Jump to content

خەڵات جەلال

بەڕێوەبەر
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن خەڵات جەلال ەوە

  1. خەڵات جەلال بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی بەکار هێنانی ماڵپەڕ
    لەوانەیە زۆربەتان تا ئێستا لە هەندێک دەستەواژەی بەکار هێنراو لە مەڵپەڕ تێنەگەن ئەمەش لە بەر ئەوەی تا ئێستا ئەوانەتان بە زمانی ئینگلیزی بیستوە و بە کار هێناوە بۆیە حەزم کرد هەندێکیان ڕوون بکەمەوە: Follow --> شوێن کەوتن Status --> حاڵەت Message --> نامە Notification --> وریا کردنەوە Warning --> ئاگادار کردنەوە
  2. پەیمانگای مەلەکی بەریتانی بۆ ئەندازیاری تەلارسازی ڕایگەیاند کە زەها حدید دەبێتە خاوەنی مەدالیای پادشایی ئاڵتونی (Royal Gold Medal) بۆ ساڵی ٢٠١٦، بەمەش دەبێتە یەکەم ئافرەت کە ئەو خەڵاتەی پێ دەبەخشرێت. زەها حدید کە بە کارە دراماتیکی و ئۆرگانیەکانی ناسراوە، گشت کارەکانی داینامیکیەت و تازەگەری پێوە دیارە و بەردەوام لە سەر پەرەپێدانی ئەو جۆرە ستاییڵە کردوە. وەک ڕێزێک بۆ ئەو هەوڵ و کۆششەی کە بە درێژایی ژیانی ئەنجامی داوە، پادشای بەریتانیا بە شەخسی واژۆی لە سەر پێدانی ئەو خەڵاتە کردووە بە زەها حدید، ئەم خەڵاتەش بە گشتی دەدرێت بە کەسێک یان چەند کەسانێک کە کاریگەریان هەبووە لە سەر ڕێچکەی تەلارسازی لە جیهان دا ، کە لە ساڵی ١٨٤٨ ەوە ئەم خەڵاتە دابەش دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٠٠ دا ئەم خەڵاتە دراوە بە فرانگ گێری (Frank Gehry) و لە ١٩٨٣ دا دراوە بە نۆرمان فۆستەر (Norman Foster) و لە ساڵی ١٩٤١ دا دراوە بە فرانک لوید ڕایت (Frank Lloyd Wright) و لە ١٨٥٩ش دادراوە بە جۆرج گێلبێرت سکۆت (George Gilbert Scott). سەرۆکی RIBA و جەین دەنکان (Jane Duncan) کە سەرۆکی لیژنەی دیاریکردنەکە بوو ڕایگەیاند: "زەها هێزێکی لە بن نەهاتوو و زانایەکی جیهانیە لە تەلارسازیدا، کە بە چەندین شێوە خزمەتی ئەو بوارەی کردوە لە دیزاینی بینا دا لە دیزاینی ئەساسی ناو ماڵ، پێڵاو، سەیارە و خشڵ دا، بە شێوەیەک کە چەندین براندی جیهانی ئاواتەخواز بوون دیزاینیان لە لایەن ئەم خانمەوە بۆ بکرێت، بۆیە خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە ئەو خەڵاتە دەبەخشینە ئەم خانمە ناوازەیە، و بەردەوام چاوەڕێی باشتریشی لێ دەکەین" هەروەها زەها حدید سەبارەت بەو خەڵاتە ڕایگەیاند : "من خۆم زۆر بە خۆشحاڵ دەزانم کە خەڵاتی پادشای ئاڵتونی ساڵی ٢٠١٦ بە من دەبەخشرێت، بە تایبەت کە یەکەم ئافرەت بم ئەو خەڵاتە وەرگرم. هەروەها زۆر سوپاسی پیتەر کۆک (Peter Cook) و لویزا هیوتن (Louisa Hutton) و دەیڤید شیپەرفێڵد (David Chipperfield) دەکەم کە ناوی منیان پاڵاوت و سوپاسی جەین دەنکان (Jane Duncan) یش دەکەم کە خەڵاتەکەی پێ بەخشیم. ئەمەش بە واتای ئەوە نایەت کە ئەو کارە زۆر ئاسانە، زۆر جار چەندین کێشە لە دیزاینەکاندا هاتۆتە پێشەوە و چەندین گرفت لە جێبەجێ کردن دا دروست بوون بەڵام سەرەڕای ئەمانە من خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم بە وەرگرتن ئەو خەڵاتە و بەردەوام دەبم لە هەوڵ و تازەگەری". کورتەیەک لە ژیانی: زەها لە ساڵی ١٩٥٠ دا لە شاری بەغداد لە دایک بووە و سەرەتای چوونە ناو تەلارسازیەوە لە ساڵی ١٩٧٢ دا بوو بۆ پەیوەندی کردنی بە پەیمانگای تەلارسازی پێشکەوتوو (progressive Architectural Association) لە شاری لەندەن، پەیوەندی کرد بە ئۆفیسی مامۆستاکەیەوە ڕیم کۆڵهاس (Rem Koolhaas) و ئیلیا زێنگلیس (Elia Zenghelis) لە ڕۆتردام تا لە ساڵی ١٩٧٧ دا بوو بە شەریک لەو ئۆفیسە دا. لە ساڵی ١٩٧٩ دا دەستی کرد بە یەکەم کاری خۆی لە لەندەن و ئۆفیسی تایبەتی خۆی دامەزراند و لەوێشەوە ناوبانگی بڵاو بۆوە بە تایبەت بە کارەکانی پیک (The Peak) لە هۆنگ کۆنگ لە ساڵی ١٩٨٣ و (Kurfürstendamm) لە بەرلین لە ساڵی ١٩٨٦ دا و کاردیف ئۆپێرا هاوس (the Cardiff Bay Opera House) ساڵی ١٩٩٤ لە وێڵز.
  3. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Azmar Abdulkarim لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    کارێکی زۆر جوانە، دەستەکانت خۆش بێت. بەس ئەگەر کەمێک Contrast و Saturation ت زیاد بکردایە لە پۆست پرۆدەکشن دا کارەکەت زۆر نایابتر دەبوو.
  4. خەڵات جەلال تێبینی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر تێبینی دابنێ لە سەر ناوەڕۆکی وێبلاگێکی لە خەڵات جەلال
    بە دڵنیاییەوە هەر بەو شێوەیە دەبێت.
  5. کۆمپانیای بە ناو بانگی هۆڵەندی United Nude کە براندێکی بەناو بانگی پێڵاوە توانی یەکەم پێڵاو بە پرحنتەری سریدی بەرهەم بهێنێت، بە شێوەیەک کە وەک کوتلەیەک سەهۆڵ دەردەکەوێت. ئەم پێڵاوە کە درێژیەکەی ٨ ئینجە و بە شێوەی کوتلە کوتلە دیزاین کراوە بە پرینتەری تایبەتی (3d CUbe Pro) پرینت کراوە بە بەکار هێنانی پلاستیکی فلامەنت (Plastic PLA filament). دیزاینەکە لە چەند کوتلەیەک پێکهاتووە و سەرەوەشی بە چەرمی تایبەت ڕوپۆش کراوە و لاکانیشی بە قوماشی تایبەت دەورە دراوە. ڕیم کۆڵهاس (Rem D Koolhaas) کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای United Nudes ە دەڵێت : پرینتەری سریدی زۆر ئاسانکاریمان بۆ دەکات و یارمەتیمان دەدات کە بە کاتێکی کەم و بە کوالیتیەکی زۆر بەرز دیزاینە ئاڵۆزەکان جێبەجێ بکەین. شایانی باسە ئەم کۆمپانیایە بە ناوبانگە لە جێبەجێ کردنی کارەکانیان بە پرینتەری سریدی و لە گەڵ زۆرێک لە دیزاینەرە بەناوبانگەکانی جیهان بۆندیان هەیە، لەوانە: زەها حدید و فێرناندۆ ڕۆمێرۆ و بێن ڤان بێرکڵ و ڕۆس ڕۆڤیگرۆس و میشێل یۆنگ بۆ دیزاین کردنی بەرهەمەکانیان. بەڵام لە دیزاینەکانیان دا پشکی شێر دراوە بە زەها حدید بە هۆی زۆربوونی خواست لە سەری و ناسکی ئەو دیزاینانەی کە ئەو ئەندازیارە تەلارسازە بەناوبانگە دایاندەنێت، ئەمەش وای کردوە کارەکانی ئەو کۆمپانیایە زۆر بەناو بانگ بن. هەروەها دیزاینەری جلی بەناوبانگ ئیریش ڤان هێرپن (Iris van Herpen) یش بۆندی لە گەڵ ئەم کۆمپانیایە هەیە بۆ دروست کردن و دیزاین کردنی ئەو پێڵاوانەی کە لە دیزاینەکانیدا بە کاری دەهێنن. بە گشتی ئەو دیزاینەر و کۆمپانیایانەی کە لە بوارەکانی جل و بەرگ کار دەکەن لە دیزاینەکانیاندا پشت بە بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیا بەناوبانگە دەبەستن. ئەو موادانەی کە لە بەرهەمەکانیاندا بە کاری دەهێنن بریتین لە پلاستیج و فایبەر و زۆرێک لە موادی جپسم فایبەر و PLA ی تایبەر، هەروەها پاودەرێکی تایبەتی کە پلاستیک و فایبەری تێکەڵی تێدایە، لە ڕوپۆشی پێڵاوەکانیش قوماشی تایبەتی قەیفە و کەتان و چەند جۆرێکی چەرمی سروشتی بە کار دێنن. ڤیدیۆی چۆنێتی بەرهەم هێنانی یەکێک لە بەرهەمەکانیان کە لە لایەن زەها حدید ەوە دیزاینی بۆ کراوە: لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە ئەمە بازدانێکی نمونەییە لە بواری وەگەڕ خستنی پرینتەرە سریدیەکان لە براندە بازرگانیە بەناوبانگەکاندا. هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان زۆر کێشەی تەلارسازان لە ڕێی ئەم تەکنۆلۆجیایەوە بێتە چارەسەر کردن.
  6. کۆمپانیای زەها حدید لە کۆتاییدا وازی لە دیزاینی یاریگای ئۆڵۆمپی تۆکیۆ 2020 هێنا دوای ئەوەی کە نەیتوانی کۆمپانیایەکی جێبەجێکار بۆ دیزاینەکەی بدۆزێتەوە. گروپی زەها حدید بۆ دیزاین لە گەڵ کۆمپانیای Nikken Sekkei تایبەت بە جێبەجێ کردنی هەیکەلە سەختەکان چوونە پاڵ یەک بۆ نوێ کردنەوەی ئەو دیزاینەی کە کراوە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە دا بۆ ئەوەی بیخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو دوای ئەوەی کە کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوان ناتوانن بچنە جێبەجێ کردن و پاڵپشتی کردنی ئەو پڕۆژەیەوە. هەروەها ڕاشیگەیەند کە ئەوە جێی نیگەرانیە کە دوو ساڵ کار کردن و دیزاین کردنی پڕۆژەی یاریگای نەتەوەیی یابانی بەو شێوەیە کۆتایی بێت. شایانی باسە بانگەواز بۆ دیزاینێکی نوێ کرایەوە دوای ئەوەی سەرەک وەزیرانی یابان هەستا بە ڕەفز کردنی دیزاینە براوەکەی زەها حدید و هاوکارەکانی، هەروەها وەک مەرجێکیش ئەوەیان داناوە کە دەبێت کۆمپانیای دیزاینەر لە گەڵ کۆمپانیایەکی جێبەجێ کردن یەکبگرن لە پڕۆسەی دیزاینەکە دا بۆ ئەوەی شتێکی واقیعی و قابیل بۆ جێبەجێ کردن بدرێت بە دەستەوە. دیزاینە براوەکەی زەها حدید توشی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە لە لایەن خەڵکی یابان و تەلارسازە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە و بە موبالەغە و موکلیف وەسفیان کرد ، شایانی باسە ساڵی 2014 ش زەها حدید لە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ گۆڤاری Dezeen توشی هەمان ئەو ڕەخنانە بۆوە ... بەشێکیش لە خەڵکانی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان لەوە دەربڕیوە کە نابێت کەسێکی بێگانە دیزاینی یاریگای ئۆڵۆمپی و نەتەوەیی ئاو وڵاتە بکات. لە بەرامبەر ئەم ڕەخنانەش دا زەها حدید وەک سەرۆکی جێبەجێکاری حدید گروپ و دیزاینەری بەناوبانگی جیهانی ڕایگەیاند کە ئەوان کارەکانیای لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا بڵاو بۆتەوە و تا ئێستا ڕەخنەی ئەوەیان لێ نەگیراوە کە دەبێت لەو وڵاتانە کار نەکەن لە بەر ئەوەی کەسێکی بێگانەن. هەروەها سەبارەت بە دیزاینەکەش ڕایگەیاند کە ئەوان ویستویانە هەرچی توانای خۆیان هەیە لەو پڕۆژەیە دا بە کاری بهێنن بۆ ئەوەی یاریگایەکی نمونەیی دەرچێت. هەر بە گوێدانە ئەو ڕەخنانە ئەم جارە سنورێک بۆ بڕی تێچووی ئەو یاریگایە دیاریکرا بە (850 ملیۆن پاوەن) ئەمەش بۆ بە هەند وەرگرتنی لە کاتی دیزاینەکە دا. شایانی باسە ئەمە یەکەم جار نیە زەها حدید توشی ئەو ڕەخنانە دێت و پڕۆژەکانی دوور دەبن لا جێبەجێ کردنەوە، بە ڕای من وەک نووسەری ئەم بابەتە پێویستە هەموو جیهان سوپاسی ئەم خانمە تەلارسازە بکەن بۆ ئەو ستایڵە جوان و ئۆرگانیەی کە هێناویەتیە ناو تەلارسازیەوە بۆ ئەو ستایڵە فمیلانیزمیەی کە دایهێناوە..
  7. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    من بە تەواوی لە گەڵ بۆچونەکەی کاک دەشتی دام، بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە یاد نەچێت کە لە کردارەکانی پێش ڕێندەر دا واتە لە کاتی مۆدێلینگ و Texturing دا، گرافیک کارت و ڕام ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن ...
  8. کۆمپانیای بەناو بانگی بواری بەرهەم هێنان و پەرە پێدانی بەرنامە سێ لاییەکان (ماکسۆن) هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی نوێی بەرناموەی بەناوبانگی Cinema 4d کە چەندین تایبەتمەندی تازەی بۆ زیاد کراوە چەندین نوێکاری تێدا ئەنجام داوە. هەروەک دەزانین بەرنامەی Cinema 4D یەکێکە لە پڕۆگرامە سێ لاییە بەهێزەکان بە تایبەت لە بواری Mograph کە کورتکراوەیەکە بە کار دەهێنرێت بۆ (Motion Graphic) واتە ئەو گرافیکە سێلاییانەی کە لە بواری ڕیکڵامە میدیاییەکان بە کار دەهێنرێت. لە بەر ئەم هۆیە بەکارهێنەرێکی زۆری لە سەرتاسەری جیهان هەیە و بە گشتی زۆربەی کەناڵە میدیاییە جیهانیەکان ئەم پرۆگرامە وەک پڕۆگرامی سەرەکی بۆ کارەکانیان بە کار دەهێنن ، هەر ئەوەش وای کردووە کە زۆر کۆپانیا پەرە بە پڵەگینە تایبەتەکانی ئەم پڕۆگرامە ناوازەیە بدەن. کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەم سۆفتوێرەش زۆر چالاکە و کاری تەواو لە سەر ئەو پڕۆگرامە ئەکات بۆ ئەوەی ئەمیش نەبێتە قوربانی پڕۆگرامە زەبەلاحەکانی وەک مایا و سریدی ماکس و هاودینی .. لە لایەکی تریشەوە بەردەوام لە هەوڵی گونجاندنین لە گەڵ ئەو هاردوێر و تەکنۆلۆژیا نوێیانەی کە دەردەچن و بڵاو دەکرێنەوە، بە تایبەت هردوێرەکانی گرافیک یان GPU. لە گرنگترین نوێکاریەکانی ئەم وەشانەی Cinema 4d بریتیە لە : شێوەی Color Pallet ەکەی گۆڕاوە بۆ شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو کە دەتوانی بە چەندین شێوە ڕەنگەکان هەڵبژێری. ماتریاڵی Variation Shader ی بۆ زیاد کراوە کە وا لە ئۆبجێکتە ئاڵۆزەکان یان پارتیکڵەکان دەکات بە یەک ماتریاڵ بە چەند شێوەیەک دەرکەون. زیاد کردنی سیستمی Spline Sketch Tool کە یارمەتیت دەدات زۆر بە ئاسانی و بە شێوەی سەربەست Shape ەکان بکێشی لە گەڵ چەندین تایبەتمەندی وەک گۆڕینی کۆرنەرەکان یان زیاد کردن و لابردنی پۆینت. ئەمانە و چەندینی تریش کە دەتوانی لەم بەستەرەوە بیانبینی بە تاواوی. نوێکاریەکانی ئەم وەشانە لە ماڵپەڕی سەرەکی دەتوانی لەم ڤیدیۆیەشەوە نوێکاریەکان ببینی
  9. بەڕێزان، یەکێک لەو شتانەی کە ویستم ئاماژەی پێ بدەم بریتیە لە شێوازی نوسین لە ماڵپەڕ دا، وەک یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە لە ماڵپەڕ دا هەیە پاڵپشتی کردنیەتی بۆ فۆنتە کوردیەکانی یونیکۆد، بۆیە حەز دەکەین بەشدار بوان بابەتەکانیان بە کوردی و بە شێوەی یونیکۆد بنوسن. چۆن بە یونیکۆد بنوسین؟ لە ئێستا دا زۆر کیبۆرد هەیە کە دەتوانی دایانگری و یارمەتیت دەدات کە بە شێوازی یونیکۆد بنوسی، ئەگەر ویندۆزی 8 یان 8.1 یان 10 بە کار دەهێنی ئەوا بە شێوەی فەرمی کیبۆردی کوردی بۆ دانراوە و دەتوانی بەم شێوەیەی خوارەوە دایبنێی. سەرەتا بچۆرە سەر Control panel پاشان کلیک لە سەر Change input method بکە لەوێشەوە کلیک لە سەر Add a language بکە پاشان زمانی Centural Kurdish زیاد بکە بەم شێوەیە زمانی کوردی زیاد دەبێت بۆ لیستی زمانەکان و دەتوانی بە کاری بهێنی بۆ ئەوانەش کە ویندۆزی ٨ بەرەو خواریان هەیە، پێویستە سەرەتا کیبۆردەکە داگریت و دایبەزێنی، چونکە لە ویندۆزی 8.1 بەرەو خوا کیبۆردی کوردی بە شێوەی ئاسایی تێدا نیە. کیبۆردی تەلارساز یەکێکە لەو کیبۆردانەی کە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێناوە و دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە دایگرن Talarsaz Keyboard 1.0.1.zip
  10. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    پێویستە snap to frozen چالاک بکەی بەم شێوەیەی خوارەوە: snap settings -> options -> snap to frozen
  11. خەڵات جەلال بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
    ماڵپەڕی Infinity-Vision ی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە وەشانێکی نوێی Photo Studio ی بڵاو کردوە کە پڵەگینێکی تایبەت بە بەرنامەی سریدی ماکس ە کە کار لە گەڵ Vray دەکات و چەند ئامێرێکی هەیە کە لە ڕێیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانی کۆنترۆڵی Vray بکەی و بە باشترین شێوە و بە کورتترین ڕێگا و دەسکاریکارەکانت Render بکەی بە کوالیتیەکی زۆر باش. شایانی باسە کە وەشانی Photo Studio Pro 6 بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ 3ds max 2016 و فیزیکاڵ کامێرای ماکس دا. لەو کارانەی کە دەیکا: زۆر بە ئاسانی دەتوانی کوالیتی ڕێندەرەکەت ڕێک بخەی بە پێی ئەو کاتەی کە دەیخایەنێت. زۆر بە ئاسانی دەتوانی Adjust ی Exposure ی وێنەکە بکەی بە گۆڕانکاری کردن لە Film Iso و Shutter speed و Gain ەوە. زۆر بە ئاسانی دەتوانی Depth of field ڕێک بخەی بۆ ئەو دیمەنەی کە دەتەوێ وێنەی بگری. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە لەو ڤیدیۆیانەی خوارەوە دا دەتوانی بیبینی. دەتوانی وەشانی خۆڕایی ئەو پڵەگینە داگری لەم بەستەرەی خوارەوە: http://www.infinity-vision.de/software/photo-studio/download-free-version/ ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا: http://www.infinity-vision.de/ ڤیدیۆی فێرکاری پڵەگینەکە: بە کار هێنانی Depth of field
  12. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ دابان لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە کار و چالاکی ئەندامان
    کارێکی جوانە دەست خۆش. ئەوەی کە من زۆرم بە دڵە شوێنی کامێرەکەتە. بەڵام کەمێك کێشە هەیە لە ڕوناکیەکەیدا، ئەتوانرا کەمێک ڕوناکی ناوەوە زیاد بکرێت بۆ ئەوەی Indirect Illumination ەکەی بەشتر دەرکەوتایە..
  13. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ دابان لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاکە دابان، زۆر بەسودن.
  14. بەڕێزان ماڵپەڕەکەمان تەلارساز، ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە بەرواری 24-9-2015 و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە ، بە فەرمی دەکەوێتە کار، جا داوا لە گشت بەڕێوەبەران و چاودێران دەکەم کە ئامادەکاری بکەن .. لە گەڵ ڕێز دا خەڵات جەلال
  15. خەڵات جەلال تێبینی دانا بۆ Dashty لە سەر تێبینی دابنێ لە سەر ناوەڕۆکی وێبلاگێکی لە وێبلاگی دەشتی
    سەرکەوتوو بیت.
  16. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Dashty لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    زۆر کەس کە کار لە گەڵ بەرنامە سریدیەکان بە تایبەت ماکس دا دەکەن ئەو کێشەیەیان دێتە بەر دەم بە تایبەت لە کاتی گەیشتن و قوڵ بوونەوە لە ڕێندەر دا.. بە ڕای من ئەو دوو ڕێندەرەرە هەردوکیان بەهێزن کاری نایابیان پێ دەکرێت، لە بەر ئەوە دەکەوێتە سەر ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێت، هەروەک بەڕێزیشت ئاماژەت پێ دا لە زۆربەی فیلمە بەناوبانگەکانی جیهان دا مێنتاڵ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت ئەمەش لە بەر ئەم هۆیانەی خوارەوە: زۆربەی بەرنامە سریدیەکان ئەم ڕێندەرەرەیان وەک ڕێندەرەری سەرکی خۆی داناوە و پاڵپشتی دەکەن. زیاتر واقعی و فیزیکاڵیترە وەک لەوانی ترئەمەش وای کردوە کە کەمێک قورستر بێت فێربونی. لە ئێستا دا کۆمپانیای nvidia کە کۆمپانیایەکی بەهێزی بواری بەرهەم هێنانی گرافیک کارتە پاڵپشتیئەم پڵەگینە دەکات و پەرەی پێ دەدات. هەر چی ڤیڕەیشە زۆر بەهێزە و دەتوانی لە ماوەیەکی کەم دا کارێکی جوان و بەهێزی پێ بکەی بەڵام کەمێک فێڵی تێدایە لە فیزیکاڵ ئینجینەکەی دا ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی کەمێک جوانی بدات بە کارەکە. لە کۆتاییدا: بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت زۆر ئاڵۆز نەبێت لێیان و کارێکی باش بە ماوەیەکی کورت بدەن بە دەستەوە با V-Ray بە کار بهێنن. ئەوانەش کە دەیانەوێ Physical Correct بن لە کارەکانیان و چەند بەرنامەیەکی سریدی بە یەکەوە بە کار بهێنن با مێنتاڵ کار پێ بکەن.
  17. له موبايلةوة دانراوة
  18. خەڵات جەلال پێداچوونەوەی کرد بۆ پێداچوونەوە بۆ سەر فایلێکی خەڵات جەلال لە بەشی پڵەگینی سریدی ماکس
    سودی زۆری هەیە
    • 4 جار داگیراوە
    • وەشان 0.1.1
    سکیپت توڵ (Skipped tools) پڵەگینێکی تایبەت بە بەرنامەی سریدی ماکس ە کە لە لایەن (خەڵات جەلال) ەوە پەرەی پێ دراوە و زۆر ئاسانکاریت بۆ دەکات لە بەرنامەی سریدی ماکس دا لە ڕێی دەست گەیشتنت بە کۆمەڵێک کۆماند کە بە شێوەی ئەسایی ناتوانی بە کاریان بهێنی و زۆر پێویستن بۆ کار کردن لە گەڵ بەرنامەکە دا لەوانە (لابردنی ماتریاڵی ئۆبجێکت - پاک کردنەوەی ماتریاڵە زیادەکانی ناو فایلەکە ، قفڵ کردنی جوڵەی ئۆبجێکتەکان ، شاردنەوەی سوپەر .. ئەمانە و چەندینی تریش ..... چۆنێتی دابەزاندنی پڵەگین: https://www.youtube.com/watch?v=ZrrYPotCaAE بە کارهێنانی پڵەگین: https://www.youtube.com/watch?v=lGxhYe-9rvM
    بێبەرامبەر
  19. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ دابان لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش، زانیاریەکی بەسود و شیکردنەوەیەکی جوانە .
  20. خەڵات جەلال بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی کار و چالاکی ئەندامان
    Coldish House ناونیشانی کارێکمە کە بریتیە لە واجیهەی خانویەکی سەکەنی لە، لەم کارە دا هاوڵم داوە Contrast ێک دروست بکەم لە نێوان ڕەنگە گەرمەکان و ساردەکاندا لە کەشێکی سارد دا بە شێوەیەک کە جیاکەرەوەکان بە تەواوی دەرکەون و کار لە یەکتر بکەن . لە ڕووی گرافیکیشەوە ئەم کارەم بە بەرنامەکانی 3ds max و photoshop ئەنجام داوە و هەروەها بۆ ڕێندەر کردنیش Mental Ray م بەکار هێناوە کە تواناییەکی زۆری پێ دام لە گەیاندنی بیرۆکەکەم بە خاوەن کارەکە . هیوادارم بە دڵتان بێت و لە سەرنج و تێبینیەکانتان بێبەشمان مەکەن ..
  21. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ دابان لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ڕەخنە و پێشنیار
    ئەتوانین دواتر کە ماڵپەڕ کەوتەوە کار ئەمە بخەینە ڕاپرسیەوە ..
  22. خەڵات جەلال ناوه‌ڕۆكی وێبلاگی دانا لە بەشی خەڵات جەلال
    سوپاس بۆ خوا وا لە قۆناغەکانی کۆتایی نوێ کردنەوەی تەلارساز داین ... لێرەوە زۆر سوپاسی هاوڕێیانم دەکەم کە هاوکاریان کردم لەم کارە دا ، بە تایبەت بەڕێوەبەران و چاودێرانی تەلارساز.
  23. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ دابان لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاکە دابان گیان، کارێکی باشت کرد داتنا ...
  24. خەڵات جەلال وەڵامی دانا بۆ Dashty لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بەڕێزم Vray Physical Camera لە وەشانی ٣ ی ڤیڕەی بۆ ماکسی 2016 لابراوە بە هۆی ئەوەی کە لە ماکسی ٢٠١٦ دا فیزیکاڵ کامێرای تایبەت بە خۆی هەیە کە وەک کۆمپانیای Chaos Group خۆی ڕایگەیاندوە گشت تایبەتنەندیەکانی کامێرەی فیزیکاڵی ڤیڕەی هەیە، لە بەر ئەوە هەستاون بە لابردنی ئەو جۆرە کامێرایە. بەڵام ئەگەر هەر دەتەوێ Vray physical Camera بە کار بهێنی ئەوا ئەم کۆماندە Run بکە لە Max script listener دا: vrayCreateVRayPhysicalCamera()