Jump to content

نوسین

ئەم بەشە تایبەتە بە نوسینی تایبەت بە بوارە جیاجیاکان
گروپی بەناوبانگی AXYZ Design بەم دواییە نوێترین کۆمەڵەی مۆدێلەکانی بڵاو کردەوە بە ناوی (گەڕانەوە بۆ کۆلێژ) Back to college کە بریتیە لە کۆمێڵێک مۆدێلی سێلایی زۆر نایاب کە گونجاوە لە گەڵ V-Ray  و دەگونجێت بۆ باکارهێنانی لە بەرنامەکانی  Autodesk 3ds Max و Maxon Cinema 4d  و Sketchup و Rhino .  ئەمەش وای کردوە کە ئەم کۆمەڵەیە خواستێکی زۆری لە سەر بێت و بەتایبەت بۆ بەکارهێنەرانی V-ray کە بەشێکی زۆر لە تەلارسازان کاری پێ دەکەن ...
 
بەستەری ماڵپەڕی سەرەکی
 
 
 
خەڵات جەلال
كۆمپانیای Itoo Software ی بواری بەرهەم هێنانی پلەگینی بەرنامە سریدیەكان هەستا بە بڵاو كردنەوەی وەشانێكی نوێی پڵەگینی Railclone ی تایبەت بە بەرنامەی ماكس كە ڕۆڵێكی زۆر گرنگی هەیە لە دروست كردنی مۆدێلە ئاڵۆزەكاندا و ئاسانكاری تەواو بۆ بەكارهێنەرەكەی دەكات ... 
لەم وەشانە نوێیە دا چەندین تایبەتمەندی نوێی تێدایە لەوانە ؛
 
 
UVW XForm operator Exportable attributes Evenly Count mode Generator Padding Box Mapping multiple channels Style Descriptions وە چەندین چاكسازیشی تێدا ئەنجام دراوە بە تایبەت لە ئیدیتەرەكەیدا ...
 
 

خەڵات جەلال
کۆمپانیای بەناوبانگی Itoo Softwares هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی نوێی Forest Pack کە بریتیە لە وەشانی 4.3 و تێیدا چەندین گۆڕانکاری و تازەکەریان تێدا ئەنجام داوە، ئەم وەشانە بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ 3ds max 2016 و V-ray 3.0.02.
Forest Pack یەکێکە لە پڵەگینەکانی بەرنامەی 3ds Max کە تایبەتە بە Scattering واتە بڵاو کردنەوەی ئۆبجێکت بە سەر ڕوەکاندا، ئەمەش وای کردوە کە بەکارهێنانی زۆر بێت بە تایبەت لە بواری Architectural Visualization دا واتە دیزاینی تەلارسازی ئەمەش بە بڵاو کردنەوەی دووبارە کردنەوەی ئۆبژێکتەکان بە دەوروبەردا بە شێوەیەک کە ئەم کارە بۆ شێوەی مانواڵ زۆر سەخت و ئاڵۆزە ...
 
ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا
داگرتنی ئەم پڵەگینە
خەڵات جەلال
کۆمپانیای Allegorithmic هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی 1.5 و بەرنامەی بەناوبانگی Substance Painter، کە چەند شێوازێکی ئێکسپۆرتی بۆ V-Ray و Corona و RedShift و Arnold ی بۆ زیاد کراوە ، هەروەها Smart Material ی بۆ زیاد کراوە کە دەتوانێت لە ڕێیەوە بۆ شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ماتریاڵەکان بخوێنیتەوە ، گۆڕانکاری باشیش لە ڕوخساری بەرنامەکە دا کراوە و ئەمە و چاندین تایبەتماندی تریش ، هەروەها زۆر کێشەش کە لە وەشانەکانی پێشودا هەبوون چاک کراوە ..
 
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی Allegorithmic بکە .
 
 
 
 
 
خەڵات جەلال
لە کۆتاییدا و دوایی ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی لە کۆتاییدا کۆمپانیای ئۆتۆدێسک خەوەکەی کردە ڕاستی و وەشانی 1.0 ی ئۆتۆدێسک ستینگرەی بڵاو کردەوە کە بریتیە لە Autodesk Stinray 2016. ئۆتۆدێسک ستینگرەی بەرنامەیەک Game Engine  ەو یەکگرتنی تەواوی هەیە لە گەڵ بەرنامەکانی autodesk 3ds max و Autodesk Maya دا . 
لە تایبەتمەندیەکانی ئەو بەرنامەیە ئەوەیە کە دەتوانی بە تەنها یەک کلیک مۆدێلەکانی لە بەرنامەی سریدیماکس و مایا دا بۆ بگوازیتەوە و کاری تێدا بکەی لە بواری دیزاینی تەلارسازی و یاری دروست کردن دا . زۆر کەس چاوەڕێی ئەوە بون کە بەرنامەیەکی Game Engine لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە بڵاو بکرێتەوە چونکە لە پێشتردا کاریان لە گەڵ بەرنامەکانی وەک Unity و Unreal Engine و ... تر دا دەکرد کە ناردنی مۆدێل بۆیان لە بەرنامەکەنی ئۆتۆدێسکەوە کەمێک سەخت بو بە تایبەت لە کاتی دانانی ماتریاڵەکاندا ..
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە دەتوانی Still Image ڕێندەر بکەی بە کوالیتیەکی زۆر باش ، هەر وەک گشت ڕێندەر ئینجینەکانی تر ..
هیوادارم ئەم هەواڵە دڵخۆشی کردبن بە تایبەتی بۆ تەلارسازەکان و ئەوانەی لە بواری دیزاینی تەلارسازی کار دەکەن..
 
 
ماڵپەڕی سەرەکی
داگرتنی بەرنامەکە
 
زانیاری لە سەری
https://www.youtube.com/watch?v=X6PFaI2YX4s
 
چەند کارێک کە بەو بەرنامەیە کراوە:


 
خەڵات جەلال
کۆمپانیای بەناوبانگی Corel هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانی یەکەمی PaintShop ، کە بریتیە لە پڵەگینێکی تایبەت بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ و کارەکەی بریتیە لە بڵاو کردنەوە و دانانی پارتیکل Particle بە سەر وێنەکاندا بە شێوەی فڵچە Brush .. ئەم پڵەگینە زۆر سودی هەیە بۆ ئەوانەی کە لە بوارەکانی ئەدڤەرتایزینگ و ڕیکڵام دا کار دەکەن ، هەروەها دەتوانرێت سودی لێ وەربگیرێت لە بواری تەلارسازی و پەینتینگ دا ...
 
 
تواناکانی ئەم پڵەگینە لەم ڤیدیۆیەدا ببینە
 
 
ماڵپەڕی سەرەکی
خەڵات جەلال
کۆمپانیای بەناو بانگی بواری بەرهەم هێنان و پەرە پێدانی بەرنامە سێ لاییەکان (ماکسۆن) هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی نوێی بەرناموەی بەناوبانگی Cinema 4d کە چەندین تایبەتمەندی تازەی بۆ زیاد کراوە چەندین نوێکاری تێدا ئەنجام داوە.
هەروەک دەزانین بەرنامەی Cinema 4D یەکێکە لە پڕۆگرامە سێ لاییە بەهێزەکان بە تایبەت لە بواری Mograph کە کورتکراوەیەکە بە کار دەهێنرێت بۆ (Motion Graphic) واتە ئەو گرافیکە سێلاییانەی کە لە بواری ڕیکڵامە میدیاییەکان بە کار دەهێنرێت.
لە بەر ئەم هۆیە بەکارهێنەرێکی زۆری لە سەرتاسەری جیهان هەیە و بە گشتی زۆربەی کەناڵە میدیاییە جیهانیەکان ئەم پرۆگرامە وەک پڕۆگرامی سەرەکی بۆ کارەکانیان بە کار دەهێنن ، هەر ئەوەش وای کردووە کە زۆر کۆپانیا پەرە بە پڵەگینە تایبەتەکانی ئەم پڕۆگرامە ناوازەیە بدەن.
کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەم سۆفتوێرەش زۆر چالاکە و کاری تەواو لە سەر ئەو پڕۆگرامە ئەکات بۆ ئەوەی ئەمیش نەبێتە قوربانی پڕۆگرامە زەبەلاحەکانی وەک مایا و سریدی ماکس و هاودینی .. لە لایەکی تریشەوە بەردەوام لە هەوڵی گونجاندنین لە گەڵ ئەو هاردوێر و تەکنۆلۆژیا نوێیانەی کە دەردەچن و بڵاو دەکرێنەوە، بە تایبەت هردوێرەکانی گرافیک یان GPU.
لە گرنگترین نوێکاریەکانی ئەم وەشانەی Cinema 4d بریتیە لە :
شێوەی Color Pallet ەکەی گۆڕاوە بۆ شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو کە دەتوانی بە چەندین شێوە ڕەنگەکان هەڵبژێری. ماتریاڵی Variation Shader ی بۆ زیاد کراوە کە وا لە ئۆبجێکتە ئاڵۆزەکان یان پارتیکڵەکان دەکات بە یەک ماتریاڵ بە چەند شێوەیەک دەرکەون. زیاد کردنی سیستمی Spline Sketch Tool کە یارمەتیت دەدات زۆر بە ئاسانی و بە شێوەی سەربەست Shape ەکان بکێشی لە گەڵ چەندین تایبەتمەندی وەک گۆڕینی کۆرنەرەکان یان زیاد کردن و لابردنی پۆینت. ئەمانە و چەندینی تریش کە دەتوانی لەم بەستەرەوە بیانبینی بە تاواوی.  
نوێکاریەکانی ئەم وەشانە لە ماڵپەڕی سەرەکی
 

دەتوانی لەم ڤیدیۆیەشەوە نوێکاریەکان ببینی
 
 
 
خەڵات جەلال
کۆمپانیای زەها حدید لە کۆتاییدا وازی لە دیزاینی یاریگای ئۆڵۆمپی تۆکیۆ 2020 هێنا دوای ئەوەی کە نەیتوانی کۆمپانیایەکی جێبەجێکار بۆ دیزاینەکەی بدۆزێتەوە.
گروپی زەها حدید بۆ دیزاین لە گەڵ کۆمپانیای Nikken Sekkei تایبەت بە جێبەجێ کردنی هەیکەلە سەختەکان چوونە پاڵ یەک بۆ نوێ کردنەوەی ئەو دیزاینەی کە کراوە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە دا بۆ ئەوەی بیخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو دوای ئەوەی کە کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوان ناتوانن بچنە جێبەجێ کردن و پاڵپشتی کردنی ئەو پڕۆژەیەوە.
هەروەها ڕاشیگەیەند کە ئەوە جێی نیگەرانیە کە دوو ساڵ کار کردن و دیزاین کردنی پڕۆژەی یاریگای نەتەوەیی یابانی بەو شێوەیە کۆتایی بێت.
شایانی باسە بانگەواز بۆ دیزاینێکی نوێ کرایەوە دوای ئەوەی سەرەک وەزیرانی یابان هەستا بە ڕەفز کردنی دیزاینە براوەکەی زەها حدید و هاوکارەکانی، هەروەها وەک مەرجێکیش ئەوەیان داناوە کە دەبێت کۆمپانیای دیزاینەر لە گەڵ کۆمپانیایەکی جێبەجێ کردن یەکبگرن لە پڕۆسەی دیزاینەکە دا بۆ ئەوەی شتێکی واقیعی و قابیل بۆ جێبەجێ کردن بدرێت بە دەستەوە.
دیزاینە براوەکەی زەها حدید توشی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە لە لایەن خەڵکی یابان و تەلارسازە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە و بە موبالەغە و موکلیف وەسفیان کرد ، شایانی باسە ساڵی 2014 ش زەها حدید لە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ گۆڤاری Dezeen توشی هەمان ئەو ڕەخنانە بۆوە ... بەشێکیش لە خەڵکانی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان لەوە دەربڕیوە کە نابێت کەسێکی بێگانە دیزاینی یاریگای ئۆڵۆمپی و نەتەوەیی ئاو وڵاتە بکات.

لە بەرامبەر ئەم ڕەخنانەش دا زەها حدید وەک سەرۆکی جێبەجێکاری حدید گروپ و دیزاینەری بەناوبانگی جیهانی ڕایگەیاند کە ئەوان کارەکانیای لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا بڵاو بۆتەوە و تا ئێستا ڕەخنەی ئەوەیان لێ نەگیراوە کە دەبێت لەو وڵاتانە کار نەکەن لە بەر ئەوەی کەسێکی بێگانەن. هەروەها سەبارەت بە دیزاینەکەش ڕایگەیاند کە ئەوان ویستویانە هەرچی توانای خۆیان هەیە لەو پڕۆژەیە دا بە کاری بهێنن بۆ ئەوەی یاریگایەکی نمونەیی دەرچێت.

هەر بە گوێدانە ئەو ڕەخنانە ئەم جارە سنورێک بۆ بڕی تێچووی ئەو یاریگایە دیاریکرا بە (850 ملیۆن پاوەن) ئەمەش بۆ بە هەند وەرگرتنی لە کاتی دیزاینەکە دا.
شایانی باسە ئەمە یەکەم جار نیە زەها حدید توشی ئەو ڕەخنانە دێت و پڕۆژەکانی دوور دەبن لا جێبەجێ کردنەوە، بە ڕای من وەک نووسەری ئەم بابەتە پێویستە هەموو جیهان سوپاسی ئەم خانمە تەلارسازە بکەن بۆ ئەو ستایڵە جوان و ئۆرگانیەی کە هێناویەتیە ناو تەلارسازیەوە بۆ ئەو ستایڵە فمیلانیزمیەی کە دایهێناوە..

 


خەڵات جەلال
کۆمپانیای بە ناو بانگی هۆڵەندی United Nude کە براندێکی بەناو بانگی پێڵاوە توانی یەکەم پێڵاو بە پرحنتەری سریدی بەرهەم بهێنێت، بە شێوەیەک کە وەک کوتلەیەک سەهۆڵ دەردەکەوێت.
ئەم پێڵاوە کە درێژیەکەی ٨ ئینجە و بە شێوەی کوتلە کوتلە دیزاین کراوە بە پرینتەری تایبەتی (3d CUbe Pro) پرینت کراوە بە بەکار هێنانی پلاستیکی فلامەنت (Plastic PLA filament). دیزاینەکە لە چەند کوتلەیەک پێکهاتووە و سەرەوەشی بە چەرمی تایبەت ڕوپۆش کراوە و لاکانیشی بە قوماشی تایبەت دەورە دراوە.
ڕیم کۆڵهاس (Rem D Koolhaas) کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای United Nudes ە دەڵێت : پرینتەری سریدی زۆر ئاسانکاریمان بۆ دەکات و یارمەتیمان دەدات کە بە کاتێکی کەم و بە کوالیتیەکی زۆر بەرز دیزاینە ئاڵۆزەکان جێبەجێ بکەین.
شایانی باسە ئەم کۆمپانیایە بە ناوبانگە لە جێبەجێ کردنی کارەکانیان بە پرینتەری سریدی و لە گەڵ زۆرێک لە دیزاینەرە بەناوبانگەکانی جیهان بۆندیان هەیە، لەوانە: زەها حدید و فێرناندۆ ڕۆمێرۆ و بێن ڤان بێرکڵ و ڕۆس ڕۆڤیگرۆس و میشێل یۆنگ بۆ دیزاین کردنی بەرهەمەکانیان.
بەڵام لە دیزاینەکانیان دا پشکی شێر دراوە بە زەها حدید بە هۆی زۆربوونی خواست لە سەری و ناسکی ئەو دیزاینانەی کە ئەو ئەندازیارە تەلارسازە بەناوبانگە دایاندەنێت، ئەمەش وای کردوە کارەکانی ئەو کۆمپانیایە زۆر بەناو بانگ بن.

هەروەها دیزاینەری جلی بەناوبانگ ئیریش ڤان هێرپن (Iris van Herpen) یش بۆندی لە گەڵ ئەم کۆمپانیایە هەیە بۆ دروست کردن و دیزاین کردنی ئەو پێڵاوانەی کە لە دیزاینەکانیدا بە کاری دەهێنن.
بە گشتی ئەو دیزاینەر و کۆمپانیایانەی کە لە بوارەکانی جل و بەرگ کار دەکەن لە دیزاینەکانیاندا پشت بە بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیا بەناوبانگە دەبەستن.

ئەو موادانەی کە لە بەرهەمەکانیاندا بە کاری دەهێنن بریتین لە پلاستیج و فایبەر و زۆرێک لە موادی جپسم فایبەر و PLA ی تایبەر، هەروەها پاودەرێکی تایبەتی کە پلاستیک و فایبەری تێکەڵی تێدایە، لە ڕوپۆشی پێڵاوەکانیش قوماشی تایبەتی قەیفە و کەتان و چەند جۆرێکی چەرمی سروشتی بە کار دێنن.
 
ڤیدیۆی چۆنێتی بەرهەم هێنانی یەکێک لە بەرهەمەکانیان کە لە لایەن زەها حدید ەوە دیزاینی بۆ کراوە:
 
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە ئەمە بازدانێکی نمونەییە لە بواری وەگەڕ خستنی پرینتەرە سریدیەکان لە براندە بازرگانیە بەناوبانگەکاندا. هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان زۆر کێشەی تەلارسازان لە ڕێی ئەم تەکنۆلۆجیایەوە بێتە چارەسەر کردن.
 
خەڵات جەلال
پەیمانگای مەلەکی بەریتانی بۆ ئەندازیاری تەلارسازی ڕایگەیاند کە زەها حدید دەبێتە خاوەنی مەدالیای پادشایی ئاڵتونی (Royal Gold Medal) بۆ ساڵی ٢٠١٦، بەمەش دەبێتە یەکەم ئافرەت کە ئەو خەڵاتەی پێ دەبەخشرێت.
زەها حدید کە بە کارە دراماتیکی و ئۆرگانیەکانی ناسراوە، گشت کارەکانی داینامیکیەت و تازەگەری پێوە دیارە و بەردەوام لە سەر پەرەپێدانی ئەو جۆرە ستاییڵە کردوە.
وەک ڕێزێک بۆ ئەو هەوڵ و کۆششەی کە بە درێژایی ژیانی ئەنجامی داوە، پادشای بەریتانیا بە شەخسی واژۆی لە سەر پێدانی ئەو خەڵاتە کردووە بە زەها حدید، ئەم خەڵاتەش بە گشتی دەدرێت بە کەسێک یان چەند کەسانێک کە کاریگەریان هەبووە لە سەر ڕێچکەی تەلارسازی لە جیهان دا ، کە لە ساڵی ١٨٤٨ ەوە ئەم خەڵاتە دابەش دەکرێت.
لە ساڵی ٢٠٠٠ دا ئەم خەڵاتە  دراوە بە فرانگ گێری (Frank Gehry) و لە ١٩٨٣ دا دراوە بە نۆرمان فۆستەر (Norman Foster) و لە ساڵی ١٩٤١ دا دراوە بە فرانک لوید ڕایت (Frank Lloyd Wright) و لە ١٨٥٩ش دادراوە بە جۆرج گێلبێرت سکۆت (George Gilbert Scott).

سەرۆکی RIBA و جەین دەنکان (Jane Duncan) کە سەرۆکی لیژنەی دیاریکردنەکە بوو ڕایگەیاند:
"زەها هێزێکی لە بن نەهاتوو و زانایەکی جیهانیە لە تەلارسازیدا، کە بە چەندین شێوە خزمەتی ئەو بوارەی کردوە لە دیزاینی بینا دا لە دیزاینی ئەساسی ناو ماڵ، پێڵاو، سەیارە و خشڵ دا، بە شێوەیەک کە چەندین براندی جیهانی ئاواتەخواز بوون دیزاینیان لە لایەن ئەم خانمەوە بۆ بکرێت، بۆیە خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە ئەو خەڵاتە دەبەخشینە ئەم خانمە ناوازەیە، و بەردەوام چاوەڕێی باشتریشی لێ دەکەین"
هەروەها زەها حدید سەبارەت بەو خەڵاتە ڕایگەیاند :
"من خۆم زۆر بە خۆشحاڵ دەزانم کە خەڵاتی پادشای ئاڵتونی ساڵی ٢٠١٦ بە من دەبەخشرێت، بە تایبەت کە یەکەم ئافرەت بم ئەو خەڵاتە وەرگرم. هەروەها زۆر سوپاسی پیتەر کۆک (Peter Cook) و لویزا هیوتن (Louisa Hutton) و دەیڤید شیپەرفێڵد (David Chipperfield) دەکەم کە ناوی منیان پاڵاوت و سوپاسی جەین دەنکان (Jane Duncan) یش دەکەم کە خەڵاتەکەی پێ بەخشیم. ئەمەش بە واتای ئەوە نایەت کە ئەو کارە زۆر ئاسانە، زۆر جار چەندین کێشە لە دیزاینەکاندا هاتۆتە پێشەوە و چەندین گرفت لە جێبەجێ کردن دا دروست بوون بەڵام سەرەڕای ئەمانە من خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم بە وەرگرتن ئەو خەڵاتە و بەردەوام دەبم لە هەوڵ و تازەگەری".

کورتەیەک لە ژیانی:
زەها لە ساڵی ١٩٥٠ دا لە شاری بەغداد لە دایک بووە و سەرەتای چوونە ناو تەلارسازیەوە لە ساڵی ١٩٧٢ دا بوو بۆ پەیوەندی کردنی بە پەیمانگای تەلارسازی پێشکەوتوو (progressive Architectural Association)  لە شاری لەندەن، پەیوەندی کرد بە ئۆفیسی مامۆستاکەیەوە ڕیم کۆڵهاس (Rem Koolhaas) و ئیلیا زێنگلیس (Elia Zenghelis) لە ڕۆتردام تا لە ساڵی ١٩٧٧ دا بوو بە شەریک لەو ئۆفیسە دا.
لە ساڵی ١٩٧٩ دا دەستی کرد بە یەکەم کاری خۆی لە لەندەن و ئۆفیسی تایبەتی خۆی دامەزراند و لەوێشەوە ناوبانگی بڵاو بۆوە بە تایبەت بە کارەکانی پیک (The Peak) لە هۆنگ کۆنگ لە ساڵی ١٩٨٣ و (Kurfürstendamm) لە بەرلین لە ساڵی ١٩٨٦ دا و کاردیف ئۆپێرا هاوس (the Cardiff Bay Opera House) ساڵی ١٩٩٤ لە وێڵز.

 
خەڵات جەلال
کۆمپانیای AXYZ ی بواری بەرهەم هێنانی مۆدێلی سێلایی و پەرەپێدانی پڵەگینەکانی بەرنامەکانی ماکس و سینەما 4d ڕایگەیاند کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی بەناو بانگی An(I)ma ی بڵاو کردەوە بۆ هەر دوو بەرنامەی سریدی ماکس و سینەما فۆر دی. ئەویش وەشانی 1.8 ی ئەو پڵەگینەیە.
Anima پڵەگینێکی تایبەتە بە بڵاو کردنەوە و جوڵاندنی مرۆڤ بە دیمەنەکەدا بە شێوەیەک کە زۆر لە ڕاستیەوە نزیکە و تایبەتمەندی زۆر زیاتری لە Populate ی ماکس هەیە.
 
 
تایبەتمەندیە نوێکانی ئەم وەشانە:
بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی 2016 دا. کۆنتڕۆڵێکی نوێی Time-Lapse ی بۆ زیاد کراوە بە شێوەیەک کە دەتوانی هەندێک لەو مرۆڤانە بە خێرایی بجوڵێنیت و Motion Blur ی بدەیتێ کە ئەمەش وای لێ دەکات زۆر لە ڕاستی بچێت و دەتوانی Presentation ێکی زۆر جوانی پێ بکەی. یەکگرتنی تەواوی بۆ زیاد کراوە لە گەڵ AXYZHUB کە ڕێگەت پێ دەدات مۆدێلەکانی ئەو کۆمپانیایە بێ بەرامبەر داگری و بە کاریان بهێنی، هەروەها دەتوانی دیمەنەکەشت بە شێوەی Online لەوێوە ڕێک بخەی.
دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکیەوە بە شێوەی Trial دایگری
ترایلەری ئەم پلەگینە
 
 
دابان
کۆڕۆنا ڕێندەر(Corona Render) یەکێکە لە ڕێندەرئێنجینەکان Render Engine کە بە تاکە ڕکابەری سەرەکی دادەنرێت بۆهەر یەکە لە ڤیڕەی و مێنتاڵ ڕەی بەرنامەی سریدی ماکس.
گومان لەوەدا نیە کە ڕێندەر ئینجینەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە کاری کۆمپیوتەر گرافیک داو خۆی لە خۆیدا بە زانستێکی سەربەخۆ دادەنرێت کە پەیوەندی هەیە بە تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی ڕوناکی و موادەکاندا، هەروەها تایبەتمەندی کیمیایی موادەکان بەگشتی، چونکە کۆتایی هەموو کارێکی گرافیک بە تایبەت گرافیکی سێ لایی بە ڕێندەر کۆتایی دێت و لەو ڕێیەوە کارەکەت دەردەخەی و ئاراستەی کلاینتەکانتی دەکەی.
کۆڕۆنا ڕێندەر لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە لایەن خوێندکارێکی چیکی بە ناوی (Ondřej Karlík) ەوە کە خوێندکاری زانکۆی براگی تەکنیکی بوو وەک نامەی کۆتایی دەرچوونی  پێشکەش کرا و پاشان پڕۆژەکە گەورەتر کرا دوای ئەوەی کە کۆمپانیایەکیان دامەزراند بە ناوی کۆرۆنا لە گەڵ هونەرمەندانی کۆمپیوتەر گرافیک (Adam Hotový) و (Jaroslav Křivánek) وە دەستیان کرد بە پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە بە شێوەی بازرگانی (Commercial)، تا ئەوە بوووەشانی یەکەم و بێتای ئەو پڵەگینەیان بە شێوەی فەرمی بڵاو کردەوەلە ساڵی 2012 دا و پاشان لە ٢٠١٣ دا وەشانی ئەلفای ئەو پڵەگینەیان بڵاو کردەوە کە ئەو دوو وەشانە بە بێبەرامبەر بوون و دەتوانرا بە خۆڕایی داونلۆد بکرێن، ئەمەش وای کرد کە ئەم پڵەگینە زۆر بە خێرایی بڵاو ببێتەوە و ناوبانگێکی باش بۆ خۆی پەیدا کرد و چاند کاری بەهێزی پێکرا و چووە بواری کاری پڕۆدەکشنەوە، بێگومان ئەمانەش هانی پەرەپێدەرانی دا کە بەردەوام بن لە پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە و تە ئەوە بوو لە سەرەتاکانی ٢٠١٤ دا وەشانی ١.١ ئەم پڵەگینەیان بڵاو کردەوە بەڵام ئەم جارەیان بە خۆڕایی نەبوو بەڵکو دەبوایە بیکڕیت و ئیتر سەردەمی بێبەرامبەر بوونی ئەم پڵەگینە کۆتایی پێ هات.
لۆگۆی کۆمپانیا
ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەوەیە کە شێوازی کڕینی ئەم پڵەگینە بریتیە لە شێوازی کرێی مانگانە (FairSaaS) کە ئەمەش یارمەتیت دەدا هەر کاتێک کە پێویستت بوو بە کرێ وەریبگریت و هەر کاتێک نەتویست ڕایوەستێنی بێ هیچ کێشەیەک ئەمەش ئاسانکاریەکی گەورەیە. هەر چندە دوات ئە پڵەگیە کڕک کرا و ئەوانەی کاریان بە License نیە بە کاری دەهێنن.
تیمی پەرەپێدانی ئەم پڵەگینە:

لە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی ئەم پڵەگینە:
خێرایی لە ڕێندەر کردن دا یەکێکە لە تایبەتمەندیە هەرە بەهێزەکانی ئەم پڵەگینە. بوونی شێوازی Progressive و Bucket لە شێوازی ڕێندەر کردن دا. پاڵپشتی کردنی هەر دوو سیستمی Light Cache و Irridiance Map لە شێوازی GI دا. بوونی سیستمی Spread Scattering ی تایبەت بە خۆی کە ڕێگەت پێ دەدات لە یەک کاتدا ملیۆنەها ئۆبجێکت بڵاو بکەیتەوە بێ ئەوەی لۆد لە سەر ڤیوپۆرت دروست بکات. پاڵپشتی کردنی بۆ سیستمی Point Cloud لە نیشاندانی ئۆبژێکتەکاندا. پاڵپشتی کردنی سیستمی Proxy کە دەتوانێت لە گەڵ mrProxy ش کار بکات. بوونی ماتریاڵ سیستمی تایبەت بە خۆی. بوونی ڕوناکی تایبەت بە خۆی و سیستمی CoronaSun تێیدا. ئەمانە و چەندینی تریش کە وای لێ دەکات ڕکابەری سەرەکی ڤیڕەی و مێنتاڵ بێت.  

تایبەتمەندیەکانی وەشانی ١.٢:
سیستمی Render Edge بەهێز کراوە و قەراغەکان بە جوانی ڕێندەر دەکات و Sharpny پێ دەبەخشێت. زیاد کردنی سیستمی Corona Displacement کە یەکێکە لە مۆدیفایەرە بەهێزەکانی کۆرۆنا. ئێستا Corona Scatter پاڵپشتی VertexPaint دەکات. چاکسازی کراوە لە Corona Multimap Texmap دا. چاکسازی کراوە لە سیستمی Corona Proxy دا. چاکسازی کراوە لە Bitmap Export دا واتە هەڵگرتنی وێنەی کۆتایی. ئێستا پاڵپشتی 3ds max Atmospheric effect دەکات

 
تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە ببینە:
 
ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا
داگرتنی وەشانی Trial ی ٤٥ ڕۆژی ئەم پڵەگینە
گەلەری کارەکان
 
 
کۆمەڵێک کار کە بەم پڵەگینە ئەنجام دراون:




 
خەڵات جەلال
کۆمپانیای 3dquakers ڕایگەیان کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی فۆرستەر(Forster) یان بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی Cinema 4D بڵاو کردۆتەوە، کە پڵەگینێکی تایبەتە بە دروست کردنی سروشت لە دیمەنەکاندا لە ڕێگەی دانانی دار و سەوزایی و چیمەن و گوڵ و بەردەوە و پاشان بڵاو کردنەوەی بەو ئۆبجێکتەی کە بۆی دیاری دەکەی.
لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە گشت ئەو شتانەی دایدەنێی توانای جوڵانیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی (Force) کە لە دیمەنەکەدا دایاندەنێی.
ئەم پڵەگینە چوار مۆدیوڵی سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە ئەوانیش (Forster Trees, Multiflora, Multicloner و Forster Rock) ن، هەروەها چەند کۆمەڵێکی (Library) درێژکراوەی چیمەن و درەخت و بەردی ئامادەی تێدایە کە دەتوانی ڕاستەوخۆ بە کاریان بهێنی.
دارەکان دەتوانی لە سەرەتاوە دروست بکەی یان دارێکی ئامادە دابنێی و گۆڕانکاری تێدا بکە و بیگۆڕی بەو شێوەیەی کە دەتەوێ.
ئەم پڵەگینە لە ئەسڵدا بۆ بەرنامەی SoftImage بەرهەم هێنراوە و تایبەت بووە بەو بەرنامەیە، بەڵام دواتر کۆمپانیا بڕیرایدا کە ئەم پڵەگینە پەرەپێبدات بۆ بەرنامەی سینەما فۆر دی بە شێوەیەک کە لەگەڵ گشت ڕێندەر ئێنجینەکانی ئەو بەرنامەیە دا بگونجێ لەوانە (ڤیڕەی و ئەرنۆڵد و ئۆکتان و ڕێندەرەری تایبەت سینەما فۆر دی).
نرخی ئەم پڵەگینە لە ئێستا دا ٣٥٠ $ دۆلاری ئەمریکیە کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانی بیکڕی.

لە تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە:
بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ بەرنامەی سینەما فۆر دی و گشت ئەو ڕێندەرەرانەی کە تایبەتن بەو بەرنامەیە. توانای بڵاو کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆبژێکتی هەیە لە دیمەنەکەدا بێ ئەوەی لۆد لە سەر فایلەکە دروست بکات. گشت ئۆبجێکتەکان توانای جوڵەیان هەیە بە گوێرەی ئەو هێزانەی کە لە دیمەنەکەدا هەیە. گشت ئەو ڕوەک و دارانەی کە دادەنرێن توانای گەشەیەن هەیە و دەتوانن بە گوێرەی کات گەشە بکەن. دەرکەوتنیان لە ڤیوپۆرتەکاندا بە شێوەی OpenGL ە کە ئاسانکاری دەکات بە شێوەیەکی زۆر جوان دەرکەون. دەتوانرێت بەفر بەرهەم بهێنرێت بۆ ڕوەکەکە و وای لێ بکەی کە دابپۆشرێت بە بەفر و لە سەر چڵەکانی کۆ ببێتەوە. دەتوانی میوەی وەک Geometry بۆ زیاد بکەی بەو شێوەیەی کە دەتەوێ و پاشان چڕی میوەکانیش دیاری بکەی. ئەمانە و چەندینی تریش کە دەتوانی لەم پەیجەوە بیبینی...  
ماڵپەڕی سەرەکی
 
چەند نمونەیەک لە دارەکانی ئەم پڵەگینە



خەڵات جەلال
کۆمپانیای Blender Foundation وەشانێکی نوێی بلێندەریان بڵاو کردەوە کە چاند نوێکاریەکی تێدایە و لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە، شایەنی باسە Blender 3D پڕۆگرامێکی سریدی سەرچاوە کراوەیە (Open Source) کە بە بێ بەرامبەرە و توانایەکی باشی هەیە لە مۆدێلینگ دا و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهاندا. بە زۆری ئەم پڕۆگرامە لە گەڵ Game Engine ەکاندا بە کار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو توانا بەهێزەی کە لە بواری مۆدێلینگ دا هەیەتی و ئەوەی کە ئەم پڕۆگرامە بە بێ بەرامبەرە.
ئەم بەرنامەیە گشت تایبەتمەندیەکانی بەرنامە سێ لاییەکانی تێدایە لەوانە (Modeling و Rigging و Animation و Sculpting و Texturing و چەندین تایبەتمەندی تریش) کە وای لێ دەکات بە یەکێک لە پڕۆگرامە گرنگەکانی بواری سریدی و وێنە سێ لاییەکان دابنرێت.
 
 
هەروەک پەرەپێدەرانی ئەم پڕۆگرامە ڕایگەیاندوی کە ئەم پڕۆگرامە بە تەواوی بێ بەرامبەرە و بۆ هەر مەبدەستێکت بێت بازرگانی یان فێرکاری.
ماڵپەڕی سەرەکی
داگرتنی پڕۆگرام
 
لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتین لە:
چاکسازی لە ڤیوپۆرتەکەی دا کراوە و خێرایی زیاد کراوە. تایبەتمەندی Pixar Open subdiv ی بۆ زیاد کراوە کە ڕێگەی پێ دەدات ئۆبجێکتەکان smooth بکات زۆر بە خێرایی و Tesselate ی پۆلیگۆنەکان بکات. تایبەتمەندی Volume Density Render ی بۆ زیاد کراوە. کارکردنی لە گەڵ براوسی فایلەکان خێراتر کراوە و دەتوانی بە سەهمە سەر کیبۆردەکەت بە ناو فایلەکاندا بگەڕێی. تایبەتمەندی Grid Snapping ی بۆ زیاد کراوە لە شێوەی 3d دا. هەندێک ئامێری تایبەت بە دەسکاری کردنی ڤیدیۆی بۆ زیاد کراوە. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی نوێی تریش کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بیانبینی.  
لۆگۆی بەرنامەکە:

نوێکاریەکان بە شێوەی ڤیدیۆ ١
 
نوێکاریەکان بە شێوەی ڤیدیۆ ٢
 
کۆمەڵێک کار کە بەم پڵەگینە ئەنجام دراوە

خەڵات جەلال
کۆمپانیای پەرەپێدەر Real Time Engine ی توینمۆشن ڕایانگەیاند کە چەندین نوێکاری گرنگیان لە پڕۆگرامی بەهێزی توینمۆشن دا ئەنجام داوە کە وای لێ دەکات ببێتە یەکێک لە هەرە بەهێزترین ئینجینەکانی بواری Presentation ی تەلارسازی.
توین مۆشن بریتیە لە پڕۆگرامێک یان RealTime Engine ێکی بواری Architectural Visualization (ڤیژوالایزەیشنی تەلارسازی) کە بە کار دەهێنرێت بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن یان وێنەی جوڵاوی ئەو پڕۆژەیەی کە دروستی دەکەی زۆر بە خێرایی و بە بێ هیچ کێشەیەک و پێدانی چەندین کاریگەری بە دیمەنەکە و بوونی چەندین مۆدێلی ئامادەی جوڵاو کە دەتوانی ڕاستەوخۆ ڕایانبکێشیتە ناو دیمنەکەوە.
ئاسانی لە بەکارهێنان دا:
ڕوخساری بەرنامەکە زۆر سادەیە و بە کار هێنانی زۆر ئاسانە و زیاتر لە یاریەک دەچێت ئەمەش وای کردوە کە ئەم پڕۆگرامە زۆر ناوبانگ پەیدا بکات و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا و نوسینگە بەناوبانگە ئەندازیاریە جیهانیەکانەوە بە کاربهێنرێت.
یەکگرتنی لە گەڵ پڕۆگرامەکانی تر:
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە هەرە گرنگەکانی ئەوەیە کە لە گەڵ زۆرێک لە پڕۆگرامە ئەندازیاریەکانی تر پەیوەندی هەیە و دەتوانی فایلیان لێ وەرگری یان مۆدێلی ئەو پڕۆگرامانە بهێنیتە ناو توینمۆیشنەوە لەوانە بەرنامەکانی ڕیڤیت و سکێچئەپ و ئاڵپلان و ئۆتۆکاد و سریدی ماکس و مۆدۆ و مایا و چەندینی تریش.
 
ماڵپەڕی سەرەکی
داگرتن بە شێوەی Trial
 
لەو تایبەتمەندیانەی کە لەم وەشانەدا زیاد کراوە:
زیاد کردنی viewer ی سەربەخۆ کە بە بێ دابەزاندنی بەرنامەکە ڕاستەوخۆ دەتوانی فایلەکانی بکەیتەوە زیاد کردنی Phasing System بەمەش دەتوانی قۆناغەکانی دروست کردنی پڕۆژەیەک فەیس فەیس نیشان بدەی زیاد کردنی سەپۆرت بۆ کۆنترۆلەری یاریەکان وەک دەسکی xbox یان Playstation. زیاد کردنی Google Earth technology recovery کە لە ڕێیەوە دەتوانی تۆپۆگرافی شوێنەکان لە گوگڵ ئێرسەوە وەرگری. چاکسازی لە وەرزەکاندا کراوە و دەتوانی ڕاستەوخۆ وەرزی دیمەنەکە بگۆڕی بۆ زستان یان هاوین یان هەر وەرزێک کە بتەوێت. چاکسازی لە مۆدێل و ئۆبجێکتە ئامادەکان دا کراوە و وای لێ کراوە کە جوڵەو شێوەیان زیاتر لە ڕاستیەوە نزیک بێت. زیاد کردنی سەپۆرت بۆ Point Cloud کە ئەمەش زۆر گرنگە و دەتوانی فایلی پۆینت کلاود دابنێی یان ئەو فایلانەی کە بە 3d Scan مۆدێل کراون. ئەمانەو چەندینی تریش کە لەم ڤیدیۆ فێرکاریەی خوارەوە دا دانراوە و باسی لێوە کراوە.  
ڤیدیۆی نوێکاریەکان:
 
چەند نمونەیەکی ئەو کارانەی کە بەو پڕۆگرامە جێبەجێ کراون:


خەڵات جەلال
کۆمپانیای بەناوبانگی Sitni Sati کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەرهەم هێنانی پڵیگینەکانی بەرنامە سریدیەکانی وەک سریدی ماکس و مایایە،  ئەمڕۆ وەشانێکی نوێی پڵەگینی بەناوبانگی Fume FX ی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە.
فیوم ئێف ئێکس پڵەگینێکی تایبەتە بە بەرهەم هێنان و دروست کردنی شلەمەنی و ئاگر و دوکەڵ بە شێوەی داینامیک لە بەرنامەی ماکس دا بە شێوەیەکی زۆر واقیعی و ئاسان. لەم وەشانە دا چەندین گۆڕانکاری بەهێزی تێدا کراوە و چەند نوێکاریەکی زۆر بەهێزی تێدا زیاد کراوە لەوانە ( N-Sim) کە ڕێگە دەدات چەند Effector ێک بە یەکەوە دابنێیت و کار لە یەک بکەن، هەروەها خێرایی Simulation و Render ی زۆر لە جاران زیاترەو.
زانیاری زیاتر
ماڵپەڕی سەرەکی
تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە:
ئەم پڵەگینە بە کار دەهێنرێت لە بواری Fluid Dynamic Simulation دا واتە بۆ بەرهەم هێنانی شلەمەنی و ئاگر و دوکەڵ و چەندین شێوەی تری Fluid ئەمەش وا دەکات کە زۆر بەکار هێنانی هەبێت بە تایبەت لە بوارەکانی ئێفێکتە سینەماییەکاندا و ڕیکڵامە بازرگانیەکاندا .
 
چەند نمونەیەکی ئەنیمەیشنی ئەم پڵەگینە:
 
 
 
چەند نمونەیەک کە بەم پڵەگینە بەرهەم هێنراوە:




 
خەڵات جەلال
بەم دواییانە ماڵپەڕێکی نوێ کرایەوە بە ناوی سریدی تایپ، کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی فۆنتی تایبەت بە بەرنامە سریدیەکان، 
زۆر جار کا فۆنتەکانمان دەگۆڕی بۆ سریدی لە ڕێی Extrude یان Bevel یان مۆدێلینگەوە چەندین کێشەمان دەهاتە بەر دەم کە کاری دەکردە سەر ناڕێکی و نەگونجانی مۆدێلەکە بۆیە زۆر جار سیجی ئارتیستەکان پەنایان دەبرد بۆ Custom Shape font بە شێوەیەک کە هەڵدەستان بە دروست کرادنەوەی ئەو نوسینە بە Shape لە بەرنامەی ئیلوسترەیتەر یان ئۆتۆکاد دا. کە زۆر جار لە کاتی گۆڕینی نوسینەکە یان تێکستەکە دا کێشەی زۆری بۆ دروست دەکردن، بەڵام بە دروست بوونی ئەم جۆرە فۆنتە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت و ئیتر پێویست بە دووبارە دروست کردنەوەی نوسینەکە ناکات لە بەر ئەوەی فۆنتەکە خۆی بە شێوەی Shape ی ڤێکتەرە و لە لایەن بەرنامە سریدیەکاندا بە ئاسانی دەناسرێتەوە.
 

تۆپۆلۆگی فۆنتەکان بە شێوەیەکە کە تایبەت کراوە بە کار کردن لە گەڵ بەرنامە سریدیەکان و کار کردن لە گەڵ Extrude و Bevel و Deformation، لە ڕێی ئەو path و Shape انەی کە لە پێکهاتەی فۆنتەکە دا هەیە و لە لایەن بەرنامە سریدیەکانەوە دەناسرێتەوە.
بە گشتی ئەم جۆرە فۆنتانە ئاسانکاری بۆ ئەوانە دەکات کە لە بوارەکانی ئەدڤەرتایزینگ و ڕیکڵام دا کار دەکەن.

 
پێکهاتەی فۆنتەکە وای لێ دەکات کە دابەش ببێت بۆ چەند Shape ێک و پاشان گۆڕینی بۆ Surface و ئینجا بە کار هێنانی وەک پۆلیگۆن یان ئەو مۆدێلەی کە بە کاری دەهێنی.
 

 
ماڵپەڕێ سەرەکی
فێرکاری بەکار هێنانی
داگرتنی ٢ فۆنتی سریدیتایپ بە خۆڕایی
 

خەڵات جەلال
کۆمپانیای Chaos Group کە پەرەپێدەر و بەرهەم هێنەری پڵەگینی بەناو بانگی ڤیڕەیە، لە هەوڵێکی نوێ دا بڵاوی کردەوە کە وەشانێکی نوێی پڵەگینی ڤیڕەیان بەرهەم هێناوە بۆ بەرنامەی سریدی ستودیۆ ماکس کە بریتیە لە وەشانی 3.3 ی ئەو پڵەگینە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی کۆمپانیای ناوبراو کە لە سەر وێبلاگی تایبەتی خۆیان و ماڵپەڕی Vray.com دایانناوە، هاتووە کە چەندین نوێکاری بەهێز کراوە لەو پڵەگینە دا و چەند تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ زیاد کراوە.
 
لە گرینگترین ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەم وەشانە دا زیاد کراوە:
خێرایی زیاتر: ئەم وەشانە بەوە ناسراوە کە خێرایی ڕێندەر کردنی %20 زیاترە لە چاو وەشانەکەی پێشوتری دا. سیستمێکی نوێی Adaptive Sampling ی زیاد کردوە بە ناوی ( variance-based adaptive sampler ) کە زۆر خێراترە لە کاتی ڕێندەر دا و ئامادە کردن و ڕێکخستنیشی بە هەمان شێوە خێراترە و دەتوانرێت بە بێ گوێ دانە سەرچاوەی ڕوناکی ڕێندەر بکەی و ئەو ئۆبجێکتانە سامپڵ بکات. زیاد کردنی سیستمی (Triplanar mapping ) کە یارمەتیت دەدا بە ئاسانی UV تێکسچەرەکان ڕێک بخەی بە تایبەت ئەو وێنانەی کە UV ەکانیان گونجاو نیە. زیاد کردنی شێوەیەکی نوێی (Sky Model) و (Arial Perspective) ئەمەش بۆ ئەوەی ئەنجامێکی زۆر نزیک لە ڕاستی و سروشتیت (realistic )دەست کەوێت. زیاد کردنی ماتریاڵی (Stochastic Flakes) کە تایبەتە بە دروست کردنی هەندێک ماتریاڵ کە زبریان هەیە وەک بەفر یان هەندێک جۆری مێتاڵ. چاکسازی V-Ray Clipper دا کراوە بە شێوەیەک کە لە یەک کاتدا چەند ئۆبجێکتێک کلیکپ دەکات و دەیبڕێت. لەم وەشانە دا تایبەتمەندی Ray traced Rounded Corner زیاد کراوە کە Edge ی یەکتربڕی ئۆبجێکتەکان بە شێوەیەکی چەماوەیی جوان نیشان دەدرێت. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە دەتوانی لە مەڵپەڕی سەرەکی ڤیڕەی ئەو تایبەتمەندیانە ببینی.  
ڤیدیۆی نوێکاری و زیاد کراوەکان:
 
 
ماڵپەڕی سەرەکی
 
خەڵات جەلال
گروپی ئەلفا ئێف ئێکس وەشانێکی نوێی BulletFx-3 یان بڵاو کردەوە کە بریتیە لە Extension 2 ئەو پڵەگینە. BulletFX بریتیە لە Physics Engine ێکی تایبەت بە بەرنامەی ماکس کە لە لایەن گروپی ناوبراوەوە پەرەی پێ دراوە و پشت بە تەکنیکی GPU-Acceleration دەبەستێت لە کار کردن دا.
بە وتەی کۆمپانیای پەرەپێدەر لەم وەشانە دا چەندین چاکسازی گرینگی تێدا ئەنجام دراوە و بە تەواوی Optimize کراوە بۆ ئەوەی لە وەشانەکانی پێشوتری خێراتر بێت.
لەم وەشانە دا چەند تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد کراوە کە بریتین لە:
زیاد کردنی Ribbon Toolbar ی بوڵێت بۆ Interface ی ماکس. زیاد کردنی سیستمی VDB Velocity simulations کە تایبەتە بە Volumetric Particles . زیاد کردنی VDB Collisions. هەروەها گۆڕانکاری لە ڕوخسار و شێوەی کارکردنی ئەم پڵەگینە.   
ڤیدیۆی نوێکاریەکانی ئەم وەشانە:
https://vimeo.com/151216455
 
نرخی ئەم پڵەگینە لە ئێستادا 260$ ە بۆ یەک کۆمپیوتەر و دەشتوانی بە شێوەی Trial دایگری لەم بەستەرەی خوارەوە
ماڵپەڕی سەرەکی
داگرتن بە شێوەی Trial
 
ئەوەی شایانی باسە چەند Multi Physics Engine ێکی تریش هەن کە هەمان کار دەکەن، لەوانە Lucid Physics کە لە قۆناغی تاقیکاری دایە و  nvidia physics engine ، بەڵام لە ڕوی شێوەی کارکردنیانەوە دەگۆڕێن.
خەڵات جەلال
کۆمپانیای Walt Disney Animation Studio دیسانەوە گەڕایەوە ناو پێشبڕکێی سینەماوە، ئەمجارەیان بە شێوازێکی نوێوە, دوای ئەوەی کە فلیمی Big Hero 6 ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد لە جیهانی ئەنیمەیشن و سینەما دا و هەروەها فلیمی Frozen کە لە پلەی یەکەمی فلیمە ئەنیمەیشنەکانە بە درێژایی مێژوو. دەیەوێت لە پێشبڕکێکە دوور نەکەوێتەوە و بەردەوام لە هەوڵی بە کار هێنانی نوێترین شێواز و تەکنۆلۆجیا دایە و هەردەم هەوڵی پێشەنگی دەدات لەو بوارە دا.
 
گەیشتن بە وردەکاری تەواو
بێ گومان، بە پێچەوانەی گشت کارەکانی پێشوتریان، کە نەدەچونە ئاڵۆزی و وردەکاریەوە لە سیستمی قژ (Hair) و خوری (Fur) دا، هەروەک کە لە فلیمەکانی Wreck-it-Ralph و Frozen دا بە ئاشکرا بە دێ دەکرێت. بۆیە هەستان بە پەرەپێدانی سیستمێکی Instancing ی نوێ بە هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیای Autodesk دا بە ناوی (1)XGen و ڕاستەوخۆ خستیانە ناو بەرنامەی مایا وە کە بەکاریان هێناوە لە گشت بەشەکانی دا وەک modeling و Texturing دا.
(1) لە ئێستا دا Xgen بەشێکی تایبەتە لە بەرنامەی مایا دا و لە وەشانی 2015 ەوە بۆی زیاد کراوە ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی بەرهەم هێنانی فلیمی Zootopia کۆتایی پێ هات. ئێستاش هەمو کەس دەتوانێت ئەو ئامێرە لە بەرنامەی مایا دا بە کار بهێنێت.

دیمەنێکی فلیمی Zootopia
بەڵام کێشەکەی تر ئەوەیە کە تا ئێستا کۆمپانیای دیزنی هیچ پڕۆژەیەکیان نەبوە کە بەو ئەندازەیە ئاژەڵی تێدا بێت و بە شێوەی جیا جیا و جۆری جیا وەک ئەوەی کە لە Zootopia دا بەدی کرا. ٦٤ جۆر ئاژەڵ لەم فلیمە دا بە کار هاتوە لە گەڵ نزیکەی ٨٠٠٠٠٠ هەشت سەد هەزار کارەکتەر مۆدێل (Character Model). کارەکتەرە سەرەکیەکان کە بریتین لە Hoops (کەروێشکەکە) و Wild (ڕێویەکە) لە هەریەکەیاندا نزیکەی ٢.٥ ملیۆن تاڵە قژی بۆ دانراوە کە هەر تاڵێک بریتیە لە مۆدێلێکی جیۆمێتری (Geometry model)، هەروەها giraffe (زەڕافەکە) نزیکەی ٩ ملیۆن تاڵ قژی بۆ دانراوە و gerbil یش ٤٨٠٠٠٠ ی پێویست پێ بوە.
بە هەر حاڵ ئەو ژمارە زۆرەی قژ و خوری شتێکی نابەجێە لە جیهانی سی جی دا مەگەر ئەوەی کە سیستمێکی بەهێزی کۆکردنەوە (Groom) ت لا بێ و بتوانی کۆنتڕۆڵی بکەی. هەر بۆیە کۆمپانیای دیزنی ئەم سیستمەی ئامادە کرد (XGen)، بەڵام پێش ئەوەی دەست بە پڕۆسەکە بکەن سەرەتا پێویستە لە سروشتی کارەکە و جۆری خوری ئەو ئاژەڵانە بگەن و لێوردبونەوەی بۆ بکەن، بۆیە هەستان بە گەڕان و دراسە کردنی جۆرەکانی ئاژەڵەکان وە جۆری خوری سەر ڕوپۆشی پێستیان و چەند نمونەیەکیان وەرگرت لە چەند جۆرێکی جیاواز دا.

چەند جۆرێکی جیاوازی خوری ئاژەڵەکان
"ئێمە سەردانی چەندین باخچەی ئاژەڵان و چەندین ناوچەی گەشتیاریمان کرد کە ئاژەڵی جیا جیای لێ بوو" ئەمانە وتەی بەڕێوەبەری بەشی Visual Effect ی کۆمپانیا (Kersavage) بو کە بە ماڵپەڕی FXGuide ی ڕاگەیاندبوو، هەروەها درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " سەردانی چەندین شوێنمان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاژەڵەکان ببینین هەروەها چەندین مۆزەخانەی ئاژەڵانی وشک کراو چووین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە و بە شێوەی مایکرۆسکۆپی خوری ئاژەڵەکان بینین و دراسەی بکەین".
ئەوەی کە بەلامانەوە سەیر بو تێبینیمان کرد کە هەندێک لە خوریەکان زۆر تەنکن و هەندێکیان زۆر ئەستور و ڕەقن و لە یەک ئاژەڵیش دا بە دی کراون، بۆ نمونە ئەگەر ئاژەڵی کوالا بە نمونە وەرگرین تێبینیمان کرد کە هەر دو جۆرەکەی بە ڕەنگی جیاواز تێدایە و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی لەشی دا کۆبونەتەوە.
لە پێشدا کۆمپانیا چەندین و فێڵ و تەکنیکی شاراوەی بە کار دەهێنا بۆ ئەوەی بتوانن قژ و خوری دروست بکەن، بەڵام لە گەڵ XGen دا کارەکە زۆر ئاسان بوە و ژیانێکی نوێی بە جیهانی سی جی بەخشی ، لە گەڵ ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیەدا دەتوانی بە ئەسانی کۆنتڕۆڵی ماتریال و Shader ی خوریەکە بکەی و هەروەها زۆر بە ئاسانی دەتوانی کۆنترۆڵی شێوە و جوڵەی بکەی و شێوازی جیاوازی پێ ببەخشی. Kersavage لە بارەی جوڵاندنی خوریەکانەوە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی " بۆ نمونە ئەگەر بمانویستایە بایەک بدات لە خوریەکە یان قژەکە و بیجوڵێنێتەوە ئەوا مۆدیوڵێکی تایبەتیمان دروست کردبوو بۆ دروست کردنی Noise و جوڵە و کارلێك کردن و چەندینی تر هەر یەکەیان بە جیا جیا، بەڵام لە ئێستا دا تەنها بە زیاد کردنی هێزێکی داینامیکی بۆ مایا ئەوا ڕاستەوخۆ بە شێوەی فیزیایی کار لە خوریەکە دەکات و کۆنتڕۆڵی جوڵەی خوریەکە دەکات".

بە بەکار هێنانی Xgen دەتوانی مۆدێلێکی Geometry دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕویەک بە شێوەی Instancing کە هیچ لۆدێک دروست ناکات لە سەر میمۆری و زۆر بە ئاسانی دەتوانی ملیۆنەها مۆدێل دوبارە بکەیتەوە لە سەر ڕوەکان و کاریان لە گەڵدا بکەی وەک تەنها ئۆبجێکتێک بە شێوەیەک کە دەتوانی کۆنترؤڵی شێوە و ماتریاڵی مۆدێلەکان بکەی بە چەندین شێوە.
هەروەها لەم فلیمە دا چەند ئامرێکی کۆنیشیان بە کار هێناوە کە لە فلیمەکانی پێشودا بەکاریان هێناوە وەک (iGroom) لکە ئەمانیشیان بە هەمان شێوە خستۆتە ناو XGen ەوە. هەموو ئەمانەش وەک هەمو فلیمێکی ئەنیمەیشنی تر بە چەند قۆناغێک جێبەجێ کراوە.

یەکەم دروست کردنی Story Board

دووەم دروست کردنی Layout

سێیەم زیاد کردنی جوڵە Animation

وێنەی کۆتایی دوای زیاد کردنی خوری
یەکێکی تر لە کێبەرکێکان بریتیە لە چۆنێتی Render کردنی کارەکە چونکە وێنەی کۆتایی لە دوای ڕێندەرەوە دەردەکەوێت، ئەوەی کە دیزنی پێویستی پێی بو بریتیە لە ئینجینێک کە بتوانێت ئەو هەموو مۆدێلە ڕێندەەر بکات، لە ساڵانی پێشودا کە تەنها کەشتیەکی ئاسمانی یان چەند کارەکتەرێکی سادە Render دەکرا کارەکە زۆر ئاسانتر بوو بەڵام بە بونی ئەم هەموو مۆدێل و کارەکتەرانە کارەکە زۆر قورس بوە، بۆیە پێویستیان بە پەرەپێدانی ئامێرێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی ڕێندەر ی کارەکەی پێ بکەن .
بۆیە گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرێکی کۆنیان بە ناوی ( Nitro GPU solve) کە لە پێشدا بە کاریان هێناوە و ئەم ئامێرەش پشتی بەستوە بە GPU Rendering کە پشتی بەستوە بە گرافیک کارد، پاش ئەوەی کە پەرەیان پێ دا و چەند گۆڕانکاریەکیان تێدا کرد گەیشتنە ئەوەی کە بتوانن Render ی پێ بکەن و ئانجامێکی نزیک لە ڕاستیان بداتێ (Realistic Result) .

لەم دیمەنە دا دەردەکەوێت کە چەندین مۆدێل و ئەو هەموو خوریە لە یەک دیمەن دا دەردەکەون
 
دەرئەنجام
لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەم فلیمە Zootopia دیسانەوە دیزنی لە لوتکە دا هێشتەوە و وای کرد کە کێبەڕکێکە زۆر بەهێز بکات، سەرەڕای ئەوەی کە نابێ ڕۆڵی کۆپانیای ئۆتۆدێسک لە یاد بکرێت بە بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی بەرنامەیەکی بەهێزی وەک مایا و هاوکاری کردنی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فلیمەکان لە دروست کرد و یارمەتیدانیان لە دروست کردنی ئامێری تایبەت و نوێ بۆیان. هەروەها Xgen یش یەکێکە لەو ئامێرانەی کە لە لەیەن ئۆتۆدێسک و دیزنی ەوە پەرەی پێ دراوە.
 
خەڵات جەلال
یەکێک لە گروپەکانی نەخشەسازی و دیزاینی تەلارسازی زانکۆی ستۆکهۆڵم لە هەفتەی نەخشەسازی و دیکۆراسیۆنی وڵاتی سوید، دیزاینی نمونەیەکی جیاوازی کاشی سیرامیکی دیواریان بڵاو کردەوە کە لە کای دار دروست دەکرێت و دژە دەنگە (واتە ڕێگری لە هاتوچۆی دەنگ دەکات)، لە هەمان کاتدا کێشیشی زۆر کەمە.

تەلارساز: ئەم جۆرە کاشیە سودێکی زۆری دەبێت لە ڕووی بەرگە گرتن و کێش و عزل وە هەروەها باڵانسێکی باش لە فەزاکاندا دروست دەکات.
ئەم جۆر کاشیانە کە پێیان دەوترێت کاشی دار لە سەر شێوەی شەش پاڵو دروست دەکرێن کە هەر یەکەیان ڕەنگێکی جیاوازی هەیە و زۆر سەرنجڕاکێشن. لە کۆتاییشدا دیمەنێکی زۆر جوان دەبەخشێتە ئەو دیوارەی کە لە سەری بە کار هاتووە و جوانیش دەبەخشێتە دیزاینەکە بە گشتی. دەشتوانرێت لە خانویەکی سەکەنی یان ئۆفیسێکی بازرگانی بە کار بهێنرێت.

ئەم کاشیە لە فایبەر و کای دار بە بەکارهێنانی چیمەنتۆی تایبەت و بڕێک لە ئاو دروست دەکرێت، ئەمەش وای لێ دەکات کە تا ڕادەیەک پتەو بێت و بەکار هێنانی ئاسان بێت. پێکهاتەی ئەم کاشیە بە شێوەیەکی کە ڕێگە بە هاتنە ناوەوە هیچ جۆرە دەنگێک نادات و هەروەها لە ناویشەوە ڕێگە بە بڵاو بوونەوە و ڕۆیشتنی دەنگ نادات بۆ دەرەوە. ئەمەش سەرەڕای ئەو جوانیە بێوێنەیەی کە دروستی دەکات لە ناوەندەکەدا.
 
یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم جۆرە کاشیە ئەوەیە کە بە تەواوی دۆستی ژینگەیە و بە هیچ شێوەیەکی نێگەتیڤ کار لە ژینگە ناکات و هەروەها دەبێتە پارێزەرێکیش بۆ وزە لە ڕێی ڕێنەدان بە چوونە دەرەوەی وزە لە بیناکاندا.
 
چەند وێنەیەکی تری ئەم بەرهەمە:





 
خەڵات جەلال
کۆمپانیای بەرهەمهێنی ڤیڕەی Chaos Group لە دوایین هەواڵیاندا ڕایانگەیاند کە وەشانێکی نوێی ڤیڕەیان خستۆتە بازاڕەوە ، کە ئەویش وەشانی 3.4 ە. هەر لەو هەواڵە دا هاتووە کە ئەم وەشانەیان تایبەت بە سریدی ماکسە و چەندین نوێکاری و چاکسازیان تێدا کردووە و وایان لێ کردوە کە بە تەواوی بگونجێت لە گەڵ سریدی ماکسی 2017.
بە ڕای زۆرێک لە ونەرمەندانی بواری سی جی ئەم وەشانەیان زیاتر بۆ پتەو کردنی ئەو پڵەگینەیە بە تایبەت Corona Renderer کە لە ئێستا دا کێبڕکێکارێکی سەرسەختی ئەم پڵەگیەیە ئەمەش لە بەر ئەوە دەڵێن چونکە لەم وەشانەی ڤیڕەی دا سیستمی Denoiser زیاد کراوە کە ئەمەش پێش ٣ مانگ لە کۆرۆنا ڕێندەرەر دا زیاد کراوە و هەندێک پێیان وایە کە لەوانەیە بیرۆکەکەیان لەوەوە وەرگرتبێت. 
ئەگەر چی زۆرێک لە لێکۆڵەرەوەکانیش پێێان وایە کە ڤیڕەی هەوڵ دەدات بەرەو GPU Rendering بڕوات و ئەو بوارە بەهێز بکات بە تایبەت لە ئێستا دا کە سیستمی SLI پەیدا بووە و وا دەکات کە لە یەک کاتدا چەند گرافیک کارتێک بە یەکەوە ببەسترێتەوەو کار بکەن بە یەکەوە، ئەو Denoising ەش تایبەتمەندیەکە کە کۆمپانیای nvidia بەرهەمی هێناوە .
هەرچیەک بێت بە ڕای من دروست بوونی ئەو کێبڕکێیە لە نێوان کۆمپانیا زەبەلاحەکاندا لە کۆتاییدا بە سودی بوارەکە و بەکارهێنەرانی ئەو بوارە دەشکێتەوە، ئەمەش بە ئاشکرا لە دابەزاندنی نرخی ئەو بەرهەمانە دا دەبینرێت.
 
لە گرنگترین تایبەتمەندیەانی ئەم وەشانە (V-Ray 3.4) بریتیە لە:
بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ ماکسی 2017 دا و گونجاوە لە گەڵ Physical Material کە لە ماکسی ٢٠١٧ دا زیاد کراوە. سیستمی V-Ray Denoiser ی بۆ زیاد کراوە کە ئەمەش بریتیە لە path ێک و وا دەکات کە وێنەکە سافتر و ڕونتر دەرکەوێت. چاکسازی کراوە لە GPU Rendering دابەم شێوەیە: ئێستا پاڵپشتی ئەو Bum Map انە دەکات کە Procedural Noise ی دراوەتێ. پاڵپشتی orthographic Camera واتە کامێرەی ئایزۆمەتریک دەکات. دەتوانی چاودێری GPU memory بکەی ڕاستەوخۆ لە Frame Buffer ەوە. لە Arial Perspective دا دەتوانی ڕەنگی atmospheric haze بگۆڕی. حساب کردنی Light Cache بە بڕی 15٪ خێراتر کراوە. چاکسازی لە Vray Frame Buffer دا کراوە بەم شیوەیە: ئیختیارێک زیاد کراوە بۆ پاشەکەوت کردنی وێنە لە History دا دوای تەواو بوونی ڕێندەر. ئیختیارێکی زیاد کراوە بۆ دانانی ڕێچکەی History بە شێوەی پەیوەندیدار بەو فایلەی کاری تێدا دەکەی (Relative)  
ڤیدیۆی تایبەتمەندی Denoiser لە ڤیڕەی 3.4 دا:
 
خەڵات جەلال
لەم ڕۆژانە دا جیهانی سی جی و کۆمپیوتەر گرافیک یەکێکە لە بوارە هەرە بەهێزەکانی جیهانی کۆمپیوتەر و چەندین کۆمپانیای گەورە سەرقاڵی بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی ئەو جۆرە پڕۆگرامانەن و بەردەوام لە هەوڵی بەهێزکردنی دان، یەکێک لەو پڕۆگرامانەش کە پێشەنگیان هەیە لەو بوارەدا بریتیە لە بەرنامەی 3dsMax کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە بەرهەم دەهێنرێت و زۆر بەکارهێنەری هەیە هەر بۆیە چەندین کەس لە هەوڵی پەرەپێدان و خزمەت کردنی ئەو سۆفتوێرەن.
کۆرۆنا ڕێندەر Corona Renderer یەکێکە لەو پڵەگینانەی کە لە سەر پرۆگرامی سریدی ماکس کار دەکات و یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان کە بەکارهێنەرێکی زۆری لە جیهانی سی جی دا بۆ خۆی دروست کردوە و لە ئێستا دا لە هەرە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکانە.
کۆرۆنا ڕێندەر بە تەواوی Physical Based ە واتە پشتی بەستوە بە یاسا فیزیاییەکانی ڕوناکی و ماتریاڵ، ئەمەش وای کردوە کە وێنەکان زۆر Realistic بن و لە ڕاستیەوە زۆر نزیک بن.

لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە بریتیە لە:
ئاسانی بەکار هێنان: لە هەرە تایبەتمەندیە گرنگەکانی ئەم پڵەگینە ئاسانی بەکار هێنانیەتی ئەویش بە سادە کردنەوەی ئینتەرفەیسەکەی و لابردنی زۆر option ی ئاڵۆز کە خۆی بە شێوەی خۆکار ڕێکیان دەخات. کوالیتی وێنەی کۆتایی: ئۆکتان هەر لە سەرەتاوە بەوە جیا دەکرایەوە کە کوالیتی وێنەی کۆتایی زۆر بەرزە و Output ێکی بەهێزی هەیە. خێرایی لە ڕێندەر کردن دا: کۆرۆنا بە هۆی ئەوەی کە پشت بە هەر دوو یەکەی CPU وە GPU لە یەک کاتدا دەبەستێت ئەمەش وای لێ دەکات کە خێراییەکەی لە چاو ڕێندەر ئینجینەکانی تر زیاتر بێت. کارتێکەری فیزیایی: یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی کۆرۆنا بریتیە لەوەی کە پاڵپشتی یاسا فیزیاییەکانی ڕوناکی و ماتریاڵ دەکات، ئەمەش وا دەکات کە وێنەی کۆتایی زۆر Realistic بێت واتە لە ڕاستیەوە زۆر نزیک بێت. تایبەتمەندی پڕۆخی: کۆرۆنا ڕێندەر سیستمێکی بەهێزی پرۆکسی هەیە کە دەتوانێت لە یەک کاتدا چەندین ئۆبجێکت ڕێندەر بکات بێ ئەوەی لۆد لە سەر کۆمپیوتەرەکە دروست بکات پێش ڕێندەر. تایبەتمەندی Corona Scatter: ئەمەش یەکێکی ترە لە تایبەتمەندیە هەرە بەهێزەکانی کۆرۆنا کە سیستمێکی تایبەتە و بەکار دەهێنرێت بۆ بڵاو کردنەوەی ئۆبجێکتەکان بە سەر ڕوی Surface ەکاندا و بە شێوەیەکی زۆر نایاب کە دەتوانرێت Randomize بکرێت.  
تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە (1.4):
سیستمی Denosing واتە ساف کردن و لابردنی زبری زۆر بەهێز و خێرا کراوە نزیکە ٪٥٠ بۆ ٪٧٠ کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە و دەتوانی وەک سیستمێکی نوێ ناوی بهێنی. سیستمی Adaptive image sampling خێراتر کراوە و شێوازێکی نوێی بۆ زیاد کراوە کە جوانتر و ڕونترە. سیستمی VFB History بۆ زیاد کراوە کە دەتوانرێت ڕێندەرەکانی پێشوت پاشەکەوت بکەی و پاشان هەر کاتێک ویستت بە تەنها یەک کلیک دەتوانی وێنەکە لە Frame Buffer ەکەدا ببینی. تایبەتمەندی Multi Resgio ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش تواناییت پێ دەدات کە لە یەک کاتدا چەند ناوچەیەک دیاری بکەی و تەنها ئەو ناوچانە ڕێندەر بکەیت. ڤیدیۆی نوێکاریەکانی ئەم بەرهەمە:
 
 
خەڵات جەلال
مایا Autodesk Maya - پڕۆگرامێکی بەهێزی بواری وێنەی سێ دووری 3D ە کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە، وە یەکێکیشە لە بەهێزترین پڕۆگرامەکان لە بواری بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکان و یاریە کۆمپیوتەریەکان و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە بەکار دەهێنرێت و کاری پێ دەکرێت.
کۆمپانیای ئۆتۆدێسک و پەرەپێدەری پڕۆگرامی مایا لە کۆتایی ئەم مانگەدا (٧-2016) وەشانێکی نوێی مایای بڵاو کردەوە کە پریتی بوو لە Maya 2017 و هەروەک هەموو جارێک کۆمەڵێک نوێکاری و تازەگەری گرینگی تێدا داناوە بە تایبەت لە بواری Motion Graphic و Rendering دا، بەمەش پڕۆگرامی مایا ستێپێک پێش پڕۆگرامە هاوشانەکانی کەوتەوە.
پڕۆگرامی مایا بە شێوەی ستۆدیۆیەکی سەربەخۆ کار دەکات لە بواری ئەنیمەیشن دا و دابەش بوە بۆ چەند بەشێک کە هەر بەشێکیان قۆناغێکی کارەکەی لە ئەستۆ دایە تا دەگاتە بەرهەمی کۆتایی.
لە گرینگترین تایبەتمەندیەکان ئەم پڕۆگرامە بریتیە لەو تواناییە بەهێزەی کە لە بواری ئەنیمەیشن و Dynamic Effects دا هەیەتی کە وای لێ کردوە لە بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەاندا پشتی تەواوی پێ ببەسترێت.
 
لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیە:
ڕێندەر ئینجینی Arnold Renderer ی بۆ زیاد کراوە و بووە بە بەشێک لە پڕۆگرامی مایا دا ئەمەش دوای ئەوەی کە ئەو ئینجینە لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە. گشت تایبەتمەندیەکانی Extension ی ١ و ٢ ی مایای ٢٠١٦ ی خراوەتە سەر و بۆی زیاد کراوە. چاکسازی کراوە لە Symentry Tools دا تایبەتمەندی Send models to Print Studio ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش بۆ کار کردنی لە گەڵ پرینتەری سریدی دا. چاکسازی تەواو کراوە لە UV Editor دا. تایبەتمەندی Time Editor ی بۆ زیاد کراوە ئەمەش وا دەکات کە کرداری جوڵە زۆر ئاسان ئەنجام بدرێت بە تایبەت لە بواری Gaming دا. زانیاری زیاتر لە بەشی Motion Graphic دا MASH Editor زیاد کراوە کە شتێکی زۆر نایابە بۆ ئەو بەشە و کار کردنی بە MASH زۆر ئاسان دەکات. زانیاری زیاتر چاکسازی کراوە لە XGEN دا و Interctive Grooming Hair ی بۆ زیاد کراوە. زانیاری زیاتر تایبەتمەندی Bifröst Ocean Simulation System زیاد کراوە بۆ BIfrost کە تایبەتە بە بەرهەم هێنانی دەریا .  

تایبەتمەندی Time Editor
 

تایبەتمەندی Interactive Hair Grooming
 

تایبەتمەندی deep adaptive fluid simulation
 
خەڵات جەلال
ئەرنۆڵد ڕێندەر - ڕێندەر ئینجینێکی بەهێزە کە لە لایەن کۆمپانیای Solid Angel ەوە پەرەی پێ دراوە و بەم دواییانەش لە لایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە کڕایەوە وخرایە لیستی بەرهەمەکانی ئۆتۆدێسکەوە. ئەرنۆڵد هەر لە سەرەتاوە بۆ پڕۆگرامی مایا و سۆفت ئیمێج بەرهەم هێنرا و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لە لایەن زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلمە سینەماییەکانەوە گرینگی تایبەتی پێ درا و لە چەندین فیلمە سینەمایی دا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەو فیلمانەش (کاپتن ئەمەریکا 2016 Civil War و Dead Pool و Star Wars و چەندینی تر ...)، هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک :
خێرایی لە ڕێندەر کردن دا کە بە خێراترین ڕێندەر ئینجین دادەنرێت بە تایبەت لە بواری ئەنیمەیشن دا. کار پێ کردنی هەر دوو جۆری CPU و GPU واتە لە یەک کاتدا پڕۆسیسەر و گرافیکیش بەکار دەهێنێت. ئاسانی لە بەکار هێنان دا، بەو ڕوکارە سادەیەی کە هەیەتی سەرنجی زۆرێک لە CG Artist ەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە. ئەو ناوەندەی کاری لە سەر دەکات: زۆربەی کۆمپانیا سینەماییەکان پڕۆگرامەکانی مایا و سۆفت ئیمەیج بەکار دەهێنن، لە بەر ئەوەی ئەرنۆڵد لە سەر ئەو دوو ناوەندە بە شێوەیەکی باش کار دەکات ئەمەش وای کردوە بە کارهێنانی ئەرنۆڵدیش زیاد بکات.  
کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەرنۆڵد لە کۆتایی ئەم مانگە دا (7-2016) هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەری بڵاو کردەوە بۆ بەکارهێنەرانی سریدی ماکس ئەویش بەرهەمهێنانی وەشانێکی ئەرنۆڵدی تایبەت بە سریدی ماکسە کە بریتیە لە وەشانی (0.5) .
ئەم ئینجینە هەر وەک گشت ئینجینەکانی تر لە ناو پڕۆگرامی ماکس دا کار دەکات و دەبێتە بەشێک لە بەرنامەکە و ڕوخسار و کۆنتڕۆڵەکانیشی هەمان کۆنتڕۆلەکانی ئینجینەکەیە لە مایا دا.


 
لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە بریتیە لە:
بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ کۆمپۆنێنتە سەرەکیەکانی ماکس ( کامێرە و Shape و Geometry و light و Material) ەکان. پاڵپشتی شێوەی ڕوناکی وێنەیی دەکات و ئاسمان فیزیایی (Physical Sky) ی تایبەت بە خۆی هەیە. پاڵپشتی Active Shade ی ماکس دەکات و دەتوانی بە شێوەی Real Time ڕێندەری پێ بکەی. پاڵپشتی فایلەکانی Deep EXR و AOV دەکات. توانای بەرهەم هێنانی شکڵەکان (Geometry) هەیە، لە کاتی ڕێندەر دا و پاڵپشتی Displacement دەکات. پاڵپشتی ڕوناکی شێوەیی Mesh Light دەکات. ڕێندەری کلاودی ئۆتۆدێسک کە ناسراوە بە Autodesk ‘Render Pilot’ program ئێستا پاڵپشتی ئەرنۆڵد دەکات.
دیالۆگی ڕێندەری ئەرنۆڵد
داگرتن:
لەم پەیجەوە دەتوانی بە شێوەی Demo دایگری.
 
ڤیدیۆی تایبەتمەندیەکان:
 
 
خەڵات جەلال