarsaz.com/forums/topic-11/
  17. کۆمپانیای 3dquakers ڕایگەیان کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی فۆرستەر(Forster) یان بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی Cinema 4D بڵاو کردۆتەوە، کە پڵەگینێکی تایبەتە بە دروست کردنی سروشت لە دیمەنەکاندا لە ڕێگەی دانانی دار و سەوزایی و چیمەن و گوڵ و بەردەوە و پاشان بڵاو کردنەوەی بەو ئۆبجێکتەی کە بۆی دیاری دەکەی. لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە گشت ئەو شتانەی دایدەنێی توانای جوڵانیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی (Force) کە لە دیمەنەکەدا دایاندەنێی. ئەم پڵەگینە چوار مۆدیوڵی سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە ئەوانیش (Forster Trees, Multiflora, Multicloner و Forster Rock) ن، هەروەها چەند کۆمەڵێکی (Library) درێژکراوەی چیمەن و درەخت و بەردی ئامادەی تێدایە کە دەتوانی ڕاستەوخۆ بە کاریان بهێنی. دارەکان دەتوانی لە سەرەتاوە دروست بکەی یان دارێکی ئامادە دابنێی و گۆڕانکاری تێدا بکە و بیگۆڕی بەو شێوەیەی کە دەتەوێ. ئەم پڵەگینە لە ئەسڵدا بۆ بەرنامەی SoftImage بەرهەم هێنراوە و تایبەت بووە بەو بەرنامەیە، بەڵام دواتر کۆمپانیا بڕیرایدا کە ئەم پڵەگینە پەرەپێبدات بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی بە شێوەیەک کە لەگەڵ گشت ڕێندەر ئێنجینەکانی ئەو بەرنامەیە دا بگونجێ لەوانە (ڤیڕەی و ئەرنۆڵد و ئۆکتان و ڕێندەرەری تایبەت سینەما فۆر دی). نرخی ئەم پڵەگینە لە ئێستا دا ٣٥٠ $ دۆلاری ئەمریکیە کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانی بیکڕی. لە تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە: بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ بەرنامەی سینەما فۆر دی و گشت ئەو ڕێندەرەرانەی کە تایبەتن بەو بەرنامەیە. توانای بڵاو کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆبژێکتی هەیە لە دیمەنەکەدا بێ ئەوەی لۆد لە سەر فایلەکە دروست بکات. گشت ئۆبجێکتەکان توانای جوڵەیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی کە لە دیمەنەکەدا هەیە. گشت ئەو ڕوەک و دارانەی کە دادەنرێن توانای گەشەیەن هەیە و دەتوانن بە گوێرەی کات گەشە بکەن. دەرکەوتنیان لە ڤیوپۆرتەکاندا بە شێوەی OpenGL ە کە ئاسانکاری دەکات بە شێوەیەکی زۆر جوان دەرکەون. دەتوانرێت بەفر بەرهەم بهێنرێت بۆ ڕوەکەکە و وای لێ بکەی کە دابپۆشرێت بە بەفر و لە سەر چڵەکانی کۆ ببێتەوە. دەتوانی میوەی وەک Geometry بۆ زیاد بکەی بەو شێوەیەی کە دەتەوێ و پاشان چڕی میوەکانیش دیاری بکەی. ئەمانە و چەندینی تریش کە دەتوانی لەم پەیجەوە بیبینی... ماڵپەڕی سەرەکی چەند نمونەیەک لە دارەکانی ئەم پڵەگینە
  18. کۆڕۆنا ڕێندەر(Corona Render) یەکێکە لە ڕێندەرئێنجینەکان Render Engine کە بە تاکە ڕکابەری سەرەکی دادەنرێت بۆهەر یەکە لە ڤیڕەی و مێنتاڵ ڕەی بەرنامەی سریدی ماکس. گومان لەوەدا نیە کە ڕێندەر ئینجینەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە کاری کۆمپیوتەر گرافیک داو خۆی لە خۆیدا بە زانستێکی سەربەخۆ دادەنرێت کە پەیوەندی هەیە بە تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی ڕوناکی و موادەکاندا، هەروەها تایبەتمەندی کیمیایی موادەکان بەگشتی، چونکە کۆتایی هەموو کارێکی گرافیک بە تایبەت گرافیکی سێ لایی بە ڕێندەر کۆتایی دێت و لەو ڕێیەوە کارەکەت دەردەخەی و ئاراستەی کلاینتەکانتی دەکەی. کۆڕۆنا ڕێندەر لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە لایەن خوێندکارێکی چیکی بە ناوی (Ondřej Karlík) ەوە کە خوێندکاری زانکۆی براگی تەکنیکی بوو وەک نامەی کۆتایی دەرچوونی پێشکەش کرا و پاشان پڕۆژەکە گەورەتر کرا دوای ئەوەی کە کۆمپانیایەکیان دامەزراند بە ناوی کۆرۆنا لە گەڵ هونەرمەندانی کۆمپیوتەر گرافیک (Adam Hotový) و (Jaroslav Křivánek) وە دەستیان کرد بە پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە بە شێوەی بازرگانی (Commercial)، تا ئەوە بوووەشانی یەکەم و بێتای ئەو پڵەگینەیان بە شێوەی فەرمی بڵاو کردەوەلە ساڵی 2012 دا و پاشان لە ٢٠١٣ دا وەشانی ئەلفای ئەو پڵەگینەیان بڵاو کردەوە کە ئەو دوو وەشانە بە بێبەرامبەر بوون و دەتوانرا بە خۆڕایی داونلۆد بکرێن، ئەمەش وای کرد کە ئەم پڵەگینە زۆر بە خێرایی بڵاو ببێتەوە و ناوبانگێکی باش بۆ خۆی پەیدا کرد و چاند کاری بەهێزی پێکرا و چووە بواری کاری پڕۆدەکشنەوە، بێگومان ئەمانەش هانی پەرەپێدەرانی دا کە بەردەوام بن لە پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە و تە ئەوە بوو لە سەرەتاکانی ٢٠١٤ دا وەشانی ١.١ ئەم پڵەگینەیان بڵاو کردەوە بەڵام ئەم جارەیان بە خۆڕایی نەبوو بەڵکو دەبوایە بیکڕیت و ئیتر سەردەمی بێبەرامبەر بوونی ئەم پڵەگینە کۆتایی پێ هات. لۆگۆی کۆمپانیا ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەوەیە کە شێوازی کڕینی ئەم پڵەگینە بریتیە لە شێوازی کرێی مانگانە (FairSaaS) کە ئەمەش یارمەتیت دەدا هەر کاتێک کە پێویستت بوو بە کرێ وەریبگریت و هەر کاتێک نەتویست ڕایوەستێنی بێ هیچ کێشەیەک ئەمەش ئاسانکاریەکی گەورەیە. هەر چندە دوات ئە پڵەگیە کڕک کرا و ئەوانەی کاریان بە License نیە بە کاری دەهێنن. تیمی پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە: لە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی ئەم پڵەگینە: خێرایی لە ڕێندەر کردن دا یەکێکە لە تایبەتمەندیە هەرە بەهێزەکانی ئەم پڵەگینە. بوونی شێوازی Progressive و Bucket لە شێوازی ڕێندەر کردن دا. پاڵپشتی کردنی هەر دوو سیستمی Light Cache و Irridiance Map لە شێوازی GI دا. بوونی سیستمی Spread Scattering ی تایبەت بە خۆی کە ڕێگەت پێ دەدات لە یەک کاتدا ملیۆنەها ئۆبجێکت بڵاو بکەیتەوە بێ ئەوەی لۆد لە سەر ڤیوپۆرت دروست بکات. پاڵپشتی کردنی بۆ سیستمی Point Cloud لە نیشاندانی ئۆبژێکتەکاندا. پاڵپشتی کردنی سیستمی Proxy کە دەتوانێت لە گەڵ mrProxy ش کار بکات. بوونی ماتریاڵ سیستمی تایبەت بە خۆی. بوونی ڕوناکی تایبەت بە خۆی و سیستمی CoronaSun تێیدا. ئەمانە و چەندینی تریش کە وای لێ دەکات ڕکابەری سەرەکی ڤیڕەی و مێنتاڵ بێت. تایبەتمەندیەکانی وەشانی ١.٢: سیستمی Render Edge بەهێز کراوە و قەراغەکان بە جوانی ڕێندەر دەکات و Sharpny پێ دەبەخشێت. زیاد کردنی سیستمی Corona Displacement کە یەکێکە لە مۆدیفایەرە بەهێزەکانی کۆرۆنا. ئێستا Corona Scatter پاڵپشتی VertexPaint دەکات. چاکسازی کراوە لە Corona Multimap Texmap دا. چاکسازی کراوە لە سیستمی Corona Proxy دا. چاکسازی کراوە لە Bitmap Export دا واتە هەڵگرتنی وێنەی کۆتایی. ئێستا پاڵپشتی 3ds max Atmospheric effect دەکات تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە ببینە: ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا داگرتنی وەشانی Trial ی ٤٥ ڕۆژی ئەم پڵەگینە گەلەری کارەکان کۆمەڵێک کار کە بەم پڵەگینە ئەنجام دراون:
  19. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ دژوار لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش، بابەتێکی سەرنج ڕاکێشە.
  20. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەدۆب فۆتۆشۆپ
    دووبارە دەست خۆش کاکە ئەزمەڕ، بە ڕاستی بابەتێکی نایابە.
  21. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەدۆب فۆتۆشۆپ
    دەست خۆش کاکە ئەزمەڕ گیان، زانیاریەکی زۆر بەسودە.
  22. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Dashty لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڕێز @Azmar Abdulkarim هەر کاتێک کێشەیەکی لەو شێوەیەت هاتە بەردەم ئەوە بە واتای ئەوە دێت ئەو وەشانەی ماکس نەدۆزرایەوە کە بۆی دروست کراوە، وەک من زانیاریم هەبێ ئەم پڵەگینە تا ماکسی ٢٠١٥ سەپۆرت دەکات. لەوانەیە تۆ ماکسی ٢٠١٦ ت هەبێ، بەڵام کێشە نیە هەر کار دەکات لە سەری، بەس پێویستە بە شێوەی Manual ڕێچکەی ماکسی بدەیتێ کە بە شێوەی ئاسایی دەکەوێتە (c:/program Files/Autodesk/3ds max 2016) . کلیک لە سەر Browse بکە و ئەو ڕێچکەیەی بدەرێ. ئەمە هەمویەتی هیوادارم ئەم زانیاریانە سودی هەبێت.
  23. خەڵات جەلال ناوه‌ڕۆكی وێبلاگی دانا لە بەشی خەڵات جەلال
    لە بەرواری 24-9-2015 ەوە ماڵپەڕی تەلارساز بە فەرمی کەوتەوە کار، بەلام ئەوە تەنها سەرەتایە چونکە بەردەوام کاری تێدا دەکەین و بە نیازین چەند بەشێکی بەهێزی تری بۆ زیاد بکەین، بۆیە داوا لە گشت میوانە بەڕێزەکانی ماڵپەڕ دەکەین کە خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لەو چالاکی و بابەتە سودبەخشانەی کە لە داهاتوو دا بڵاویان دەکەینەوە. لە گەڵ ڕێزی ستافی ماڵپەڕ
  24. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Dashty لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    من دەمێکە کاری پێ دەکەم و زۆر سودم لێ بینیوە. بەڵام لە ڤیڕەی ٣ دا ئەم تایبەتمەندیە زیاد کرا، بۆیە ڕاستەوخۆ لەوێوە بەکارم هێنا.
  25. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەدۆب فۆتۆشۆپ
    دەتوانی لە ڕێی ئەم پڵەگینەی خواریشەوە کەبۆ بەرنامەی ئۆفیس بەزێت ئەو نوسینانەی کەبە شێوە نوسینی علی نوسیوتە بیگۆڕی بۆ یونیکۆد. ناوی پڵەگین: ToUnicode لە گەڵ گشت وەشانەکانی ئۆفیس تا ٢٠١٣ تاقیکراوەتەوە لێرەوە دایگرە