هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن خەڵات جەلال ەوە
-
ڕۆڵی XGen لە فلیمی Zootopia دا
زۆر ڕاستە کاک سەرمەد زۆرێک لە بەکارهێنەرانی سریدی ماکس ئەو کێشەیەیان هەیە لە گەڵ ئتۆدێسک دا.
-
ڕۆڵی XGen لە فلیمی Zootopia دا
بەڵێ زۆر ڕاستە بە شێوەی فەرمی لە سیگرافی 2003 وە بڵاو کراوەتەوە و کاری پێ کراوە، بە تایبەت لە فلیمەکانی بۆڵت و تانگڵد دا، بەڵام ئەوەی کە باس دەکرێت ئەوەیە کە بۆ ئەم فلیمە (Zootopia) نوێکاری تێدا کراوە و چەندین گۆڕانکاری گرینگی تێدا ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی بۆ ئەم جۆرە کارە بگونجێت کە بتوانێت زیاتر لە 1 ملیار پۆلی لە خۆ بگرێت. سەیری ئەم بابەتە بکەن زانیاری زیاترتان دەست دەکەوێت: https://thewaltdisneycompany.com/the-innovating-women-who-helped-bring-zootopia-to-life/
-
ڕۆڵی XGen لە فلیمی Zootopia دا
کۆمپانیای Walt Disney Animation Studio دیسانەوە گەڕایەوە ناو پێشبڕکێی سینەماوە، ئەمجارەیان بە شێوازێکی نوێوە, دوای ئەوەی کە فلیمی Big Hero 6 ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد لە جیهانی ئەنیمەیشن و سینەما دا و هەروەها فلیمی Frozen کە لە پلەی یەکەمی فلیمە ئەنیمەیشنەکانە بە درێژایی مێژوو. دەیەوێت لە پێشبڕکێکە دوور نەکەوێتەوە و بەردەوام لە هەوڵی بە کار هێنانی نوێترین شێواز و تەکنۆلۆجیا دایە و هەردەم هەوڵی پێشەنگی دەدات لەو بوارە دا. گەیشتن بە وردەکاری تەواو بێ گومان، بە پێچەوانەی گشت کارەکانی پێشوتریان، کە نەدەچونە ئاڵۆزی و وردەکاریەوە لە سیستمی قژ (Hair) و خوری (Fur) دا، هەروەک کە لە فلیمەکانی Wreck-it-Ralph و Frozen دا بە ئاشکرا بە دێ دەکرێت. بۆیە هەستان بە پەرەپێدانی سیستمێکی Instancing ی نوێ بە هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیای Autodesk دا بە ناوی (1)XGen و ڕاستەوخۆ خستیانە ناو بەرنامەی مایا وە کە بەکاریان هێناوە لە گشت بەشەکانی دا وەک modeling و Texturing دا. (1) لە ئێستا دا Xgen بەشێکی تایبەتە لە بەرنامەی مایا دا و لە وەشانی 2015 ەوە بۆی زیاد کراوە ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی بەرهەم هێنانی فلیمی Zootopia کۆتایی پێ هات. ئێستاش هەمو کەس دەتوانێت ئەو ئامێرە لە بەرنامەی مایا دا بە کار بهێنێت. دیمەنێکی فلیمی Zootopia بەڵام کێشەکەی تر ئەوەیە کە تا ئێستا کۆمپانیای دیزنی هیچ پڕۆژەیەکیان نەبوە کە بەو ئەندازەیە ئاژەڵی تێدا بێت و بە شێوەی جیا جیا و جۆری جیا وەک ئەوەی کە لە Zootopia دا بەدی کرا. ٦٤ جۆر ئاژەڵ لەم فلیمە دا بە کار هاتوە لە گەڵ نزیکەی ٨٠٠٠٠٠ هەشت سەد هەزار کارەکتەر مۆدێل (Character Model). کارەکتەرە سەرەکیەکان کە بریتین لە Hoops (کەروێشکەکە) و Wild (ڕێویەکە) لە هەریەکەیاندا نزیکەی ٢.٥ ملیۆن تاڵە قژی بۆ دانراوە کە هەر تاڵێک بریتیە لە مۆدێلێکی جیۆمێتری (Geometry model)، هەروەها giraffe (زەڕافەکە) نزیکەی ٩ ملیۆن تاڵ قژی بۆ دانراوە و gerbil یش ٤٨٠٠٠٠ ی پێویست پێ بوە. بە هەر حاڵ ئەو ژمارە زۆرەی قژ و خوری شتێکی نابەجێە لە جیهانی سی جی دا مەگەر ئەوەی کە سیستمێکی بەهێزی کۆکردنەوە (Groom) ت لا بێ و بتوانی کۆنتڕۆڵی بکەی. هەر بۆیە کۆمپانیای دیزنی ئەم سیستمەی ئامادە کرد (XGen)، بەڵام پێش ئەوەی دەست بە پڕۆسەکە بکەن سەرەتا پێویستە لە سروشتی کارەکە و جۆری خوری ئەو ئاژەڵانە بگەن و لێوردبونەوەی بۆ بکەن، بۆیە هەستان بە گەڕان و دراسە کردنی جۆرەکانی ئاژەڵەکان وە جۆری خوری سەر ڕوپۆشی پێستیان و چەند نمونەیەکیان وەرگرت لە چەند جۆرێکی جیاواز دا. چەند جۆرێکی جیاوازی خوری ئاژەڵەکان "ئێمە سەردانی چەندین باخچەی ئاژەڵان و چەندین ناوچەی گەشتیاریمان کرد کە ئاژەڵی جیا جیای لێ بوو" ئەمانە وتەی بەڕێوەبەری بەشی Visual Effect ی کۆمپانیا (Kersavage) بو کە بە ماڵپەڕی FXGuide ی ڕاگەیاندبوو، هەروەها درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " سەردانی چەندین شوێنمان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاژەڵەکان ببینین هەروەها چەندین مۆزەخانەی ئاژەڵانی وشک کراو چووین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە و بە شێوەی مایکرۆسکۆپی خوری ئاژەڵەکان بینین و دراسەی بکەین". ئەوەی کە بەلامانەوە سەیر بو تێبینیمان کرد کە هەندێک لە خوریەکان زۆر تەنکن و هەندێکیان زۆر ئەستور و ڕەقن و لە یەک ئاژەڵیش دا بە دی کراون، بۆ نمونە ئەگەر ئاژەڵی کوالا بە نمونە وەرگرین تێبینیمان کرد کە هەر دو جۆرەکەی بە ڕەنگی جیاواز تێدایە و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی لەشی دا کۆبونەتەوە. لە پێشدا کۆمپانیا چەندین و فێڵ و تەکنیکی شاراوەی بە کار دەهێنا بۆ ئەوەی بتوانن قژ و خوری دروست بکەن، بەڵام لە گەڵ XGen دا کارەکە زۆر ئاسان بوە و ژیانێکی نوێی بە جیهانی سی جی بەخشی ، لە گەڵ ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیەدا دەتوانی بە ئەسانی کۆنتڕۆڵی ماتریال و Shader ی خوریەکە بکەی و هەروەها زۆر بە ئاسانی دەتوانی کۆنترۆڵی شێوە و جوڵەی بکەی و شێوازی جیاوازی پێ ببەخشی. Kersavage لە بارەی جوڵاندنی خوریەکانەوە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " بۆ نمونە ئەگەر بمانویستایە بایەک بدات لە خوریەکە یان قژەکە و بیجوڵێنێتەوە ئەوا مۆدیوڵێکی تایبەتیمان دروست کردبوو بۆ دروست کردنی Noise و جوڵە و کارلێك کردن و چەندینی تر هەر یەکەیان بە جیا جیا، بەڵام لە ئێستا دا تەنها بە زیاد کردنی هێزێکی داینامیکی بۆ مایا ئەوا ڕاستەوخۆ بە شێوەی فیزیایی کار لە خوریەکە دەکات و کۆنتڕۆڵی جوڵەی خوریەکە دەکات". بە بەکار هێنانی Xgen دەتوانی مۆدێلێکی Geometry دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕویەک بە شێوەی Instancing کە هیچ لۆدێک دروست ناکات لە سەر میمۆری و زۆر بە ئاسانی دەتوانی ملیۆنەها مۆدێل دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕوەکان و کاریان لە گەڵدا بکەی وەک تەنها ئۆبجێکتێک بە شێوەیەک کە دەتوانی کۆنترؤڵی شێوە و ماتریاڵی مۆدێلەکان بکەی بە چەندین شێوە. هەروەها لەم فلیمە دا چەند ئامرێکی کۆنیشیان بە کار هێناوە کە لە فلیمەکانی پێشودا بەکاریان هێناوە وەک (iGroom) لکە ئەمانیشیان بە هەمان شێوە خستۆتە ناو XGen ەوە. هەموو ئەمانەش وەک هەمو فلیمێکی ئەنیمەیشنی تر بە چەند قۆناغێک جێبەجێ کراوە. یەکەم دروست کردنی Story Board دووەم دروست کردنی Layout سێیەم زیاد کردنی جوڵە Animation وێنەی کۆتایی دوای زیاد کردنی خوری یەکێکی تر لە کێبەرکێکان بریتیە لە چۆنێتی Render کردنی کارەکە چونکە وێنەی کۆتایی لە دوای ڕێندەرەوە دەردەکەوێت، ئەوەی کە دیزنی پێویستی پێی بو بریتیە لە ئینجینێک کە بتوانێت ئەو هەموو مۆدێلە ڕێندەەر بکات، لە ساڵانی پێشودا کە تەنها کەشتیەکی ئاسمانی یان چەند کارەکتەرێکی سادە Render دەکرا کارەکە زۆر ئاسانتر بوو بەڵام بە بونی ئەم هەموو مۆدێل و کارەکتەرانە کارەکە زۆر قورس بوە، بۆیە پێویستیان بە پەرەپێدانی ئامێرێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی ڕێندەر ی کارەکەی پێ بکەن . بۆیە گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرێکی کۆنیان بە ناوی ( Nitro GPU solve) کە لە پێشدا بە کاریان هێناوە و ئەم ئامێرەش پشتی بەستوە بە GPU Rendering کە پشتی بەستوە بە گرافیک کارد، پاش ئەوەی کە پەرەیان پێ دا و چەند گۆڕانکاریەکیان تێدا کرد گەیشتنە ئەوەی کە بتوانن Render ی پێ بکەن و ئانجامێکی نزیک لە ڕاستیان بداتێ (Realistic Result) . لەم دیمەنە دا دەردەکەوێت کە چەندین مۆدێل و ئەو هەموو خوریە لە یەک دیمەن دا دەردەکەون دەرئەنجام لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەم فلیمە Zootopia دیسانەوە دیزنی لە لوتکە دا هێشتەوە و وای کرد کە کێبەڕکێکە زۆر بەهێز بکات، سەرەڕای ئەوەی کە نابێ ڕۆڵی کۆپانیای ئۆتۆدێسک لە یاد بکرێت بە بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی بەرنامەیەکی بەهێزی وەک مایا و هاوکاری کردنی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فلیمەکان لە دروست کرد و یارمەتیدانیان لە دروست کردنی ئامێری تایبەت و نوێ بۆیان. هەروەها Xgen یش یەکێکە لەو ئامێرانەی کە لە لەیەن ئۆتۆدێسک و دیزنی ەوە پەرەی پێ دراوە.
-
جیاوازی چیە لە نێوان nParticle و مایا و PFlow ی سریدی ماکس
کاک دەشتی ڕونکردنەوەیەکی جوانی داوە لە سەر ئەو پرسیارە، وەک زیاد کردنێک بۆ وەڵامەکەی کاکە دەشتی: ئەگەر بێت و بەراورد بکەین لە نێوان nParticle و Particle Flow دا دەبینین کە nParticle بە تەواوی physx Based ە و Particle Flow لەم دواییانە mParticle ی بۆ زیاد کرا کە ئەویش بە هەمان شێوە پشتی بەستوە بە physx، بەڵام بە شێوەی گشتی nParticle بەهێزتر و جێگیر ترە.
-
پێشانگای وێنەکان دەکەوێتە کار
هیچ کێشە نیە کاکە گیان ، بەس ئەوە کێشە دروست دەکات کاتێک دەخرێتە ڕیزی کارە زۆر باشەکانەوە، پێویستە لۆگۆکەت بچوک دانرابێت و کاری نەکردبێتە سەر وێنەکە.
- ڕۆڵ و سودەکانی قەفیز لە "بیم" دا
-
گروپی Alpha 3D وەشانێکی نوێی BulletFX ی بڵاو کردەوە
گروپی ئەلفا ئێف ئێکس وەشانێکی نوێی BulletFx-3 یان بڵاو کردەوە کە بریتیە لە Extension 2 ئەو پڵەگینە. BulletFX بریتیە لە Physics Engine ێکی تایبەت بە بەرنامەی ماکس کە لە لایەن گروپی ناوبراوەوە پەرەی پێ دراوە و پشت بە تەکنیکی GPU-Acceleration دەبەستێت لە کار کردن دا. بە وتەی کۆمپانیای پەرەپێدەر لەم وەشانە دا چەندین چاکسازی گرینگی تێدا ئەنجام دراوە و بە تەواوی Optimize کراوە بۆ ئەوەی لە وەشانەکانی پێشوتری خێراتر بێت. لەم وەشانە دا چەند تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد کراوە کە بریتین لە: زیاد کردنی Ribbon Toolbar ی بوڵێت بۆ Interface ی ماکس. زیاد کردنی سیستمی VDB Velocity simulations کە تایبەتە بە Volumetric Particles . زیاد کردنی VDB Collisions. هەروەها گۆڕانکاری لە ڕوخسار و شێوەی کارکردنی ئەم پڵەگینە. ڤیدیۆی نوێکاریەکانی ئەم وەشانە: https://vimeo.com/151216455 نرخی ئەم پڵەگینە لە ئێستادا 260$ ە بۆ یەک کۆمپیوتەر و دەشتوانی بە شێوەی Trial دایگری لەم بەستەرەی خوارەوە ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن بە شێوەی Trial ئەوەی شایانی باسە چەند Multi Physics Engine ێکی تریش هەن کە هەمان کار دەکەن، لەوانە Lucid Physics کە لە قۆناغی تاقیکاری دایە و nvidia physics engine ، بەڵام لە ڕوی شێوەی کارکردنیانەوە دەگۆڕێن.
-
فێری کۆرۆنا ببە لە سەرەتاوە تا کۆتایی
دەست خۆش کاکە سەرمەد. بە ڕاستی بابەتێکی زۆر بەسودە. سەرکەوتو بیت
-
چەند مۆدێلێکی بەهێزی میوە بە شیوەی 3D
هونەرمەندێکی بەناو بانگی بەلجیکی بە ناوی (Midge Sinnaeve) چەند مۆدێلێکی میوەی بە شێوەی 3D دروست کردوە بە تەکنیکی 3D Scan کە پێک دێت لە 10 جۆر میوە، بە کوالیتیەکی زۆر نایاب کە دەتوانی لە کارە سریدیەکاندا دایانبنێی و بە کاریان بهێنی. لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم کۆمەڵەیە لەوەدایە کە فایلەکان بە شێوەی obj ن کە دەتوانرێت بخرێتە ناو گشت بەرنامە سریدیەکانەوە و بە کار بهێنرێت. هەروەها تێکسچەرەکانی بە کوالیتی 2K بەرهەم هێنراوە و گشت مۆدێلەکان Retopology ان بۆ کراوە بە شێوەیەکی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێش. هەروەها گشت ئەم مۆدێلانە بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر بڵاو کراونەتەوە. داگرتن (تەنها بۆ ئەندامانی تەلارساز) fruit_pack_01.zip ڤیدیۆی ڕێندەر کراوی گشت میوەکان:
-
دروست کردنی سەقفی قرمید لە سریدی ماکس دا
دەست خۆش بەڕێز سەناریا سکریپتێکی زۆر پێویستە.
-
ئۆتۆدێکسک Extension 2 ی بۆ ماکسی 2016 بڵاو کردەوە
بەڕێزان ئەمە بەستەری داگرتنەکەیەتی، بەس ئاگادار بە پێش ئەوەی ئەم ئێکستێنشنە دابەزێنی پێویستە 3ds Max 2016 SP2 دابەزێنی، بەستەری ئەویش بە هەمان شێوە دانراوە. داگرتنی Extension 2: ( تەنها ئەندامانی تەلارساز دەتوانن دایگرن ) 3dsMax_2016Extension2.zip داگرتنی 3ds Max 2016 SP2 : http://download.autodesk.com/us/support/files/3dMAX2016_sp2/3dsMax2016_SP2.msp هیوادارم سودی لێ ببینن..
-
ئۆتۆدێکسک Extension 2 ی بۆ ماکسی 2016 بڵاو کردەوە
لە درێژەی پەرەپێدان و درێژە دان بە ماکسی ٢٠١٦ کۆمپانیای ئۆتۆدێسک Extension 2 ی بۆ ئەو پرۆگرامە بڵاو کردەوە کە پێک دێت لە کۆمەڵێک نوێکاری و ئامرازی نوێ کە بۆ ئەو بەرنامەیە زیاد دەبێت. ئەوەی شایانی باسە ئەم ئێکستێنشنە پاش بڵاو کردنەوەی سێرڤس پاکی ٢ (SP2) ی بەرنامەکە بڵاو کرایەوە کە لەوانەیە چەند گۆڕانکاریەک لە Library سەرەکی بەرنامەکە دا کرابێت لەبەر ئەوەی بە گشتی سێرڤس پاک بریتیە لە کۆمەڵێک چاکسازی کە لە کۆدی بنەڕەتی بەرنامەکەدا دەکرێت، واتە بۆ ئەوەی Extension 2 دابەزێنی پێویستە سەرەتا SP2 دابەزێنی. هەر وەک لە سەرەتا دا باسم لێوە کرد ئەم ئێکستێنشنە چەند تازەگەریەکی تێدایە کە بە گشتی خۆی لە چەند Importer و Standard Object و سکریپتێک دا دەبینێتەوە. گرنگترین تایبەتمەندیەکان: چەند پێکهاتەیەک بۆ Max Creation Graph زیاد کراوە کە کار لە سەر باشتر کردنی توانای ئەو بەشە دەکەن کە بریتین لە هێنانی وێنە، هاوردە کردنی داتای Simulation ی میکانیک و ئەیرۆداینامیک بە شێوەی فایلی CSV و هەروەها کردنەوەی فایلی VDB و چەندین نوێکردنەوە و تازەگەری نوێ لەو بەشە دا. هاوردە کردنی Simulation Data بە شێوەیەکی زۆر ئاسان کە وا لە بەرنامەکە دەکات گرینگی تەواوی پێ بدرێت لە لایەن ئەو کەسانی کە لە بوارەکانی VFX و mykanyk کار دەکەن . ( تایبەتمەندی Simulation Data Import ) زیاد کردنی (Text and Shape Map) کە تایبەتە بە دروست کردنی ماپی تایبەت بە Shape یان نوسین ، کە ئەمە لە پێشوتر دا نەبوو وە بۆ ئەنجام دانی پێویست بوو بەرنامەیەکی تری وەک فۆتۆشۆپ بە کار بهێنی. چەند تایبەتمەندیەکی گرنگ لەم ماپە دا هەیە لەوانە وەرگرتنی ئەلفای ئەو ماپە و گۆڕینی باکگراوند و شێوەی نوسین و شکڵەکان، هەروەها بەکار هێنانی ماپەکە بۆ لەیەرەکانی Opacity و Bump و Displacement. ( تایبەتمەندی Text and Shape Map ) چاکسازی لە Text Editor ی سەرەکی بەرنامەی ماکس دا کراوە و لە کاتی هەڵبژاردنی فۆنتەکاندا ناوی فۆنتەکە دەنوسرێت لە تاقیکردنەوەی فۆنتەکە دا کە ئەمە وای لێ دەکات بە خێرایی ئەو فۆنتەی دەتەوێت بیدۆزیتەوە و تایبەتمەندی (Generating geometry) بە شێوەی ئاسایی لە کار خراوە بۆ ئەوەی ڕێبگرێت لە تێکەش بوون لە کاتی پان کردن یاب بچوک کردنەوەی نوسین دا . زیاد کردنی (Texture Object Mask) کە هەڵدەستێت بە دروست کردن و ڕێک خستنی چاند ماتریاڵێک و بە کار هێنانی (Shape) ێک بۆ ڕێکخستنی ماتریاڵەکان لە سەر ئۆبجێکتەکان. زیاد کردنی کۆماندی (Print Studio access) لە مینیوبار دا بۆ ئەوەی بە تەنها یەک کلیک ئەو بەرنامەیە بکەیتەوە و ئۆبجێکتەکان بچنە ناویەوە، کە بەرنامەیەکی تایبەتە بە پرینتەری سریدی و لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە بەرهەم هێنراوە. ( تایبەتمەندی Print Studio Access ) ئەمانە و چەند نوێکاریەکی تریش کە دەتوانی لە پەیجی سەرەکیەوە یان لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بیبینی. ڤیدیۆی نوێکاریەکان: ماڵپەری سەرەکی
- جیوازی نێوان دیزاینی تەلارسازی و شارستانی چییە ؟
-
ڤیڕەی 3.3 بەرهەم هێنرا بۆ سریدی ماکس
کۆمپانیای Chaos Group کە پەرەپێدەر و بەرهەم هێنەری پڵەگینی بەناو بانگی ڤیڕەیە، لە هەوڵێکی نوێ دا بڵاوی کردەوە کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی ڤیڕەیان بەرهەم هێناوە بۆ بەرنامەی سریدی ستودیۆ ماکس کە بریتیە لە وەشانی 3.3 ی ئەو پڵەگینە. لە ڕاگەیێندراوەکەی کۆمپانیای ناوبراو کە لە سەر وێبلاگی تایبەتی خۆیان و ماڵپەڕی Vray.com دایانناوە، هاتووە کە چەندین نوێکاری بەهێز کراوە لەو پڵەگینە دا و چەند تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ زیاد کراوە. لە گرینگترین ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەم وەشانە دا زیاد کراوە: خێرایی زیاتر: ئەم وەشانە بەوە ناسراوە کە خێرایی ڕێندەر کردنی %20 زیاترە لە چاو وەشانەکەی پێشوتری دا. سیستمێکی نوێی Adaptive Sampling ی زیاد کردوە بە ناوی ( variance-based adaptive sampler ) کە زۆر خێراترە لە کاتی ڕێندەر دا و ئامادە کردن و ڕێکخستنیشی بە هەمان شێوە خێراترە و دەتوانرێت بە بێ گوێ دانە سەرچاوەی ڕوناکی ڕێندەر بکەی و ئەو ئۆبجێکتانە سامپڵ بکات. زیاد کردنی سیستمی (Triplanar mapping ) کە یارمەتیت دەدا بە ئاسانی UV تێکسچەرەکان ڕێک بخەی بە تایبەت ئەو وێنانەی کە UV ەکانیان گونجاو نیە. زیاد کردنی شێوەیەکی نوێی (Sky Model) و (Arial Perspective) ئەمەش بۆ ئەوەی ئەنجامێکی زۆر نزیک لە ڕاستی و سروشتیت (realistic )دەست کەوێت. زیاد کردنی ماتریاڵی (Stochastic Flakes) کە تایبەتە بە دروست کردنی هەندێک ماتریاڵ کە زبریان هەیە وەک بەفر یان هەندێک جۆری مێتاڵ. چاکسازی V-Ray Clipper دا کراوە بە شێوەیەک کە لە یەک کاتدا چەند ئۆبجێکتێک کلیکپ دەکات و دەیبڕێت. لەم وەشانە دا تایبەتمەندی Ray traced Rounded Corner زیاد کراوە کە Edge ی یەکتربڕی ئۆبجێکتەکان بە شێوەیەکی چەماوەیی جوان نیشان دەدرێت. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە دەتوانی لە مەڵپەڕی سەرەکی ڤیڕەی ئەو تایبەتمەندیانە ببینی. ڤیدیۆی نوێکاری و زیاد کراوەکان: ماڵپەڕی سەرەکی
-
ڤیڕەی بۆ ڕیڤیت
کۆمپانیای Chaos Group کە کۆمپانیای پەرەپێدەری ڕێندەر ئینجینی بەناو بانگی VRay ە هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی نوێی ڤیڕەی بۆ بەرنامەی Autodesk Revit بە شێوەی بێتا، کە چەندین تایبەتمەندی تێدایە و توانای ڕێندەر کردن لە بەرنامەی ڕیڤیت دا بەهێز دەکات. لە تایبەتمەندیەکانی ڤیڕەی بۆ ڕیڤیت: زیاد کردنی ماتریاڵی تایبەت بە ڤیڕەی لە بەرنامەی ڕیڤیت دا. زیاد کردنی Frame Buffer ی تایبەت بە ڤیڕەی بۆ بەرنامەی ڕیڤیت. توانایی Post Prodection لە ڕێی Frame Buffer ی ڤیڕەیەوە. پاڵپشتی کردنی GI و Indirect Illumination. پاڵپشتی کردنی ڕوناکی و ئینارەی ڤیڕەی. پاڵپشتی کردنی تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی ماتریاڵی ڕیڤیت. زیاد کردنی stereoscopic camera بۆ ڕیڤیت. ئەمانە و چەندینی تریش. ڤیدیۆی وردەکاری: ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن: بەم نزیکانە لێرەوە بەرزی دەکەینەوە ( بەس ئاگادار بن ئەم وەشانە بێتایە و هێشتا بە شێوەی فایناڵ بڵاو نەکراوەتەوە)
-
ماڵپەڕی 3DType بۆ بەرهەم هێنانی فۆنتی سریدی
بەم دواییانە ماڵپەڕێکی نوێ کرایەوە بە ناوی سریدی تایپ، کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی فۆنتی تایبەت بە بەرنامە سریدیەکان، زۆر جار کا فۆنتەکانمان دەگۆڕی بۆ سریدی لە ڕێی Extrude یان Bevel یان مۆدێلینگەوە چەندین کێشەمان دەهاتە بەر دەم کە کاری دەکردە سەر ناڕێکی و نەگونجانی مۆدێلەکە بۆیە زۆر جار سیجی ئارتیستەکان پەنایان دەبرد بۆ Custom Shape font بە شێوەیەک کە هەڵدەستان بە دروست کرادنەوەی ئەو نوسینە بە Shape لە بەرنامەی ئیلوسترەیتەر یان ئۆتۆکاد دا. کە زۆر جار لە کاتی گۆڕینی نوسینەکە یان تێکستەکە دا کێشەی زۆری بۆ دروست دەکردن، بەڵام بە دروست بوونی ئەم جۆرە فۆنتە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت و ئیتر پێویست بە دووبارە دروست کردنەوەی نوسینەکە ناکات لە بەر ئەوەی فۆنتەکە خۆی بە شێوەی Shape ی ڤێکتەرە و لە لایەن بەرنامە سریدیەکاندا بە ئاسانی دەناسرێتەوە. تۆپۆلۆگی فۆنتەکان بە شێوەیەکە کە تایبەت کراوە بە کار کردن لە گەڵ بەرنامە سریدیەکان و کار کردن لە گەڵ Extrude و Bevel و Deformation، لە ڕێی ئەو path و Shape انەی کە لە پێکهاتەی فۆنتەکە دا هەیە و لە لایەن بەرنامە سریدیەکانەوە دەناسرێتەوە. بە گشتی ئەم جۆرە فۆنتانە ئاسانکاری بۆ ئەوانە دەکات کە لە بوارەکانی ئەدڤەرتایزینگ و ڕیکڵام دا کار دەکەن. پێکهاتەی فۆنتەکە وای لێ دەکات کە دابەش ببێت بۆ چەند Shape ێک و پاشان گۆڕینی بۆ Surface و ئینجا بە کار هێنانی وەک پۆلیگۆن یان ئەو مۆدێلەی کە بە کاری دەهێنی. ماڵپەڕێ سەرەکی فێرکاری بەکار هێنانی داگرتنی ٢ فۆنتی سریدیتایپ بە خۆڕایی
-
بینایەکی نیشتەجێبوون
دەستەکانت نەڕزێن کاکە هیوا، کارێکی زۆر جوانە، هەم لە ڕووی دیزاینەوە و هەم لە ڕووی سی جی شەوە. هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم براکەم.
-
پڵەگینی Parametric Modeling بۆ بەرنامەی ماکس ؟
ئەوە کێشەی زۆربەی ئەوانەیە کە لە بواری تەلارسازیدا کار دەکەن و بەرنامەی سریدی ماکس بە کار دەهێنن، لە بەر ئەوەی دیزاینەکان لە ئێستا دا زۆربەیان بەرەو Parametryc بون دەچن. پڵەگینێکی تا ڕادەیەک لەو شێوەیە بۆ بەرنامەی ماکس، بەڵام ناگاتەوە ئەو توانا بێهاوتایەی کە گراس هوپەر هەیەتی ئەویش بریتیە لە (Para3D) یان Parametryc Array کە لە لایەن Ali Torabi ەوە داڕێژراوە و چەند کارێکی نایابی پێ کراوە. ماڵپەڕی پارا سریدی کۆمەڵێک لەو کارانەی کە بەو پڵیگینە کراون
-
پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی
زۆر سوپاس @Zanyar ، ئەم کارە زیاتر لە دە ملیۆن پۆلی (Poly) تێدا بە کار هاتووە.
-
کامیان Lumion 6 یان TwinMotion 4
ئەو نوێکاریانەی کە دانراون لە سەر لومیۆنی ٦ زۆر سەرنجڕاکێشن، بە ڕای من لومیۆن لەوانەیە سەرکەوتووتر بێت ، هەرچەندە توینمۆشنیش چەندین نوێکاری بەهێزی تێدا کراوە بەس ئەوانەی کە لە لومیۆن دان سەرنجڕاکێشترن بە ڕای من .
-
ئۆتۆکاد بۆ ئایپاد
دەتوانی لە Itunes لەم بەستەرەی خوارەوە دایگری : https://itunes.apple.com/en/app/autocad-360/id393149734?mt=8
-
تاقیکردنەوەی کۆرۆنا
دەست خۆش کاکە سەرمەد کارێکی زۆر جوانە. لە سەر کۆرۆنام خوێندۆتەوە بەس بە کارم نەهێناوە، دەگوترێت کە پڵەگینێکی زۆر بەهێزو سادەیە.
-
تکایە یارمەتم بدەن چ گرافیک کارتێک دابنێم
هەر وەک کاکە سەرمەد ئاماژەی پێ دا گشت گرافیک کاردەکانی نڤیدیا لە پلەی یەکەم دا دێن لە ڕوی کوالیتی و بەرگە گرتنەوە بەس نرخەکانیان کەمێک گرانە، nvidia GTX 980 Ti یش یەکێکە لە گرافیک کاردە نایابەکان کە دەتوانی لە ڕێی ئەمازۆنەوە بیکڕی ئەگەر لە کوردستانیش دەستت نەکەوت، بەس ئاگادار بە ئەو گرافیک کارتانەی کە EVGA ی کۆی کردۆتەوە لە هەمووی ناوبانگی باشترە (EVGA کۆمپانیایەکی بەرهەم هێنانی گرافیک کاردە کە چیپەکانی nvidia بە کار دەهێنێت). نرخی ئەم گرافیک کارتە 700€ ە. لە ئەمازۆن بیبینە
-
چەند جیاوازیەک لە نێوان ETABS و STAAD.Pro
دەست خۆش کاکە @Hasti Shwan بابەتێکی زۆر جوانە و ماندوو بونی پێوە دیارە، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. بە ڕاستی زۆر کەس ئەم پرسیارەی لا دروست دەبێت.
-
زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا